بۆ بڕیاڕدان لەسەر دوارۆژیان لەناو ریزەكانی پارتی كۆدەبنەوە
Monday, 30/01/2012, 12:00
عەشیرەتى بندیان بەخۆداچوونەوەكى قوڵ دەكەن لەم نزیكانە دەستیەكى كارا لە ریش سپى و فەرماندە سەربازیەكانیان و پسپۆرە یاسایەكانیان لەدەروەو ناوەوەى هەریم كۆدەبنەوە بۆ بڕیاڕدان لەسەر دوارۆژیان لەناو ریزەكانی پارتی
دوا بەدواى بڵاو كردنەوەى دەست لە كاركێشانەوەى فەرماندە نامق سوارە چەند رۆژێك لەمەوبەر ، وە پێى ئەو هەواڵانەى كە پێمان گەیشتووە سەركردایەتى پارتی دیموكراتی كوردستانى تەواو سەغڵەت و نارەحەت كردووە.
بەڵام بەهۆى كارەساتی كۆچى دوایى ئاموزایەكى نامق سوارە خواڵیخوش بوو (ئەحمەد اسماعیل بندیان) كە لەبەریتانیا خەریكى خوێندنی دكتورا بوو لەبوارى ئەندازیاریى ئەم بنەماڵەیەى سەرقاڵ كرد بۆ جێبەجێ كردنى گەرانەوەى تەرمى خواڵیخۆش بوو بۆ كوردستان ناشتنى كە رۆژى سێ شەمەى رابردوو گەیشتوە باوەشى كوردستان.
ئامۆزایەكى فەرماندە نامق سوراە رایگەیاندن كەوا وا بڕیارە لەم زووانە دەستەیەكى كاراى عەشیرەت لە ریش سپیان و فەرماندە سەربازیەكان و پسپۆرە جیاجیاكانیان بە تایبەتى یاساییەكان لە دەرەوەو ناوەوەى هەریم دانیشتنێكى چڕ و پڕ بكەن بۆ بڕیاردان لەسەر دوا رۆژى ئەندامان و كۆمەك و پاڵپشتى ئەم عەشیرەتە بۆ پارتى دیموكراتی كوردستان وە تا چەند بڕوات؟
ئەمە خۆى لەخۆى هەنگاوێكى ژیرانەو عاقلانەیە كە ئەم عەشیرەتە داویەتى، بەپێى وتەى ئەو كەسە لێژنەى جیاجیا پێك دێت لەم دانیشتنە بۆ بەدواچوون و پەیوەندى بە لایەنە سیاسیە جیاجیاكانى كوردستان و روونكردەوەى هەڵویستیان بەرامبەر هەڵومەرجى كوردستان كە گەیشتۆتە بارێكى زۆر خراپ.
وادیارە سەردەمى ئەمڕۆ گۆراوە ئەم عەشیرەتەش ئامادە نىیە تا سەر پاڵپشتى گەندەڵچیەكان بێت كە چەقیان بەستوە لەناو ریزەكانى سەركردایەتى پارتى، وەك مافێكى گشتى هەموو كەس بۆى هەیە بەخۆداچوونەوە بكات! ئەم عەشیرەتەش كە رێژەى دەنگدەرانى زیاترە لە40000 دەنگە ئامادە نىیە لە هیچ هەلبژاردنێكى ترى كوردستان و عێراق بە گشتى بە فیڕۆى بدات! هەر بۆیە فەرماندە نامق سوارەو فەرماندەكانى ترو بنەماڵەى شەهیدەكانى ئەم عەشیرەتە دوپاتیان كردۆتەوە كە ئەوان كوڕى گەلن و خەباتیان و شەهیدەكانیان بۆ گەلى كوردستان بووە، مێژووى پیشمەرگایەتى و ئازایەتى و دڵێرى بندیانەكان نا سڕێتەوە بە گەندەڵچیەكان. لەمەولاش هەر بڕیارێكى گرنگ كە لەخزمەتى گشتى گەلى كوردستان و لیقەوماوان و هەژارانى بێت عەشیرەتى بندیان ئامادەیە هەرچى لەدەستى بێت بیكات.
شایەنى باسە كەسایتیەكى بەرزى لایەنێكى سیاسى بالا دەست فەرماندە نامق سوارەیان بەسەركردۆتەوە بەڵام لەبەر سەرقاڵى بنەمالەكە بە مەرحومى ئامۆزیان هیچ نەدركاوە لە هەر هەواڵى ترى نوێى ئەم باسە زیاترتان بۆ رووندەكەینەوە.
هكارى بندیان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست