درۆ و دراو و دڕندەیی و دەستوور (بەشی یەکەم)
Wednesday, 24/10/2012, 12:00
چاوپێکەوتنی رۆژنامەی بانگ لە گەڵ د. کەمال میراودەلی
کەمال میراودەلی درۆ‌و ساختەچێتی لە پشت باسکردنی پرسی دەستوورو ناکۆکی رووکەشی دوو میرنشینییەکەی هەرێم ئاشکرا دەکات
د. کەمال جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە:
*دەوری پەرلەمان لە سیستمی بنەمالەیی حیزبی‌دا لە درۆیەکی گەورە بۆ هەڵلوشینی بودجە و پاکانەکردنی دەسەلاتی ناشەرعی و تاوانی بەردەوامی دزیی و داگیرکاریی بەرامبەر خەلک زیاتر نییە
* هەر شتێ رەمزە گەندەڵەکانی دەسەلات باسیان کردووە و باسی دەکەن لە درۆ‌و دەڵەسە و خەلک هەلخەلەتاندن و کات کوشتن زیاتر نەبووە و نییە، هەر لە باسی پەرلەمان و ماددەی ١٤٠ ویەکگرتنەوەی ئیدارەکان تا گیڕانەوەی پرۆژەی دەستوورێکی مردوو کە سەدی سفر دەوری لە بەرێوەبردنی حوکم و ئیدارەی وڵات و ژیانی سیاسی و کۆمەلایەتی و فەرهەنگیی خەلک دا نییە و تەنیا گەمەیەکی ترە بۆ کات کوشتن و خەلک تەفرەدان .
*درۆکانی دەسەلات و ئۆپۆزیسیۆن وەک ئەو خۆڵبارانە پیسە وایە کە بەردەوام ناو بەناو هەڵدەکاو شار دادەگرێ و بەرچاوی خەڵک دەگرێ و و دەم ولووت و قوڕگ وهەناوی خەلک پڕ دەکا، بەلام لە کەمبینایی و بێزاریی و بێتاقەتی و نەخۆشی و دەرد زیاتر هیچ بەرهەم و ئەنجامێکی تری نییە.
* ئەم باسەی دەستوور دوابەدوای گرتن و کوشتنی کەسێک لە ئاستی قایمقامی سلێمانی دێت بۆ شاردنەوەی گەورەترین تاوانی گەندەڵی و دزیی و بیژەنگی لێ دەکرێ، لە کاتێکدا کە لە سلێمانی خێزانی تێدا سەردەبڕدرێ، لە رانیە پیاویكی ٥٩ ساڵی لە مالی خۆیدا خۆی دەکوژێ و، تا حەفتەیەک کەس پێی نازانێ، گەنجان ون دەبن و لاشەکەیان دەدۆزرێتەوە، نەخۆشی سەرەتان و شەکرە بۆتە دیاردەو لافاو، ئاوی خواردنەوە بۆتە پەتای تاعون، بینای قوتابخانە بە سەر منالاندا دەرۆخێ و دەیانکوژێ...هتد
* لە کاتێکدا سلێمانی لە شاری رٶشنبیریی و کوردایەتییەوە کردراوەتە 'شاری گەندەلی و گەوادیی و گرانیی" و بێدادیی و بەرەلایی و پەتا و مەرگی بەلاش. کراوەتە گەندەڵخانەیەکی بۆگەن و خەستەخانەیەکی گەورەی نەخۆشی فیزیکی و دەروونیی.
* ئەمەیە جیاکردنەوەی حیزب لە حکومەت: کۆشکی سپی بۆ مەکتەبی گەندەلی حیزب و و سەدان تەلار بۆ مافیاکان دروست دەکرێ و بە پێی راپۆرتێکی زووی ئاوێنە ٦٠٠ مالی لەشفرۆشیی جگە لە مەساج و نادی و مەیخانەو قومارخانەکان لە ناو سلێمانیدا هەیە، کەچی تا ئێستا لە هەموو کوردستان لەگەل ئەو هەموو ژنکوشتن و خۆسووتاندنەی ژناندا تاقە یەک شێلتەری مۆدێرن بۆ پەنادانی کچان و ژنانی لێقەوماو نییە. لەگەل بوونی دەیان کارخانەو سنعەتی دەرهێنانی نەوت و غاز‌و پالاوگەکان وهێنانی هەزاران تەن خواردنی ئێکسپایەرو ژەهراوی، تاقە یەک کارگە بۆ بەرهەمهێێنانی شیری پاک و باوەرپێکراو بۆ مندالان و خێزان نییە.
* پرسی ئێستا وەستاندنی ئەو هەموو مردن و کوشتن و تاعون و ئافاتانەی مافیاکانی حیزبە، هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو دەسەلات و ئیمتیازات و دزیی و داگیرکردنەی مالی میللەتە کە بە بێ دەستوور و یاسا‌و بنەماکانی ئەخلاق و دادپەروەریی بەدەستهێنراون.
* دەسەلاتی بێ دەستوور لە دەسەلاتی کۆمەلێ چەتەو مافیا‌و میری جەنگ زیاتر نییە.
ئەمەی خوارەوە دەقی بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکەیە:
بانگ:- نهێنی بەرگریكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دەستوور چییە كە نایەوێ بگەڕێتەوە پەرلەمان و تا چەندە ئەو هەوڵەی پارتی پەیوەستە بە پۆستی سەرۆكی هەرێمەوە ؟ رای جەنابتان چییەو هاوكات تیبینیتان لەسەر هەوڵی یەكێتی و گۆڕان چیە كە دەیانەوی جارێكی تر دەستوور هەموار بكرێتەوە؟
بەداخەوە دەسەلات بە حوکمرانی و ئۆپۆزیسیۆنەوە هەمیشە دەتوانن ئەو ئەجندا بۆش و بێمانایەنەی خۆیان بسەپێنن و بکەنە بابەتی باس‌و خواسی میدیا کە لە درۆ‌و دووروویی و خۆخلافاندن و خەڵک هەڵخەڵەتاندن زیاتر نییە.
کام پەرلەمان؟ کام دەستوور؟دەستووری چی؟ کام پەرلەمان؟! دەوری پەرلەمان لە سیستمی بنەمالەیی حیزبی‌دا لە درۆیەکی گەورە بۆ هەڵلوشینی بودجە و پاکانەکردنی دەسەلاتی ناشەرعی و تاوانی بەردەوامی دزیی و داگیرکاریی بەرامبەر خەلک زیاتر چییە؟ ٢١سالە کوا دەستوور؟ لە قسەکانی بارزانی و تاڵەبانی و رەمزە گەندەلەکانی تری دەسەلات دا دەتوانی لە دوای ٢٠٠٥ ەوە تائێستا سەدان ئاماژە بە دەستووری عێراق بێنیەوە کە دەبێ هەموو شتێ بە پێی دەستوورو یاسا و تەوافوق بێ؟ تەنیا یەک نموونەی قسەی تالەبانی پارێزەرو سەرۆک کۆمار‌و سەرۆک مافیا‌و یان بارزانی سەرۆک هەرێم و سەرۆک حیزب و سەرۆک خێڵ و سەرۆک بنەماڵەم بۆ بىێنەوە کە دەبێ لە کوردستاندا بە پێی دەستوور ویاسا‌و داپەروەریی رەفتار بکرێ؟ گەر بە رێکەوتی دەگمەنیش قسەیەکی وایان دەرپەڕاندرا بێ لە درۆ‌و فێل زیاتر نییە.
لە وڵاتانی دیمۆکراتیدا رەمزەکانی دەسەڵات و کەسانی یەکەم دەبێ بیانەوێ و نەیانەوی بە حوکمی پلە و پایەکەیان نموونەی دەستوور و یاسا‌و راستگۆیی و دەستپاکیی و ئەخلاق بن ، یەکجار هەلەیان کرد لێبووردن بەرامبەریان لە لایەن خەڵکەوە نیشان دەدرێ، دوو جار درۆیان کرد لە لایەن میدیای ئازادەوە ریسوا دەکرێن، بوو بە سێ جار تڕ‌ۆ دەکرین و وەلادەنرێن و لە بیر دەبردرێنەوە. لای ئێمە سەدی سەد بە پێچەوانەوەیە تا لە لوتکەی دەسەلات بەرزتر دەبنەوە، درۆ‌و ساختەچێتی و خیانەت و ناپاکی زیاتر دەبێ تا وای لێهاتووە سەرانی کورد لە بیر‌و وتەو رەفتاری خیانەت و درۆ‌و ساختەچێتی و بێدەستووری و بێیاسایی و ىێمتمانەیی جیا نەکرێنەوە.
مێژوویەک لە درۆ‌و ساختەچێتییهەر شتێ ئەوان باسیان کردووە و باسی دەکەن لە درۆ‌و دەڵەسە و خەلک هەلخەلەتاندن و کات کوشتن زیاتر نەبووە و نییە، هەر لە باسی پەرلەمان و ماددەی ١٤٠ ویەکگرتنەوەی ئیدارەکان و هێزی پێشمەرگەو ئاسایش تا بودجەو جیاکردنەوەی حیزب و حکومەت و گێرانەوەی ماڵ و ملکی گشتی و هەلبژاردن و دیمۆکراسی یەوە تا باس وبابەتی راگەیاندنی دەوڵەتی کوردیی و سەندنەوەی متمانە لە مالکی و کۆنتراکتەکانی نەوت و پێوەندی دەرەوەو کۆمپانیاکان و تا گیڕانەوەی پرۆژەی دەستوورێکی مردوو کە سەدی سفر دەوری لە بەرێوەبردنی حوکم و ئیدارەی وڵات و ژیانی سیاسی و کۆمەلایەتی و فەرهەنگیی خەلک دا نییە و تەنیا گەمەیەکی ترە بۆ کات کوشتن و خەلک تەفرەدان و لەوانەشە بۆ کردنی ئەم کێشەیە بە بیانوویەک بۆ دواخستنی هەلبژاردنەکان. من تا دوو ساڵ لە مەوبەر بۆ ماوەی چەندین ساڵ تەرجەمەم بۆ بی.بی.سی دەکرد. باوەڕ بکە لەم چەند سالەدا لەوانەیە ٥٠ راگەیاندنی تالەبانی و بارزانی و نێچیرو مەکتەبی ناسیاسییەکانیانم تەرجەمە کردبێ کە دەڵێن کە هەردوو ئیدارەکە یەکیان گرتۆتەوەو تەنیا هەندێ گرفتی تەکنیکی بچووک ماوە. هەر پەنجا جارەکە درۆیان کرد و ئێستا خۆشیان دان بەوە دا دەنێن کە دوو ئیدارەی دوو بنەمالەیی هەبووەو هەیە. جا حکومات و دەزگای سیاسی دەرەوەو جیهانیی چۆن رێزی کەسانێک دەگرن کە ئەوەندە درۆ لە گەڵ میللەتی خۆیان و دنیاش دەکەن؟ بەلام تەنیا بەکاریان دێنن وەک دەلالی سیاسی و بازرگانی و بۆ مەبەستی تالانکردنی نەوت و سامان و سەرمایەی کوردستان. باسی دەستووریش لە درۆیەکی بێشەرمانەی دیکە زیاتر نابێ و بۆ مەبەستی تەکتیکی هاتۆتە ئاراوە. درۆکانی دەسەلات و ئۆپۆزیسیۆن وەک ئەو خۆڵبارانە پیسە وایە کە بەردەوام ناو بەناو هەڵدەکاو شار دادەگرێ و بەرچاوی خەڵک دەگرێ و و دەم ولووت و قوڕگ وهەناوی خەلک پڕ دەکا، بەلام لە کەمبینایی و بێزاریی و بێتاقەتی و نەخۆشی و دەرد زیاتر هیچ بەرهەم و ئەنجامێکی تری نییە. پارتی چ باکی بەگێرانەوەو نەگێرانەوەی دەستوورێک هەبێ کە دەوری سفری لە بریاردانی سیاسی و چاودێری دەسەلاتدا نییە؟ ئەم رەمزە گەندەڵ و ئێکسپایەرانەی دەسەلاتی حیزبیی بنەماڵەیی مافیایی ناتوانن هیچ بگۆڕن چونکە گۆڕان دەبێ بە گۆڕینی ئەوان دەست پێ‌بکات.
دەستوور و تاوانکاری مافیاکانی حیزب ئەم بابەتەی گێڕانەوەی دەستوور لەم کاتەدا لە چ کاتێ هاتە ئاراوە؟ لە کاتی کۆبوونەوەی تاڵەبانی و نەوشیروان لە سلێمانی و گوایە ئەمە بابەتی رێکەوتنی ئەم دوو لایەنە بووە. ئەمە، دوابەدوای گرتن و کوشتنی کەسێک لە ئاستی قایمقامی سلێمانی دێت بۆ شاردنەوەی گەورەترین تاوانی گەندەڵی و دزیی و بیژەنگی لێ دەکرێ، لە کاتێکدا کە لە سلێمانی خێزانی تێدا سەردەبڕدرێ، لە رانیە پیاویكی ٦٩ ساڵی لە مالی خۆیدا خۆی دەکوژێ و، تا حەفتەیەک کەس پێی نازانێ، گەنجان ون دەبن و لاشەکەیان دەدۆزرێتەوە، نەخۆشی سەرەتان و شەکرە بۆتە دیاردەو لافاو، ئاوی خواردنەوە بۆتە پەتای تاعون، بینای قوتابخانە بە سەر منالاندا دەرۆخێ و دەیانکوژێ، دیارده‌ی خۆکوشتن و کوشتن، مردنی سه‌رجادده، نه‌خۆشی دەروونیی و بێهیوایی، هه‌ژاریی و جیاوازیی، نادادپه‌روه‌ریی، گه‌نده‌ڵی و داگیرکردنی زه‌ویوزار و سامان،بێکاریی لاوان و ده‌رچووانی زانکۆکان، هتد زۆر زیاتر بوون. ژنکوشتن و دیارده‌ی خۆسووتاندن زیادی کردۆته‌وه، سلێمانی وەک لە هۆنراوەکەمدا بۆ تالەبانی لە ٢٠٠٨ دا وتوومە لە شاری رٶشنبیریی و کوردایەتییەوە کردراوەتە 'شاری گەندەلی و گەوادیی و گرانیی" و بێدادیی و بەرەلایی و پەتاو مەرگی بەلاش. کراوەتە گەندەڵخانەیەکی بۆگەن و خەستەخانەیەکی گەورەی نەخۆشی فیزیکی و دەروونیی. ئەم هەموو مردن و کوژرانانە، ئەم هەموو بێدادیی و تاوانانە هیچیان لە لایەن ئەو رەمزە گەندەڵ و دڵرەق و ىێویژدانانەی دەسەلاتەوە بە یەک وشەش باسیان ناکرێ، یان هەستێکی پەرۆش و بەرپرسیارێتی دەرنابڕن، وەک نە بایان دیبێ نە باران وەک ئەو تاوانانە دەسکردی سیستمی خیانەت و دزیی وداگیرکاری ئەوان نەبێت. ئەمەیە جیاکردنەوەی حیزب لە حکومەت: کۆشکی سپی بۆ مەکتەبی گەندەلی حیزب و و سەدان تەلار بۆ مافیاکان دروست دەکرێ و بە پیی راپۆرتێکی زووی ئاوێنە ٦٠٠ مالی لەشفرۆشیی جگە لە مەساج و نادی و مەیخانەو قومارخانەکان لە ناو سلێمانیدا هەیە، کەچی تا ئێستا لە هەموو کوردستان لەگەل ئەو هەموو ژنکوشتن و خۆسووتاندنەی ژناندا تاقە یەک شێلتەری مۆدێرن بۆ پەنادانی کچان و ژنانی لێقەوماو نییە. لەگەل بوونی دەیان کارخانەو سنعەتی دەرهێێنانی نەوت و غاز‌و پالاوگەکان، تاقە یەک کارگە بۆ بەرهەمهێێنانی شیری پاک و باوەرپێکراو بۆ مندالان و خێزان نییە، ئەرکی سەرەکی ئەخلاقی هەر دەسەلاتیک پاراستنی ژیان و سەلامەتی و تەندروستی و کەرامەت و ئازادی و مافی مرۆڤەکانی ولاتەکەیەتی. کاری دەسەلاتی مافیایی کورد پێشێلکردنی هەموو ئەمانەیە. لە ژێر سایەی ئەو جانەوەرانەدا ژیانی مرۆڤ لە هەموو شتێک هەرزانترو بێبایەخترو لەرزۆکترە.
دەوری دەستوور چییە گەر زامنی ئەو مافانە نەکاو دەسەلات بەرپرسیار نەکا لە ژیانی هەر تاکە مرۆڤێک؟ نەک دوای ٢١ ساڵ تاوان وەک درۆیەک و فشەیەک بۆ پاکانەکردن بۆ خیانەت و درۆ لەگەڵ خەلک بەکارىێت.
بانگ:- تا چەند دەستوور لای تۆ گرنگە؟بەڵی، پرسی دەستوور بەلای منەوە زۆر گرنگەو من لە سالی ١٩٩٢ وەوە ئەم پرسەم هێناوەتە گۆڕێ بەردەوام با‌نگم بۆ کردووە و لە دەیان نووسین و چاوپێکەوتند وا دا جەختم لە سەرکردۆتەوەو بە تایبەتی لەو پرۆژەشدا کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی پاردا پیشكەشم کرد روونم کردۆتەوە.
ئەرکی بە پەلەی ئێستا وەستاندنی ئەم هەموو ئافاتەی مافیاکانی حیزبە
بەلام پرسی ئێستا وەستاندنی ئەو هەموو مردن و کوشتن و تاعون و ئافاتانەی مافیاکانی حیزبە، هەلوەشاندنەوەی هەموو ئەو دەسەلات و ئیمتیازات و دزیی و داگیرکردنەی مالی میللەتە کە بە بێ دەستوور و یاسا‌و بنەماکانی ئەخلاق و دادپەروەریی کراون. پرسی گێڕانەوەی زەوی و زار‌و ملک و ماڵ و سامان و بودجەی دزراو مەسەلەیەکی پراتیکی ژیانبەخش ترە بۆ خەڵک لە پرسی گێڕانەوەی دەستوور،بەلام ئەمە مانای ئەوە نییە کە من نامەوێ دەستوور بگەڕێتەوەو تەواو بکڕی و ببێتە بنەمای ژیانی سیاسیی و حوکمڕانیی کوردستان. ئەمە بە کارێکی یەکجار جەوهەریی و پێویست دەزانم و لە دوای هەلبژاردنی ٢٠٠٩ و چەندین جار لە نامەی کراوەی تایبەتی ولە هەموو چاوپێکەوتنێکدا داوام لە ئۆپۆزیسیۆپن کردووە کە پرسی دەستوور بکەنە پرسیی ستراتجی یەکەم و لەمەوە بۆ مەسەلەکانی تر بڕۆن بەلام من دەلێم: تەنانەت وەک هیوا - ش باوەڕم بەوە نییە کە چ دەسەلات و چ ئۆپۆزیسیۆن راستگۆ بن لەمەدا ئەگینا دەمێک بوو ئەم مەسەلە چارەسەر دەکرا. بۆ نمونە لە بانگەوازێکدا بە ناوی روانگەیەک بۆ ئەوانەی دەیانەوێ لەگەڵ سەرۆکی هەرێم کۆببنەوە.
[ئەم بەلگەنامە لە کوردستانپۆستدا لە٢٧/٣ / ٢٠١٠بلاوبۆتەوە.
]http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0de6371b بە وردیی و قوولی شوین و دەوری دەستوور لە چوارچێوەی کێشەکانی رابردوو-و ئێستای کوردستان و پێداویستییەکانی روون دەکاتەوە. بانگەوازەکە لە ١٤ خاڵ پێکهاتووە، خالی ٦ و ١٠ و ١٣ و ١٤ تەرخانن بۆ گرنگی دەستوور و هەموارکردنەوەی دەستوورو گەڕاندنەوەی بۆ پەرلەمان: ئەمانە دەقی ئەو چوار خاڵەن:
دەستوور بۆ زامنی مافی ژیان و یەکسانیی و ئازادییەکانی تاک و کۆمەڵ
" ٦. له‌لایه‌کی تریشهوهبۆ سه‌لماندن و چه‌سپاندن و به‌کارخستنی ماف و به‌رپرسیارێتی وه‌کیه‌کی هاولاتیان، هه‌موو ولاتێک ده‌ستوورێکی بنه‌ره‌تی و کۆمهلهیاسایهکی سه‌ره‌کی هه‌ن که‌ماف و ئازادییه‌کانی هاوولاتییان زامن ده‌که‌ن و چوارچێوه‌و میکانیزمی جێبه‌جێکرنی بنه‌ماو مادده‌کانی ده‌ستوورو ده‌وری دهسهلاتهیاساییهکان دیار ده‌که‌ن. هه‌موو هاولاتییه‌ک ژن و پیاو، بێ گوێدانهپله و پایه‌و چین و شوینی کۆمه‌لایه‌تی، مافی وه‌کیه‌کییان هه‌یه‌په‌نا ببه‌نه‌به‌ر یاسا بۆ به‌هره‌مه‌ندبوون له‌مافه‌کانیان و هه‌موو به‌پێی یاسا مافی ده‌رفه‌تی یه‌کسانیان بۆ خوێندن و په‌روه‌رده‌و خوێندنی بالا‌و وه‌زیفه‌و کار و کاسبی و دامه‌زراندن له‌ئیشه‌کانی ده‌وله‌ت و سوودوه‌رگرتن له‌ده‌رفه‌ته‌کانی بازار‌و وه‌به‌رهێناندا هه‌یه. هه‌موو تاوانێکێش وه‌ک یه‌ک به‌رامبه‌ر یاسا ده‌بێته‌وه‌و تاوانکار سزا ده‌درێ. دیاره‌ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی و مافی گشتی و مافه‌کانی مرۆڤن، وه‌ک گه‌نده‌لیی و دزیی و داگیرکاریی و کوشتن و ده‌ستدرێژیی شه‌ره‌ف، سزاکانیان قورستره. ئه‌وه‌ئه‌رکی حکومه‌ت و ده‌زگاکانی دهسهلاتهکهپاسهوانی یاسا بن و زامنی چێبه‌جێکردنی بن و خۆشیان له‌پێش هه‌ر هاولاتییه‌کی ترهوهبهرفهرمانی یاسا‌و ڕێساکانی ولات بن و له‌سه‌رووی ئهمهشهوهببنهنموونهی ده‌سپاکیی و راستگۆیی و روونکاریی و ره‌وشتبه‌رزیی.
پێویستی گەراندنەوەی دەستوور بۆ پەرلەمان10. بۆیه‌من تکا له‌به‌رێزان سه‌رۆکی کۆمار‌و سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌م که‌ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی دلسۆزانه‌و راستگۆیانه‌و ویژدانییانهو نهتهوهییانهلهم بارهوهوهبهو ئاراسته‌دا بکه‌ن. ئه‌ویش به‌گێڕانه‌وه‌ی ده‌قی ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان و له‌هه‌مان کاتدا کردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی مانگێکی تری پێشکه‌شکردنی راوبۆچوون بۆ هاولاتییان تا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌کرێ دهستوورهکهتۆکمهو ته‌واو بکرێ. ئێـمهکهخاوهنی مێژووی ئه‌نفال و مێژوویه‌کی دوورودرێژتری چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یین ناکرێ ده‌ستووری ئێمهلهدهستووری عێراق یان هیچ وڵاتێکی دیمۆکراتی، که‌متر دیمۆکراتی و به‌خۆگری مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه‌کانی هاو-وڵاتییان بێت.
پێویستی دادگای دەستووری سەربەخۆ 11. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستووریش ته‌نیا وشه‌ی سه‌ر کاغه‌ز نه‌مێنێته‌وه‌و به‌ڕاستی، وه‌ک چۆن ههمیشهبهرپرسانی کورد له‌هه‌موو كێشه‌و مافێکدا ئاماژه‌بۆ ده‌ستووری عیراق ده‌که‌ن، ئاواش ده‌ستووری کوردستان ببێتهسهرچاوهی ره‌وایی و میکانیزمی هاوکۆکیی سیاسی و کۆنتراکتی کۆمه‌ڵایه‌تی، پێویسته‌هه‌ر به‌پێی ئه‌و دهستوورهبهزووترین کات دادگایه‌کی ده‌ستووری بالا پێکبهێندرێ کهسهدی سه‌د له‌که‌سانی پرۆفێشنالی سه‌ربه‌خۆ پێکبێن کهرۆشنبیری یاسایی و ئه‌زموون و راهێنانی تایبه‌تییان بۆ ئه‌م مهبهستهههبێ. پێویستهئهم دادگایهمهرجهعی یاسایی ههرهباڵاو دوایی بێت که‌هه‌موو هاولاتییه‌ک بۆ راستکردنه‌وه‌ی ناهه‌قییه‌کان و زامنکردنی مافهمرۆڤییهسروشتی و مافهدیمۆکراتییهدهستوورییهکانی بتوانێ به‌ئاسانی په‌نای بۆ به‌رێت و له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا وه‌ک ویژدان و عه‌قڵی بهکۆمهلیمان له‌کاردابێ.
دەستوور و یاساکانی یەکسانیی دەرفەت و ماف بۆ هەموو هاولاتییان.١٣. وه‌ک هه‌موو گه‌لێکی شارستانی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه، تاقه‌ڕێگایه‌ک بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی دیمۆکراتی که‌مافی هاونیشتمانیبوونی یه‌کسان و ده‌رفه‌تی یه‌کسان و مافی مرۆڤی یه‌کسان بهتاکهکهسانی ده‌داو که‌رامه‌ت و که‌سێتیی و ئازادییان ده‌پارێزێ رێگای به‌رجه‌سته‌کردنی ئیراده‌ی ئازادی گشتی و خواستی دادخوازی و یه‌کسانیخوازیمان لهدهستوورێکی دیمۆکراتی و سیستمێکی دادپه‌روه‌ری سه‌ربه‌خۆ دایهلهگهڵ دانانانی به‌رنامه‌یه‌کی یاسادانانی خێرا که‌بنه‌ما کانی دادپه‌روه‌ری و هه‌قخوازیی و جیاوازی نه‌هێشتن له‌کوردستانه‌که‌ماندا هه‌تا ههتایهوهک حه‌قیقه‌تی نه‌گۆڕ له‌تیۆری یاسایی و پراکتیسی کۆمه‌ڵایه‌تییدا بچه‌سپێنی و بخاته‌کار و هه‌موو هاولاتییه‌ک بێ جیاوازی ده‌ستی به‌فریاگوزاری و په‌ناو پاڵپشتی یاسا رابگات. بۆیهیاسای هه‌ره‌له‌پێش که‌ئه‌مرۆ کۆمه‌له‌که‌مان زۆر بهپهلهپێویستێتی یاسای ده‌رفه‌تی یهکسانهبۆ هاولاتییان که‌جیاوازی له‌دامه‌زراندن و وه‌زیفه‌و کار‌و کاسبی و خوێندن و خانووبه‌ره‌و ه‌به‌ره‌و خانه‌نشینی و ده‌ستگیریی و پاراستنی کۆمه‌لایه‌تی ، له‌سه‌ر بنچینه‌ی ره‌گه‌زو ناوجه‌و بیرورای سیاسی و ئینتیمای حیزبی نه‌هێڵێ و به‌کارهێنانی خزمایه‌تی و ناوچه‌گه‌ریی و حیزبایه‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر کام له‌و مافانهبکاتهجهریمهو مافی ئهوهبههاولاتییان بدا که‌له‌کاتی هه‌ستکردن به‌هه‌ر جیاوازییه‌ک له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ بهدههستهێنانی ئه‌و مافانه‌یان پاراستنی ئازادییهدهستوورییهکانیان په‌نا به‌رنه‌به‌ر یاسا‌و دادگای به‌رزی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێم و یاساشكێنان سزا بدرێن. هه‌روا بۆ دانانی سنوورێکی یاسایی خێرا بۆ ئه‌و هه‌موو زوڵم و تاوان و ده‌ستدرێژی فیزیکی و سێکسی که‌ده‌رهه‌ق به‌ئافره‌تان ده‌کرێ بهپهلهیاسایهکی مۆدێرنی کاریگه‌ر بۆ پاراستنی ژنان له‌هه‌راسانکردنی فیزیکی و سایکۆلۆجی و سێکسی ده‌ربچێ و بخرێته‌کارو له‌گه‌ڵ یاسایه‌ک بۆ دابه‌شکردنی یه‌کسانی بودجه‌و داهاتی کوردستان بۆ ناوجه‌کانی کوردستان به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووان و پێویستی کۆمه‌لایه‌تی مێژوویی له‌به‌ر هۆکاری ئه‌نفال و ههقخوراویی لهبودجهکانی پێشووداو یاسایه‌ک بۆ هاندانی گه‌رانه‌وه‌ی توانا‌و به‌هره‌ی وزه‌ی خه‌لکی کورد له‌ده‌ره‌وه‌بۆ به‌شداریبوونیان له‌دروستکردنی ژێرخانی زانستی و ته‌کنیکیی و هیزهمرۆڤییهکانی کوردستانه‌که‌یاندا.
دەستوور پێویستە یەکەم بابەتی ئەجندای ئۆپۆزیسیۆن بێت14 . ئه‌م مهبهستهدهستووری و یاساییهجهوههرییانهبۆ دامه‌زراندن و چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی و یه‌کسانی ده‌رفه‌ت، پێویستهئهجندای لهپێشیی دوای هه‌لبژاردنه‌کان بن. ئه‌م ئه‌جندایه‌ش به‌دانیشتن و چه‌ند دانیشتنێک له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم پێکنایه‌ن. به‌لکو پێویستهدهسهلاتهکان و پێناسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوورو یاساکانی هه‌رێمدا بێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێداچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ده‌ستووردا، که‌گه‌وره‌ترین خاڵی ناکۆکی بوو له‌سه‌ر ده‌ستووره‌که، کارێکی به‌په‌له‌و پێویسته. من له‌به‌رنامه‌ی کامپینی سه‌رۆکایه‌تیمدا، پێسنیازی لابردنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی و جێگرتنهوهیم به‌ئه‌نجومه‌نی پیران کرد. به‌رێز مه‌سعود بارزانی ش له‌وتارێکیدا له‌سڵیمانی رازیبوونی خۆی نیشاندا که‌ئه‌و به‌شه‌ی پێوه‌ندی به‌ده‌سه‌ڵاته‌کانی سهرۆکهوهههیهلاببرێ. ئێستا ده‌کرێ پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و بڕگانهلهدهستووردا بکرێنهوهسهرۆکایهتی هه‌رێم وه‌ک به‌شێکی جیانهبۆوهلهسیستمی دیمۆکراتی ولات پێناسهبکڕێ و له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا به‌رپرسیار بێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش باشتر وایهئهنجومهنێکی سه‌رکردایه‌تی بالا دروست بکرێ به‌سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم که‌زیاتر ده‌وری ته‌نسیقی هه‌بێ و له‌سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی وه‌زیران و سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین حیزنی ئۆپۆزیسیۆن پێک بێ و ده‌وری سه‌رۆکی هه‌رێم نزیک بێ له‌ده‌وری سه‌رۆکی کۆمار له‌حکومه‌تی عێراقدا. دیسانهوهپێوسیتی یه‌که‌م و سه‌ره‌کی ئێستا گه‌رانه‌وه‌ی دهستوورهبۆ په‌رله‌مان و باشترکردن و دیمۆکراتیکردنی زیاتری دهستوورهوهک ئیراده‌ی ئازادی یه‌کگرتووی گه‌له‌که‌مان بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌لی داد‌و یه‌کسانی.""
ئەمانەن ناوەرۆکی راستەقینەی ئاخاوتنی دەستوور. دەستوور واتە دەستووری حوکم و ژیانی میللەت؟ کوا؟ دەسەلاتی بێ دەستوور لە دەسەلاتی کۆمەلێ چەتەو مافیا‌و میری جەنگ زیاتر نییە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست