کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌ک له‌ شه‌هید فاروق جه‌باره‌وه‌ بۆ کاک کۆسره‌ت

Sunday, 05/07/2009, 12:00


به‌ سڵاوێکی شۆڕشگێرانه‌ی گه‌رمه‌وه‌ هه‌ردوو ده‌سته‌کانت ئه‌گوشم .
گه‌وره‌و به‌ڕێزم ، له‌و کاته‌وه‌ی به‌ فیشه‌کی جاشه‌ کلک زه‌رده‌کانی مه‌سعود پێکرام که‌ به‌ پشتیوانی ده‌بابه‌کانی سه‌دامی دۆستی مه‌سعودی مه‌لا له‌ دژی کوردان  له‌ 31ی ئابدا له‌ شه‌ڕدابوون  ، چاوم پێت نه‌که‌وته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ وام ئه‌زانی تۆش پێکراوی ، ئیتر له‌ به‌هه‌شتی نه‌مران به‌یه‌کتر شاد ئه‌بینه‌وه‌ و دریژه‌ به‌ خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌ ئه‌ده‌ین ، به‌ڵام شوکور بۆ خوا که‌ تۆ سه‌لامه‌ت ده‌رچویت ، چونکه‌ دڵنیا بوم تۆڵه‌م ئه‌سێنیته‌وه‌ له‌ داگیرکه‌رانی کوردستان و جاشه‌ کلک زه‌رده‌کانی 31 ئاب .
چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر خه‌وم بینی به‌ منداڵه‌کانمه‌وه‌ ، له‌ هه‌واڵی دۆست و براده‌رانم پرسی ، کاتێک هاته‌ سه‌ر باسی جه‌نابتان ، پاڤێڵ وباسنێ و بوێر زۆر بێتاقه‌ت بون ، ره‌نگیان تێکچو ، وامزانی خوانه‌خواسته‌ توشی کاره‌ساتێکی ناخۆش بوبیت ، بیچوه‌ نازداره‌کانم که‌ بێبه‌شبون له‌ نازی باوکایه‌تیان ، هه‌واڵی زۆر سه‌ یرو سه‌مه‌ره‌یان بۆ باسکردم ، گوایه‌ یه‌کێتی ته‌سلیم به‌ ماڵی مه‌لا مسته‌فا بووه‌ ، مامجه‌لال هیچ که‌رامه‌تێکی بۆمان نه‌هێشتۆته‌وه‌ ، خوێنی هه‌مو شه‌هیده‌کانی به‌ بادا . وتیان ئێستا یه‌کێتی و پارتی به‌یه‌ک لیست دائه‌به‌زن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مان ، کاک کۆسره‌تیش خه‌ریکی ریکلام کردنه‌ بۆ مه‌سعود بارزانی ، پرسیم کام په‌رله‌مان ، ئه‌ی له‌ 31 ئابدا ده‌بابه‌کانی به‌عس له‌سه‌ر داوای مه‌سعود داگیریان نه‌کرد ، نازداره‌کانم وتیان ، شتێک هه‌یه‌ حه‌ز ئه‌که‌ین پێت بڵێین ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌زانین که‌ زۆر دڵته‌نگ ئه‌بیت ، وتم چییه‌ ؟ به‌ڵام مناڵه‌کان هه‌ر سه‌یری یه‌کتریان ئه‌کرد و دڵیان نه‌ئه‌هات پێم بڵێن ، به‌ڵام پاڤێڵ گیان توند باوه‌شی پیاکردم و به‌ ده‌نگێکی کزه‌وه ،‌ به‌ قوڵپی گریانه‌وه‌ ، که‌وته‌ هه‌نسکدان وتی بابه‌ گیان ئێستا شتێک نه‌ماوه‌ به‌ ناوی یه‌کێتییه‌وه‌ ،ته‌نها کۆمه‌ڵێک دزو جه‌رده‌ن که‌ کۆمه‌ڵێک کۆمپانیایان هه‌یه‌ و خه‌ریکی تاڵانکردنی کوردستانن ، کۆمه‌ڵێک هه‌لپه‌رست و خاوه‌ن فایلن ، لیم پرسی‌ خاوه‌ن فایل چییه‌ ؟ وتی ئای بابه‌ گیان بۆ نازانی ، کاتێک رژێمی سه‌دامی دۆستی مه‌سعود روخا کۆمه‌ڵێک فایلی ده‌زگا جاسوسێکانی به‌عس که‌وته‌ ده‌ست خه‌ڵک ، ده‌رکه‌وت چه‌ندین لێپرسراوی یه‌کێتی جاسوسیان بۆ سه‌دام کردبو ، وتم ئه‌ی له‌ کوێ له‌سێداره‌دران ؟ هه‌رسێکیان پێکه‌وه‌ وتیان بابه‌ گیان ئێستا ئه‌وانه‌ هه‌مو له‌ مه‌کته‌ب سیاسی و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیدا هه‌ر کاربه ده‌‌ستن .
پێم وتن ئه‌ی کاک کۆسره‌ت چۆن ئه‌یه‌ڵێت شتی وا بکه‌ن و چۆن به‌و حاڵه‌ رازی ئه‌بێت ، وتیان بابه‌ کاک کۆسره‌تیش وه‌کو ئه‌وان وایه‌ . وتم به‌ قوربانتان بم ئه‌ی کاک کۆسره‌ت رکلام بۆ کێ ئه‌کات ؟ هه‌رسێکیان دایانه‌ پڕمه‌ی گریان و وتیان بۆ مه‌سعود بارزانی بکوژی باوکمان ، هه‌رسێکیان به‌ده‌م گریانه‌وه‌ باوه‌شیان پیاکردم و با ئاگا هاتمه‌وه‌ ، هه‌ستام و به‌کوڵتر له‌ سێ کۆرپه‌که‌م که‌وتمه‌ گریان .
ده‌می رێگام گرت بۆ لای هاورێکانم گه‌شتمه‌ لای شه‌هیدانی کۆمیته‌ی مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دین و کاکه‌ رێباز و هاشمی جهاز . قسه‌کانی جگه‌رگۆشه‌کانم بۆ گێرانه‌وه‌ ، ئه‌وانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ی من که‌وتنه‌ گریان ، هه‌رچه‌نده‌ شه‌هید رێباز ئه‌یگوت نابی کاک کوسره‌ت شتی وا ناکات ، تۆ بڵێی کاک کۆسره‌ت به‌و هه‌مو خیانه‌تانه‌ی مه‌سعود بارزانی و پارتی بیرچوبێته‌وه‌ .
ئێستاش به‌م نامه‌یه‌ به‌ ناوی خۆم و هه‌ مو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له‌ پێش و له‌دوای 31ئاب به‌ ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی خائینی مه‌سعود شه‌هیدکران ، تکات لێ ئه‌که‌ین و ده‌سته‌کانت ئه‌گوشین هه‌تاکو زووه‌ له‌ مامجه‌لال دوربکه‌وه‌ره‌وه‌ ، بچۆره وه‌ ناو خه‌ڵک و له‌ماڵی خۆت دانیشه‌ ، چونکه‌ مامجه‌لال ئه‌یه‌وێت ئێوه‌ش وه‌ک خۆی سوک بکات ، یه‌کێتی ته‌سلیم به‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود کردووه‌ ، شتێک نه‌ماوه‌ به‌ ناوی یه‌کێتیه‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ئاسوده‌بین و نه‌بینه‌ شه‌هیدی بی ناونیشان ئه‌مه‌مان به‌ قسه‌ بکه‌ ، وامان ئه‌زانی تۆڵه‌مان ئه‌سێنیته‌وه‌ ، مه‌سعود و پارته‌که‌ی رسوا ئه‌که‌ی ، که‌چی که‌وتویته‌ته‌ داوی فروفێڵه‌کانی تاڵه‌بانیه‌وه‌ ، کار بۆ لیستی که‌ره‌ دێزو قاره‌مانی ئاشبه‌تاڵ و 31 ئاب ئه‌که‌یت ، بیرتچۆوه‌ له‌ هه‌کاری چیان لێکردین به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستان ، وامان ئه‌زانی دڵی جگه‌رگۆشه‌کانمان خۆش ئه‌که‌یت که‌چی هه‌مویانت دوچاری خه‌فه‌تی زۆر گه‌وره‌ کردووه‌ ، وامان ئه‌زانی ئێستا یه‌کێکی له‌ هاوڕێ نزیکه‌کانی کاک نه‌وشیروان ، که‌چی دژ به‌و پیاوه‌ کارده‌که‌یت ، ئای چه‌ند شوره‌ییه‌ ، دوا قسه‌شمان ئه‌وه‌یه‌ بچۆره‌وه‌ ماڵی خۆت و به‌ دوست وناسیاوه‌کانت بڵێ ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی گۆڕان ، بۆ ئه‌وه‌ی رۆحی ئێمه‌ ئاسوده‌ بکه‌یت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە