کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بروسکه‌یه‌کی به‌ په‌له، ‌له‌ مه‌کته‌ب ڕێکخستنه‌وه

Saturday, 03/04/2010, 12:00


له‌ مه‌کته‌ب ڕێکخستنه‌وه‌ / بۆ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی
به‌ پێویستی ئه‌زانین پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاراسته‌ بکه‌ین، به‌ بۆنه‌ی ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی له‌م دواییانه ‌و له‌ کاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردن به‌ ده‌ستتان هێنا، به‌ تایبه‌ت له‌ نا‌وچه‌ی شاره‌ حه‌یاته‌که‌.
به‌ بۆنه‌ی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌شه‌وه‌، پیاوه‌ جل ڕه‌شه‌کانمان ڕاسپارد به‌ ئاره‌زووی خۆیان بخۆن و بخۆنه‌وه‌ و هه‌ڵپه‌ڕن ، له‌ توونی بابا. بۆ ئه‌وه‌ی که‌س چاوی لێیانه‌وه‌ نه‌بێ، هه‌رچه‌‌نده‌ پاشان گله‌یی ئه‌وه‌یان ئه‌کرد گوایه‌ هه‌ڵپه‌ڕکێی بێ ڕه‌شبه‌ڵه‌ک بێ تامه‌ و پێیان خۆش بوو سه‌یروسه‌فاکه‌یان له‌ قه‌شقۆڵی بۆ بکرێ.
پاش ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ بێ وێنه‌یه‌ش! بڕیارماندا جه‌نابتان بکه‌ینه‌ لپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی بادینان، به‌ پێ ی ئه‌وه‌ی ئێوه‌ خاڵوانتان بادینیه ‌و شێوه‌زاره‌ بادینیه‌که‌شتان خراپ نیه‌، ده‌کرێ ده‌ورێکی باش ببینن له‌و ناوچه‌یه‌.، له‌ لایه‌ک ئه‌توانن کاریگه‌ریی باشتان له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر هه‌بێت و له‌ لاکه‌ی تریشه‌وه‌. ئه‌توانن به‌ ئاره‌زووی خۆتان ته‌نکه‌ره‌ نه‌وت ئاودیوو بکه‌ن. چونکه‌ له‌وێ جه‌ماعه‌تی زۆنی زه‌رد ده‌ست ناهێننه ڕێگاتان وهاوکارتان ئه‌بن، به‌ پێ ی بڕگه‌یه‌کی په‌یماننامه‌ی ستراتیجی نێوانتان. وه‌ک ئه‌ڵێن له‌وی جاده‌که‌ی پان و پۆڕ تره‌و ڕاسته‌وخۆش ته‌نکه‌ره‌کان ئاودیو ئه‌بن. داهاته‌که‌شی لێپرسراوه‌ ها‌وخه‌مه‌کانی تورک بۆتان ده‌پارێزێ و دووریش ئه‌بن له‌ قاوه‌ قاو و هات و هه‌رای خه‌ڵکی سلێمانیه‌وه‌.
مه‌رجی سه‌ره‌کی ئه‌م نه‌قڵه‌تان ته‌نیا له‌سه‌رڕه‌زامه‌ندی ئاغا و شێخ و به‌گ وتازه‌ ده‌ڵه‌مه‌نده‌کانی ئه‌نجومه‌ندی ناوه‌ند وه‌ستاوه‌. ئه‌وان ڕازی بوون ئه‌وه‌ کار ته‌واوه‌.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شمان هه‌یه‌ ‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره‌مان، پێچه‌وانه‌ی واژۆکانی په‌یمانی ئاکار بوو، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆمان به‌کارده‌هێنین و ئه‌تکه‌ین به‌ لێپرسراوی کۆمیته‌ی یه‌کێتی له‌ به‌ریتانیا. شازی پۆسته‌ و مه‌قامی وا هه‌ر له‌ خۆتان ئه‌وه‌شێته‌وه‌. به‌ڵکو تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، یا بۆمان بکه‌یت به‌ مه‌ڵبه‌ند یا بیکه‌یته‌وه‌ به‌ پۆڵ و شانه‌! له‌ ڕاستیدا ده‌سته‌ بچوکه‌کان بۆ باری ئێستامان شیاو تره‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێک زۆر بوو بۆریشی بێ شومار ئه‌بێ. به‌ینی خۆمان بێ نهێنیه‌کان له‌ ده‌سته‌ که‌مه‌کان پارێزراو تره‌ و وه‌کو سلێمانی کێچێکت لێ ناکه‌ن به‌ گایه‌ک!
له‌وێ ئه‌توانن.، له‌پاڵ حزبایه‌تیا هونه‌ری بازرگانیه‌کاشتان په‌ره‌پێ بده‌ن و له‌ ئۆفیسه‌که‌ی منداڵپارێزی له‌نده‌ن، بکه‌ونه‌ سواڵ و ده‌رۆزه‌کردن و ده‌ست پانکردنه‌وه‌. به‌ ناوی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ و لێقه‌وماوانی کاره‌ساته‌کانی خه‌ڵکی کورده‌وه‌. به‌ڵکو له‌ فرسه‌تێکدا قه‌زه‌که‌ی ماڵی باوکیشتان بده‌نه‌وه‌! به‌ ڕاستی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ڵه‌به‌ند و منداڵپارێز و مالیه‌ هه‌ر له‌ خۆتان جوانه‌. هه‌ق وایه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و پۆستانه‌ت که‌ له‌ژماره‌ نایه‌ن، بشت که‌ن به‌ مدیری میراوه‌کانی سلێمانی! بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه‌ دانیشتوانه‌ی.، تینوکه‌ن وهه‌ڵتۆقێنن و هه‌ڵقرچێنن! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ به‌هاردا ده‌نگیان نه‌دانێ!
ئیتر بۆ پێشه‌وه‌ له‌ ژێر درووشمی ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ خۆمان! نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تیش بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە