وتەبێژى پارتى وگەڕانەوەبۆشەڕى ناوخۆ
Wednesday, 12/06/2013, 12:00
ئەوململانێیەى كەئێستالەنێوان هێزەسیاسیەكانى هەرێمى كوردستانداهەیەبوەبەهۆى لێدوانى جیاوازى بەرپرسان بەتایبەتى بەرپرسانى پارتى ویەكێتى كەهەندێك جارلێدوانى توندوتیژودژبەیەك دەدەن كەزۆربەى ئەم لێدوانانەش پەیوەنى بەپرسى دەستورەوە هەیە.
ئەمەش وایكردوەكەهەندێك لەبەرپرسانى هەردووحیزب باس لەپێداچونەوەوهەندێك جاریش هەڵوەشاندنەوەى ڕێككەوتننامەى ستراتیژى نێوانیان بكەن .
لەتازەترین چاوپێكەوتن دا لەكەناڵى كوردستان تیڤى وتەبێژى مەكتەبى سیاسى پارتى باسى لەكۆمەڵیك پرس كرد كەزۆربەى پەیوەندى بە گرژییەكانى نێوان پارتى ویەكێتییەوە هەبوو،بەتایبەتى لێدوانى ئەم دواییەى كۆمەڵێك بەرپرسى یەكێتى كەمەترسى ونیگەرانى حزبەكەى ڕاگەیاند لەسەر ئەم لێدوانانە.
ئەوەى كەسەرنجى رٍاكێشام ئەوبەشەى وتەكانى جەعفەرئیمینكى بوو كەوتى(ئێمەهەرلەسەرەتاوەلەپێكهێنانى لیستى سەربەخۆدەترساین وئێستاش خەریكەدەبێتەواقع،چونكەڕێكخستنەكانى یەكێتىوپارتى هەمان سایكۆلۆژیەتى ساڵى(1994)یان هەیەوبەرگەى هاندان ناگرن ومەترسىپەلاماردانى یەكتریان لێ دەكرێت).
كە ئەمە پەیامێك بوو بۆیەكێتى كەلەحاڵەتى دابەزینى بەلیستى سەربەخۆئەگەرى دووبارەبونەوەى شەڕى ناوخۆهەیە.
وە ئەم وتەبێژەسایكۆلۆژیەتى ڕێكخستنەكانى یەكێتى وپارتى دەگەڕێنێتەوەبۆساڵى(1994)كە ئەمەش بێڕێزى كردنە بەرامبەر ڕێكخستنەكانى هەردووحزب كەدواى چەندساڵ تێپەڕبوون بەسەرشەڕىناوخۆوگۆرانكارى گەورەلەناوچەكەداڕێكخستنەكانیان هەمان دەروونى شەڕى ناوخۆیان هەیە،بۆیەپێویستەڕێكخستنەكانى هەردووحزبەكە هەڵوێستیان هەبێت ولانى كەم داوا لەپاتى بكەن بەفەرمى داواى لێبوردنیان لێ بكات.
وەدەبێت كاك جەعفەریش باش بزانێت كەئەوزەمانەبەسەرچوكە كوڕى هەژارى ئەم میللەتەدەستیان بچێتە خوێنى یەكترىلەپێناوپاراستنى بەرژەوەندى كۆمەڵێك بەرپرس ولەدەسەت نەدانى دەسەڵات وئەوسەروەتوسامانەى كەبەناشەرعى بەدەستیان هێناوە.
وەباش دەزانین كەزەرەرمەندى یەكەم لەهەڵگیرساندنى شەڕئەولایەنەیەكەزۆرترین پشكى دەسەڵاتى بەركەوتوە كەدەبێتەهۆى لەدەستدان ونەمانىئەو داهاتەزۆرەى كەكەس نازانێ دەچێتەگیرفانى كێ وەو ئەوشتانەى كەشانازى پێوەدەكات وەكو كونسوڵخانەونوێنەرایەتى یەكانى وڵاتان لەهەرێمى كوردستان..
مافپەروەر
ژیلوان عادل شكور
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست