پشتئاشان و(1) ى ئایار تەسادوف بوویان تەوقیت؟؟؟
Saturday, 28/04/2012, 12:00
كارەساتى پشئاشان یاخودڕونتر بڵێم (قەتڵوعام) ى پشتئاشان كارە ساتێكى هێندە جەرگ بڕبووبۆشیوعیەكان وبۆمرۆڤ دۆستان وئازادى خوازان وهێندەیش پەڵەیەكى ڕەشە بەنێووچاوانى ئەنجامدەرانیەوە بۆكاتى خۆى وئێستەیش وبۆداهاتویش كەئیتر ئینسانەكان ڕادەگرێت ..بۆئەوەى تێفكرینێك بكات كە ئایائەم كارەسات وڕووداوەیش وەك هەركارێكى نەشیاوى ترى شەڕبەگشتى وشەڕى خۆكوژى كوردەكان لەشاخ وشاریش كەئایا نەخشەبۆ داڕێژراووئەنقەست بوویاخود وەك هەندێك كەس دەڵێن ئیتر شەڕەوكێ ئازایەودەست بوەشێنێت كەبەبۆچونى من وهەندێكیش سەرچاوەی ڕوون دەیڵێن نەخشەبۆ داڕێژراوووبوووەك (كاك مستەفاى حسنە گەورە) یش لەنوسینێكى بەناوى (پشتئاشان لەبیرەوەرى پێشمەرگەیەكى 21ساڵیدا) ولە ماڵپەڕى كوردستان پۆست دا وەك بەشداربویەكى ئەووشەڕە بەڕوونى لەنوسینەكەیدا دیارە كەنەخشە بۆكێشراوبوە ...وەزۆریش گرنگە بزانین بۆچى؟ بلزات لە یەكى ئایاردائەم هێرشە ناڕەواولەناكاوەداكرا یە سەربارەگاى حزبى شیوعى لە پشتئاشان ئەویش بۆسەلماندنى وتنى یەكێ لەبەرپرسەسەربازیە ئەنجامدەرەكانى كارەساتى پشئاشان كەگوتبوى (دەبێت لەڕادوێ تەحریفیەكەى حزبى شیوعیەوە) پیرۆزبایى یەكى ئایار لەكرێكاران بكەم ) كە ئەمانە سەلمێنەرى ڕاستى داڕێژراوى ئەم قەتڵ وعامەیە كەهاوڕێیانى بارەگاى پشتئاشان بۆسەرنەگرتنى ئەووخۆزگە ڕەشەى ئەوونابەرپرسە لە2ى ئایاردا ڕادوێكەیان تەقاندەوە كە ئەسەف لەوشەڕەناڕەوایەدا (72) شیوعى مرڤ دۆست وتێكۆشەربەشێوەیەكى نامرۆڤانە شەهیدكران ...لێرەداوولە29ساڵەى ئەم كارەساتە نزیك دەبینەوە دوومەبەستم لەم نوسینەهەیە یەكەمیان وەك وەفایەك بۆڕۆحى هاوڕێیانى شەهیدكراوم لە پشئاشان وخانەوادەى سەربەرزیان وئەووسركردەوپێشمەرگە بەدیل گیراووپەرتەوازەبوانەى حزب لەووداگیركاریەدا ...دوەمیش لێرەوە بەوسەركردە شەڕەنگێزانەو هەمووشەڕخوازەكان دەڵێم كەتادوێنێ دەستان لەڕۆحى منداڵ وفریشتەئاساكانى پشتئاشان نەدەپاراست و ئەمڕۆدادكۆكى كارن لە مافەكانى مرۆڤ و..خوێنى ئینسانەكان لاتان هێڵى سورە وهەڵاى ڕاگەیاندنى لەسەردەكەن خۆباش تێگەیشتوم كەمەبەستى سیاسیتان هەیە وئەوكاتیش سیاسەت ئەووكارەنامرۆڤانەیان پێكردن وتالە ژیاندابن ویژدانتان ئازارتان دەدات ...ئەم پێشمەرگە 21ساڵیە دیمەنێك هەژاندویەتى كەوێنەى زوڵف وجەستەى خانمە شیوعیەكى لەخوێنى ئازیزانیدا سوربوەوسەربارى كۆستە كەوتوەكانیشى بەدیلى گرتویانە كە بەكاك حسنى گوتوە ئەوەى پێتان كردین بەعسیش هەرواى كرد...ئەم دیمەنە ئەم بەرێزەى تاساندوە ئەى ئەووگشت دیمەنە خەمناك وتاسەبارانەى تربۆچى سەركردەكانى نەتاساندوولە حزوورى ڕۆحى ئەوو72تێكۆشەرەوكەسوكاریاندا لەم 29ساڵە دا كڕنوشێك ببەن وداواى لێبوردن بكەن ...یاخۆد هەروەكوچۆن ئێستە ئەگەرنوسەرێك كەمێك لەبەرژەوەندیان بدات وبنوسێت یاخود كارمەندێكى ناوخۆدەستێك لەئاستیان بەرزبكاتەوە دەرگاى دادگایان لێدەگرن و بەشكێنەرى یاساوپێشێلكردنى مافەكانى مرۆڤى ناودەبەن ودەرگاى دادگاى لێدەگرن ..ئەى بۆچى بۆئاسودەكردنى دەرونى خۆتان ناڕۆنە دادگاووخۆتان وەك بڕیاردەرووبكوژى (72) مرۆڤى تێكۆشەرى گەلەكەتان بناسێنن پێش ئەوەى دادگاڕاپێچى زیندانتان بكات لەسەرئەم دۆسیەیەو دۆسیەكانى ترى پێش ودواى ڕاپەڕین تان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست