هه‌ر قوتابییه‌ك نه‌چێت بۆ كۆڕی به‌رپرسی لقی دوانزه‌ی پارتی، نمره‌ی رۆژانه‌ی پێ‌نادرێت"
Thursday, 21/05/2009, 12:00
2138 بینراوە
داهێنان، هێمن گرتكی_سۆران
فۆتۆگراف: داهێنان
كۆڕی به‌رپرسی لقی دوانزه‌ی پارتی بۆ قوتابیانی ته‌كنیكی سۆران.فۆتۆگراف داهێنانپارتی له قه‌زای سۆران ده‌وامی ئاسایی په‌یمانگای ته‌كنیكی سۆران راده‌گرێت و قوتابیه‌كانی ده‌بات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی حیزبیی، مامۆستاكانیش به قوتابیه‌كانیان وتووه ئه‌وه‌ی نه‌چێت بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نمره‌ی رۆژانه‌ی پێ‌نادرێت، داواش له قوتابیه‌كان كراوه راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونوهیه ئاماده‌بكه‌ن. به‌رپرسی لقی دونزی پارتی هێرشیكردۆته سه‌ر ئیسلامییه‌كان‌و به قوتابیه‌كانیشی وتووه ئه‌گه‌ر دانه‌مه‌زران كرێكاری بكان با وڵات پێشیكهوێت.
له‌ژێر فشار‌و هه‌ره‌شه‌دا، قوتابیانی په‌یمانگای ته‌كنیكی سۆران ناچاركدهكرێن بچن بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لقی10ی پارتی، كۆڕه‌كه له باره‌گای لقی 10 پارتی ئه‌نجامدراوه‌و عه‌لی حسێن به‌رپرسی لق هێرشیكردۆته سه‌ر ئیسلامییه‌كان و داواشی كردووه ده‌نگبده‌ن به پارتی و یه‌كێتی.
به‌هۆی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌وه ده‌وامی ره‌سمی بۆ ئه‌و رۆژه‌ی په‌یمانگا راگیرا.
راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی سۆران و مامۆستایانی گشت به‌شه‌كانه‌وه كاتێك چوونه هۆلی وانه‌وتنه‌وه‌وه داوایان له قوتابییه‌كان كرد كه ده‌بێت بچن بۆ ئه‌و كۆره و راپۆرتێكیش له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌بكه‌ن، چونكه نمره‌ی له سه‌ره، هه‌روه‌ها به قوتابیانیان وتووه ئه‌وه‌ی نه‌چێته ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌وه نمره‌ی رۆژانه‌ی پێ‌نادرێت.
علی حسین به‌رپرسی لقی 10 پارتی له كۆره‌كه‌ی دا باسی هه‌لبژاردنی كردوه، باسی لیستی "كوردستانی" یه‌كێتی و پارتی كردووه‌كردووه.
هه‌وه‌ها ره‌خنه‌شی له لایه‌نه ئیسلامیه‌كان گرتووه‌و تێیدا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ئیسلامیه‌كان كۆنهپارێزو تێكده‌ری كۆمه‌لگه‌ی كوردین و دژی كۆمه‌لگه‌ی كوردین.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانی باسی له‌وه كرد كه ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشت ئه‌و لیستانه هه‌یه كه باسی گۆرانكاری و چاكسازی ده‌كه‌ن.
عه‌لی حسین وتیشی "ته‌نها لیستی كوردستانی ده‌توانێ گۆرانكای بكات‌و ولات به‌ره‌وپێش ببات، به‌و پێیه‌ی ئه‌وان خاوه‌نی كوردستانن و ئه‌وان خوێنیان بۆ داوه".
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ته‌نها له كۆتاییدا باسی قوتابیانی كرد و وتی ده‌بێ بخوێنن، ئه‌گه‌ریش دانامهزران بچن كرێكاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ولات به‌روه‌و پێشبچێت.....