کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو سەلماندی یەکێتی تاچەند بچوك بۆتەوە لەئاست پارتی

Sunday, 06/03/2011, 12:00





دوای ڕووداوە خوێناویەکەی ١٧ی شوباتی شاری سلێمانی وتەماشاکردنێکی خێرای تەقەکردنەکەی بەردەم ئەمنەزەردەکە دەبینین چۆن کارمەندەکانی وەزارەتی ناوخۆی سەر بەتاڵەبانی لەپێش خەڵکیەوە ڕادەکەن وهەوڵی ڕزگارکردنی گیانی خۆیان ئەدەن کەئەمەش تەنها یەك ڕاستی دەسەلمێنێ ئەویش بێ دەسەڵاتی ولاوازی هێزەکانی ناوخۆی سەر بەجلالە لەئاست چەکدارەکانی ئەمنە زەردەکەو تەماشاکردنیان وەك یەك لەگەڵ هاوڵاتیان.دواتریش دوای شەهیدکدن وبریندارکردنی ئەو هەمووگەنجە دەسەڵاتی یەکێتی تائێستاش زاتی ئەوەناکەن بڕیاری دادگا جێبەجێ بکەن بەدەستگیرکردنی تاوانبارانی ئەمنە زەردەکە،هێنانی هێزەکانی پاراستنی مسعودی پارتی بۆ سلێمانی ودواتر خستنە ئەستۆی بانگهێشتن کردنی ئەو هێزانە بۆسەر سەرۆکی حکومەتە بچوکەکەی تاڵەبانی ووەزیری بەناوپێشمەرگە وبەدرۆنەخستنەوەی لەلایەن ئەودوو کەسەوە دیسانەوە ڕەزیلی وسووکی ئەوانی دووپات کردەوە لەئاست پارتی کەخۆی بەکەڵەگای گۆڕەپانەکەئەزانێ ومانەوەی تاڵەبانی وحیزبەکەشی وەك پارێزەری پارتەکەی لەسنوری سلێمانی هێشتۆتەوە بەناوی یەکێتیەوە هاتنی فازیل میرانی بۆسلێمانی وهەڕەشەی دەست بڕینەوەی دەست درێژی کاران لەناو چەقی قورسایی بەناو ناوچەی سەوزی جلالیەکان دیسانەوە ئیهانەیەکی گەورەی تر بوو بەیەکێتی وقبوڵکردنی بەو پەڕی سەربەرزیەوە لەلایەن زمان درێژەکانی جلال بەرامبەر میللەت،هەروەها داواکردنەکەی نێچیر وەك جێگری پارتی لەبەرهەم بەدەست بەجێ لێکۆڵینەوە لەڕووداوی هەڵکوتانە سەر ئەمنە زەردەکە بێ ئەوەی ئیشارەت بدا بە تەقەکردنی چەکدارەکانیان وەك تۆڵەکردنەوەیەك لەخەڵکی سلێمانی ئەمیش بێ نرخ سەیرکردنی هەم جلالیەکان ودانیشتوانی ناوچەکەیەتی وشووشەی بیانای ئەمنەزەردەکەی بەلاوە بەقیمەتر بوولەسەرانی جلال وخوێنی هاووڵاتیان

لۆش دامانی سەرانی جلال لەئاست ڕووداوەکان وچاوەڕێکردنی لێدوانەکانی سەرانی پارتی بۆ چۆنیەتی هەڵسووکەوت کردن لەئاست ڕووداوەکان وەك چاوەڕێ کردنی ئەمنە زەردەکەی سلێمانی بوو بۆڕێنمایی کردنیان لەلایەن سەرکردایەتی پارتیەوە وئیجاززەوەرگرتنی هێرۆش لەمسعود بۆدانیشتنیان لەگەڵ گۆڕان بێ ئەوەی خۆیان زەحمەت بکێشن ئەڵقەلەگوێیی هەموویان دەسەلمێنێ بۆ پارتی وبنەماڵە.بەردەوامی خۆپیشندانەکان وخوێن ڕشتنی زیاتر ئەمجارەیان لەلایەن چەکدارانی جلال پیشاندانی دڵسۆزی وئەمەکیان بوو بۆ ڕێبازەکەی بارزانی ومماتەڵەکردن ومراوەغەشیان لەبەرامبەر داواکاری خۆپیشاندەران تەنها لەبێتواناییان بوو لەبڕیاردان ولەچاوەڕێی هاتنەوەی کەڵەگایەکەیان بارزانی بوون چونکە دوابڕیار لای ئەوەو بڕیاردان لەسەرووئەوە خۆیان تووشی ڕیسوایی زیاتر ئەکرد کەلەلایەن پارتیەوە پێیان بکرێت.گەڕانەوەی سەرۆکی جامانە سوورو بەپەلە گەڕانەوەی تاڵەبانی بۆ خزمەتی ودواتر ئاراستەکردنی پەیامەکەی وبێ سێودوو پشتگیری کردنی لەلایەن تاڵەبانی وکۆی بەردەستەکانی پارتی لەناو یەکێتی جگە لە ڕاستەیەك زیاتر هیچی تری نەسەلماند ئەویش بچوك بوونەوەی یەکێتیە لەئاست پارتی تا ئەو ئاستەی پارتی هەرکاتێك بیەوێ بەئاسانی ئایان سڕێتەوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە