لە ئێواره کۆریکدا سیهەمین سالیادی تیرۆری سەردەشت عوسمان کرایهوه
Tuesday, 14/05/2013, 12:00
کۆمیتەی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنسیتی کریکاری کوردستان هەستا بە سازدانی کۆریک کە تیایدا ژمارەیەک خەلک لە رەوەندنی کوردی بەشدار بون.
سەرەتای کۆرەکە سکرتیری کۆمیتە موزەفەر عەبدولا ئاماژەی بە گرینگی سیاسی کۆرەکە کرد چوەک یادکردنەوەیەک بۆ بەرزراگرتنی یادی ئەو رۆژنامەنوسە لاوە چوەک نارەزایەتیەک بە رووی دەسەلاتدارانی کوردستان بە تایبەتی پارتی کە دوای ٣ سال هیشتا نهک ههر تاوانبارانی راستهقینهی دەسگیرو ئاشکرا نهکردوه، بهڵکو ئهو لیژەنەی لیکۆلینەوەو دادگایهی که رایانگهیاندوه جگه له سیناریوی داپۆشینی راستی روداوەکان هیچی تر نیه. پاشان بە دەقەیەک وەستان کۆرەکە کرایەوە ، دواتر بەکر عوسمان برای سەردەشت دەستی بە قسەوباسێکی بۆ ئامادهبوان کرد لە ریگای سکایپەوە.
بەکر بە وردی شیوازی رفاندنو کوشتنی و دۆزینەوەی تەرمەی سەردەشتی رون کردەوەو هاوکات ئاماژەیدا بە سیناریوکانی پارتی و نارەزایەتی یەکانی خەلک لە ماوەی ئەم ٣ سالەدا.
پاش تەواو بونی قسەکانی سەردەشت ئامادەبوان چەندین پرسیارو پیشنیاریان خستە روو.
دوای پشویەک جەبار مستەفا ئەندامی کۆمیتەی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری لەبارەی دەسەلات و هۆکاری ئابوریو کۆمهڵایهتی نەبونی ئازادی سیاسی لە کوردستان قسەوباسی کردو ئاماژەی بەوهدا که پارتیو یهکیتی وهک دوو حزبی بۆرجوا ناسیونالیستی کورد لە دونیای ئەمرۆدا هەرگیز ناتوانن مل بدەن بە ئازادی سیاسی و مافەکانی خەلک بە گشتیو بە ناجاری بو مانەوەی دەسەلاتی میلیشایی خۆیان هەر دەبیت پەنا ببنە بەر سەرکوت، بۆیه جهماوهری ئازادیخوازی کوردستان بههیزی یهکگرتوی خۆیان دهبی مافهکانی خۆیان بسهپێنن بهسهریاندا.
دوای تەوابونی قسەکانی جەبار مستەفا کۆمەلی پرسیار و سەرنج خرانە روو.
شایانی ئاماژە پیکردنە بریار بوو کە هەریەک لە دکتور پشتیوان عەبدولا و مەنسور رەزاقی بەشداری ئەم کۆرە بکەنو قسهباسی خۆیان پێشکهشبکهن. بەلام بە داخەوە بەهۆی سەفەری کوتوپڕیانهوه بو دەرەوەی ئوسترالیا نەیانتوانی بەشدار بن.
هەر لە کۆرەکەدا پیشنیار کرا کە نارەزایەتینامەیەک ئاراستەی دەسەلاتدارانی کوردستان بکریت بەرامبەر ئەم تاوانەو بەرپرسیاریتیان لەم بارەیەوە.
هەر لە کۆرەکەدا جەندین وینەی ئەو نارەزایەتی یانە نمایشکران کە لە شارەکانی کوردستان و ههندهران لەم سالدا ئەنجامدراون هاوکات وینەی هەمو ئەوانەی لە سایەی دەسەلاتی پارتیدا تیرۆرکراون لەم چەند سالەدا.
کۆمیتەی ئوسترالیای
حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان
14/5/2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست