ئێمە سیاسەتی نەوتی تایبەتمان هەیە
Monday, 28/05/2012, 12:00
لەبارەی نەوتەوە زۆر دەوڵەت ولایەن دروشمی جۆراوجۆر ولەیەكجیاواز بەگوێرەی رّۆژگار بەرز دەكەنەوە ورَەفتاردەكەن.
هەندێ دروشمی نەوتی خۆمان بۆ خۆمانە, وهەندێكیتر نەوتی عەرەب بۆ عەرەب وهەندێكیتر دروشمی نەوت وەكو چەك دژی دوژمنانیان بەرزدەكردەوە.
ئەو هەمو دروشمانە وبەكار هێنانی نەوت بۆ خزمەتی گشتی, بەرژەوەندی گشتی وبەكارهێنانی نەوت وەكو جۆكەرێك, وەكو وەرەقەیەكی بەهێز لەسیاسەت وگفتوگۆدا بەكار هێنراوە.
پادشای عەرەبی سعوودی دەلێت ئێمە دەبێ بیر لەنەوەكانمان وئایندەیان بكەینەوە وبەرژەوەندیەكانیان لەبەرچاوبگرین وزۆر نەوت دەرنەهێنین.
نەوتی هەرێم لەچاو نەوتی سعودییە هەر هیچنییە وبەراورد ناكرێت, بەڵام سەرنجێك بدەن دەسەڵاتی كوردی چۆن بەكاری دەهێنێت. دەسەڵاتە گەندەڵەكەی كوردستان هەمو توانایەكی بەكارهێناوە تازووە وفرسەتە خاكی كوردستان لەنەوت پاكبكەنەوە, بۆ ئەوەی بەغدا رَازیبكات بەحەڤدەدۆلار نەوتی كوردستان بكرێت لەكاتێكدا لەبازارَەكاندا بەسەد دۆلاربوو.میللەت ونەوەی ئایندە چ بایەخێكی هەیە؟ لەسەر ئەو مەسەلەیەش پەیوەندی سروشتیەكانی لەگەڵ بەغدا وبەرژەوەندی میللەتی كوردی بێبایەخ وفەرامۆش وپەراوێزكردووە. خۆیانیان رَسواكرد وپایە وقەدری كوردیان لەبەغدا شكاند . جاران كورد قسەینەدەكرد دەنگی بەرزبوو, ئیستا هاواردەكات كەس گوێی لێنابێت. ئێستا لەبەغدا ولەكوردستان باس هەر باسی دزیكردنی نەوتە.
پێش چەند رَۆژێك نێچیرڤان بەرزانی سەرۆكی كابینەی حەوت دەڵێت ئێمە سیاسەتی نەوتی تایبەتمان هەیە. ئەشهەدوبیللا سیاسەتێكی تایبەت ونوێیە وپێش بنەماڵە كەس بەكاری نەهێناوە. نەوت كە موڵكی گشتییە تازووە هەرَاجی دەكەن, هەرزانفرۆشی دەكەن وواردەكەیشی ناچێتە وەزارەتی دارایی بەڵكو بۆ حسابی تایبەتی تەنها چەندكەسێك بۆ ئەوەی قوماریپێبكەن ولەئەمریكا خانووی پێبكرَن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست