په‌یامی مێژوو به بۆنه‌ی یادی ڕاپه‌ڕین و نه‌ورۆزه‌وه
Friday, 13/03/2009, 12:00
1755 بینراوە
مێژووم خوێنده‌وه خوێندمه‌وه مێژوو
گوتی هه‌ڵسه له خه‌و نیمچه مردوو
تۆ عیراقی نیت تۆ کوردستانیت
ده‌ته‌وێ به‌درۆم بخه‌یته‌وه
تۆ کوڕی ئه‌و خاکه‌ی
یاخود بێ ناسنامه‌ی
تۆ ئاوی کانی ده‌خۆیته‌وه
یان زه‌قنه‌بووتی بیابان
تۆ پشووت له‌ژێر دارگوێزه
یان له‌پاڵ دارخورما
تۆ سواری که‌ر ده‌بی
یان حوشتره‌وانی
تۆ خۆرپه‌رستی
یان دوژمنی هه‌تاوی
لات ئاگر پیرۆزه
یان ته‌پۆڵکه‌ی لم
تۆ کوڕی چیای
یان مه‌جنوون له‌یلای
تۆ خاوه‌ن مه‌موزینی
یاخود قه‌یسوله‌یلای
تۆ ڕانگوچۆغه‌یه به‌رگت
یان عه‌گال و عه‌با
تۆ چۆن شه‌رم ناکه‌یت
له‌مه‌ڕ ڕه‌شه‌با
سه‌ر شۆڕ ده‌که‌یت
مل که‌چ ده‌که‌یت
بۆ ڕه‌شه‌با
مێژووم خوێنده‌وه خوێندمه‌وه مێژوو
گوتی هه‌ڵسه له خه‌و نیمچه مردوو
کاروانان گه‌یشتن به دوائێستگه
ئه‌وه‌تا وان له کاروانسه‌را
سه‌رقاڵی خۆئاماده‌کردنن
بۆ دواڕۆژی خۆیان
تۆش تاکوو ئێستا
نێو خۆت به‌هه‌ڵه ده‌نووسی
نه خۆت نه من نا‌ناسی
تاکوو ئێستا نازانی
بۆ له زه‌ریای مردوو
نییه ژین نییه ماسی
شه‌رمه‌که‌ی نه‌خشه‌ی وڵاته‌که‌ت
پێشان دنیا بده‌یت
پێت نه‌نگه بێژی کوردستانیم
"نه‌خێر من عیراقی نیم
هه‌رگیز عیراقی نه‌بوومه
ته‌نها و ته‌نها کوردستانیم"
مه‌ترسێ ئه‌ی ڕۆڵه‌ی کورد
ئه‌ی لاوی کورد
بڵێ بێژه هاوارکه
من کوردستانیم
به به‌رزیی مه‌گروون هاوارکه
به درێژیی زنجیره‌ی زاگرۆس
به دواهه‌ناسه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان
به گه‌وره‌ییی هه‌ڵه‌بجه‌ی گۆڕه‌کان
با هه‌موو دنیا بزانێ
"من عیراقی نیم
من کوردستانیم
من کوردستانیم
کوردستانیم
کور..
د‌س..
تا..
نیم..."