ده‌سه‌ڵات هه‌ڵکه‌وت زاهیر به‌رهه‌م دێنێت و سه‌رده‌شت عوسمانیش تیرۆر ئه‌کات
Thursday, 27/05/2010, 12:00
ده‌سته‌ڵات له ووڵاتانی نمونه‌ی و ئازاد‌دا ئه‌قڵ به‌ر هه‌م دێنێت،مرۆڤ ئازاد ده‌کات و گه‌شبینی به ئاینده ده به‌خشێت ، له ووڵاتی ئیمه‌شدا هه‌ڵکه‌وت زاهیره‌کان به‌رهه‌مدێنێت و سهردهشتهکانیش له خاچ ده‌دات ..
بار‌و دۆخ و ههلو مه‌رجی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردیی له‌م دۆخه‌ی ئێستایا بێگومان ده‌لیلێکی به‌ڵگه نه‌ویستی ئه‌و قه‌یرانه کوشندانانهیه که توشی کۆمه‌ڵگا هاتووه و ده‌ست و په‌نجه‌ی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵدا نه‌رم ده‌کات ، له‌وانه قه‌یرانی ئه‌زمونی حوکمڕانی ، قه‌یرانی سیاسی ، قه‌یرانی کلتوریی و سه‌رهه‌ڵدانیی بێباکییه‌کی ترسناک و کاولکه‌ر و خنکیێنهر ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له چاره‌نوس سازه‌کان و شته گرنگ‌و به‌ها داره‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا له‌وانه خوودی ژیان و خوودی مرۆڤی ئه‌م ده‌ڤه‌ره .
من ئه‌و ڕاستییه ده‌زانم که قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له قه‌باره‌ی نوسینێکی وه‌ک ئه‌مه‌ی ئێستایی من گه‌وره‌تره و زیاتریش هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام هه‌ر چۆنێک بێت هه‌ر ووشه‌یه‌ک گه‌ر به ئینسافه‌وه بنوسرێت بێ گومان خاوه‌نی جۆرێک له گوزارشتی خۆیی ده‌بێت له مه‌ڕ ئه‌و گرفته‌ی که باسی پێ ده‌کرێت و هۆکاره‌کانی دروستبوونی پێ ده‌ستنیشان ده‌کرێت ..
گه‌مژه‌یه ئه‌و که‌سه‌یی که له‌م ده‌مه‌یی ئێستادا بڵێت ئێمه له ڕووی ژیانی سیاسی و کلتوری و جڤاتییه‌وه شکستمان نه خواردووه!
شکسته‌کانیشمان ته‌نها کۆمه‌ڵێک ده‌رکه‌وته‌یی کاره‌سات بارنین وه‌ک ڕوودانی به‌ریه‌ک که‌وتنی ئۆتۆمۆبێل ،یان ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ، یان کوشتارێکی به کۆمه‌ڵ ،یان دیارده‌یه‌کی سروستی هتدد، ئێمه له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌م دیاردانه‌دا که تا ڕاده‌یه‌ک بونیان نیه له‌م پانتایه‌ی که ئێمه ژیانی تیا ده‌که‌ین به جۆرێک له جۆره‌کان گرفتی ترمان خولقاندووه که گرفتگه‌لێکی ده‌ستکردن و به‌ر ئهنجامهیی ئه‌زمونێکی تاڵی مرۆڤه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانه له پێناووی به‌هێزکردنی ده‌سته‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له چوارچێوه‌ی حیزبێک یان کۆمه‌ڵێک یان ڕێکخراوه‌یه‌ک له‌سه‌ر فه‌زایی گشتی کۆمه‌ڵگا ،ئیتر لێره‌وه تاریکی له هه‌موو کۆمه‌ڵگادا له سایه‌یی ئه‌م جۆره له سیاسه‌تی گهڕهلاوژێوه به که‌ماڵی خۆیی ده‌گات له ڕێگایی جۆرێک له میدیاوه مه‌به‌ست له‌م میدیایهیش میدیای حیزبه ، به جۆرێک که باڵ به سه‌ر کۆیی ووڵاتدا ده‌کێشێت و هه‌مو سنورێک ده‌گرێته‌وه تا حه‌ره‌می خێزانه‌کان و ناو ماڵی هه‌موو هاونیشتیمانیه‌ک ..
ببینن بزانن ئه‌زموونێکی دوروو درێژ له ته‌مه‌نی میدیایی حیزبی‌دا چی جۆرێک مرۆڤی بۆ کۆمه‌ڵگا به‌رهه‌م هێناوه ؟ بپرسن بزانن میدیایی حیزب چی کاریگه‌رییه‌کی له سه‌ر لایه‌نی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری و کلتوری و سیاسی و عه‌سکه‌ری و هـتدد، دروست کردووه؟ بێگومان ئه‌وه‌یی خه‌وونی قوڵی چه‌مکی سیاسه‌ت و حوکمڕانانی ووڵات بوو هه‌مان ئه‌م ڕۆژه ڕه‌شه‌یه که ئه‌مڕۆ ئاماده‌گی له‌ژیانی هه‌موو یه‌کێکماندا هه‌یه ،ئه‌م بێسهرو به‌رییه ئه‌خلاقییه سیاسییه‌یه که ئه‌مڕۆ ئاماده‌یی هه‌یه و میدیاکان پاساووی ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام کۆمه‌ڵێک مرۆڤی بۆدروست ده‌که‌ن که ئیشیان ته‌نها پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی حیزب و ئامانجه‌کانی حیزب و ته‌قدیسکردنی سه‌رۆک و سه‌رکرده‌یه بێ گوێدان به مۆڕاڵ و ئازادی و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌فهومیی هاونیشتیمانی بوون و ته‌نها ئه‌رکیان تا کۆتا ژیانیان به‌رهه‌م هێنانی ڤایرۆسێکی کوشنده‌یی کۆمه‌ڵایه‌تییه له هه‌موو کون و قوشبنێکی ئه‌م ووڵاته‌دا نمونه‌ی ئه‌م جۆره مرۆڤانه‌ش (هه‌ڵکه‌وت زاهیر)، و ڕۆبۆته بێ ئه‌قڵ و بێ مه‌عریفه‌کانه که ئه‌مڕۆ به هه‌ستێکی شێت گیرانهو بێ باکانه‌وه تێکه‌ڵ به هه‌مو شتێک ده‌بن و وه‌ک گولی گه‌ڕو وه‌ک خۆرکه دای ده‌ڕزێنن ..
هه‌ڵکه‌ووت زاهیر پاش بۆگه‌ن کردنی هه‌موشتیک له پانتایی هونه‌ر و موسیکدا ،پاش ئه‌و بێ سه‌روبه‌رییه ئه‌خلاقیه‌ی هه‌ر له به‌رامبه‌ر موسیک، کلتور ،فه‌رهه‌نگ ،کۆمه‌ڵگا و ئه‌قڵی گه‌نج ،میدیا و به‌لا ڕێدابردنی ئیراده‌ی تاک، له په‌روه‌رده‌یه‌کی سه‌قه‌ت و ئیفلیج له ژێر کاریگه‌ری هه‌ڵوێستێکی نا کوردانه‌ی نا نهجیبدا وه‌ک ده‌رکه‌وته‌یه‌کی به‌رچاووی به‌رهه‌می میدیایی حیزب بوبه ڕه‌مزی ئه‌مجۆره له تارییکیه دزێوه‌کان که سیاسه‌تی حیزب له ڕێگه‌ی میدیاوه به‌رکه‌ماڵی ده‌کات ..
هه‌ر چه‌نده به هۆیی نا امادهیی دیموکراسی و کۆیله‌یی یاساوه له ووڵاتی مندا جۆرێک له لێپرسینه‌وه ئاماده‌ی نییه له ڕێگه‌ی پارله‌مانێکی ئازاد و ئازاوه که سیاسییه‌کان ڕوو به ڕووی به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و سیاسی بکه‌نه‌وه و نا چاریان بکه‌ن له ڕێگه‌ی ئۆپۆزسیۆنێکی ئاماده‌یی زیندوه‌وه له چوارجێوه‌ی ده‌ستور و شێوازێکی نوێی حوکمڕانی که به‌ته‌واوی مانای رۆژ کۆکبن و شان به شانی یه‌ک له کاتتدا وه‌ک دوو چه‌مکی ته‌ریب به یه‌ک مانایی خۆیان ده‌ر بهێنن ..
هه‌ڵبه‌ت له فه‌راغی ئه‌م جۆره له به‌رپرسیارێتیدا جۆرێک له نا ڕه‌زایی سه‌ری هه‌ڵدا له نێوه‌ندی چینه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه دژ به‌م جۆره له به‌رهه‌مهێنانی پوچگه‌رایی و بێماناکاری له یه‌کێک له چه‌مکه کاریگه‌ره‌کانه‌وه که ئه‌ویش چه‌مکی میدیایه به ڵام '' میدیایی حیزب '' ،ئه‌م ده‌نگی نا ڕه‌زاییه جگه له‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی بون و زامن کردنی هوشیاری بوو له بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی سڤیلدا له هه‌مان کاتیش گه‌وره‌ترین ده‌رکه‌وته‌یی موژده به‌خشه بۆ یه‌که‌مین جار له مێژوودا وه‌ک دیارده‌یه‌کی سارستانی و مه‌ده‌نیی بوونی کۆمه‌ڵگایی ئێمه له دوونیای نوێ‌دا ، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی حاسا هه‌ڵنه‌گری ئه‌و ڕاستییه‌یه که ئیتر کۆمه‌ڵگای من بیده‌نگ نابێت نه به‌رامبه‌ر به بهدکردهییهکانی هه‌ڵکه‌ووت زاهیره‌کان و نه به‌رامبه‌ر به تێرۆرکردنی ده‌نگی ئازاد و (سه‌رده‌شته‌کان)!
ئه‌وه ده‌سته‌ڵاتی حیزب بوو به هه‌موو توانایه‌کیه‌وه له قسه‌ی زل و بریق و باقدا ته‌نها جۆرێک مرۆڤێکی بۆ کۆمه‌ڵگا به‌رهه‌م هێنا ، جۆرێک مرۆڤی بۆ نیشتیمان به‌رهه‌م هێنا ، جۆرێک مرۆڤی بۆ سه‌روه‌ری خوێنی شه‌هیدان و ئه‌زموونی حکومه‌تی هه‌ریم فه‌راهه‌م هێنا و به دڵ و به گیان یه‌ک ناویی له هه‌موویان نا ئه‌ویش (هه‌ڵکه‌وت زاهیر) بوو، هه‌ر ئه‌مه‌بوو به‌رهه‌می جیاکاری و حوکمی ئایدۆلۆگیهکی بنه‌ماڵه‌گه‌رایی به‌سه‌ر میله‌تیکی مه‌زڵووم و قوڕ به‌سه‌ردا ، ئه‌گه‌ر چی هه‌ڵکه‌وت زاهیر له به‌رده‌م نا ڕه‌زایی خه‌ڵکیدا دور خرایه‌وه له چاووی میدیا کان به ڵام له‌مانه هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌و چاوو پێکه‌وتنه کورته‌یی بوو که له یه‌کێک له که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانه‌وه ده‌رکه‌ووت ، کاتێک پرسیاری '' ئایا جه‌نابتان بۆچی دور کهووتونهتهوه له میدیا و چاووی که‌ناڵه‌کان '' ی ، لێ کرا زۆر به ئینسافه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی به‌مجۆره دایه‌وه : '' من وه‌ک هه‌ڵکه‌وت زاهیر ئێستا ڕاسته دور که‌وتومه‌ته‌وه له چاوی میدیاکان ، به‌ڵام هۆکاری ئه‌مه‌یش سهرقاڵیمه به کۆمه‌ڵێک کاری تایبه‌تیمه‌وه ، یه‌کێک له‌و کارانه‌م دامه‌زراندنی که‌ناڵێکی ئاسمانی موسیکی هاو سێوه‌ی که‌ناڵی '' ڕۆتانا '' ی ، عه‌ره‌بییه '' !
چی مه‌هزه‌له‌یه‌کی سه‌یره ، من پێش چه‌ند ڕۆژێک له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له لایه‌ن یه‌کێک له هاوڕێکانمه‌وه پێم ڕاگه‌یه‌ندرا که هه‌ڵکه‌وت زاهیر نه‌ک هه‌ر وه‌لا نه‌نراوه به‌ڵکو هه‌ڵکه‌وت ئێستا عه‌نته‌ری ساحه‌که‌یه ، چوون به هۆیی په‌یوه‌ندیی نێوان خۆیی و کاربه‌ده‌ستانه‌وه که چۆن سفهره و جێگایی نوستنی بۆ ڕازاندونه‌ته‌وه (ده‌نگ و ڕه‌نگ ، سه‌وت و سوره) ی ، زۆرێک له به‌رپرسانی له ڕێگه‌ی سۆزانیه‌کانه‌وه وه‌ک کارتێکی فشار لای خۆیی حه‌شار داوه ، ئیتر ئه‌و فیلی ساحه‌و به‌هێزترین جوانهگایی نادیاره ، هه‌رچی بوێت بۆی ده‌کرێت و داخوازی هه‌رچی بکات بۆیی جێ به جێ ده‌کرێت !
ئه‌مه‌یه مه‌عریفه‌ی سیاسه‌تێک که ده‌سته‌ڵات وه‌ک خوێندنگه‌یه‌ک بونیاد ده‌نێت له کۆمه‌ڵگادا و ته‌نها مرۆڤی له‌م جۆره‌ی ڕۆبۆت ئاسا و دڕنده به‌رهه‌م بێنێت و وه‌ک خوێن مژ به‌ریان ده‌داته نێو ههناووی کۆمه‌ڵگا و له بهرام به‌ر ئه‌مه‌یشدا سه‌رده‌شته‌کان داوه‌ریی ده‌کات به تێرۆر و کوشتن ، ئه‌مه ته‌نها له‌کاتێکدایه که جیاوازی نێوان سه‌رده‌شته‌کان و هه‌ڵکه‌ووت زاهیراکان یه‌ک شته ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که '' سه‌رده‌شت ئه‌قڵانیه و بیری ده‌کرده‌وه تا ئازاد ببێت ، هه‌ڵکه‌وت ئارهزوبازه و بیر ده‌کوژێت تا ئازادی له خاک بنێت ''!
هیجیتر ناڵیم هاونیشتیمانیان ، ئێمه هه‌مومان پێکه‌وه له به‌رده‌م به‌ر پرسیارێتیهکی ئه‌خلاقی و مێژوویداین و ههریهکیکمان ئیتر سه‌رده‌شتین و چرا کوژاوه‌کانی ئازادی به خوێنمان دا دهگیرسێنینهوه، به ڕووناکیش تاریکییه‌کانی ئه‌مجۆره له گه‌ڕه‌لاوژێی حیزب نهفریین ده‌که‌ین ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست