کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرێوەبەرى داهاتى وەزارەتى دارایى بە نیازە بەرەو دەرەوەى وڵات رابكات

Tuesday, 24/05/2011, 12:00


دواى بڵاوبوونەوەى دەستگیركردنى سێ بەرپرسى پارتى لە وەزارەتى دارایى، حاكم سالم بەرێوەبەرى داهات لە وەزارەتى ناوبراو بەهۆى بوونى دەستى لە بردنى ئەو پارەیە بە نیازە بەرەو دەرەوەى وڵات رابكات و كوردستان جێ بهێڵێ.
سەرچاوەیەكى ئاگادار ئەوەى راگەیاند" لەگەڵ بڵاوبوونەوەى هەوڵى دەستگیركردنى هەر یەك لە (سەباح سادق راوێژكارى وەزیرى دارایى و نزار بارزانى بەرێوەبەرى گشتى عەقارات و حنا مەسیحى بەرێوەبەرى گشتى گەشتوگوزار لە هەولێر) حاكم سالم هەمان رۆژ پارەى عێراقى كردوە بە یۆرۆ كە برى 200هەزار یۆرە و بە مەبەستى راكردنى بۆ دەرەوەى وڵات، سەرچاوەكە ئەوەشى راگەیاند" كە حاكم سالم دەستى باڵاى هەبووە لە بردنى ئەو پارەیە و چەند مەسەلەیەكى تر كە تا ئێستا رانەگەیەندراوە، ئەگەر مەلەفەكان ئاشكرا بكرێن و دادگا سەروەر بێت حاكم سالم لە هوویان تاوانبارتر دەردەچێت، ئەو سەرچاوە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات ئەوانەى كە ئەمرۆ لەسەر دزین و فێڵكردن دەستگیر دەكرێن شەبەكەیەكى بەهێزن لە ناو وەزارەت و بەرێوەبەرایەتیەكانى سەر بە وەزارەتى ناوبراو بۆیە ئەگەر لە لایەن بەرپرسە باڵاكانى حزبی چاوپۆشیان لێ نەكرێت دەبێ زۆرینەى بەرێوەبەرو بەرپرسانى ئەو شەبەكەیە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت، ئەوەشى رونكردەوە زۆرێك لە بەرێوەبەر و فەرمانبەرانى وەزارەتى دارایى تووشى سەرسورمان بوون چۆن تا ئێستا حاكم سالم بەرێوەبەرى داهات دەستگیر نەكراوە چونكە بە پێى زانیاریەكانى ئەمان ناوبراو سەرپەرشتى ئەو شەبەكەى كردوە بۆ ئەنجامدانى چەندین گەندەڵى لە نێو خودى وەزارەت و بەرێوەبەرایەتیەكانى سەر بە وەزارەتەكەیان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە