کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دیپۆرت و سێدارە ڕاگرە

Wednesday, 11/12/2013, 12:00

1405 بینراوە


کۆمەڵێک کەسایەتی لەسەر ڕەجم کردنی کونسولگەری ئێران لەهەولێر و ، بۆ زیاتر لە مانگێک دەچێ 8 کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کراون لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە. ئەم دەستبەسەردا گرتنە بە پشتبەستن بەماددەی 10ی یاسای خۆپێشاندان کە سزا و زیندانکردن بەپێی ئەم مادەیە لە مانگێک تێپەڕناکات.
کەسوکاری ئەم زیندانیانە واپێشبینی دەکەن کە ڕەنگە حکومەتی هەرێم بەنیازبێت ئەم کوردانە رادەستی ئیتڵاعاتی جمهوری ئیسلامی ئێران بکەن و دواجاریش لە ئێران بەرەو ئیعدام ببرێن. بۆ ئەم مەبەستە و هەوڵدان بۆ وەستاندنی ئەو کارە، 110 پارێزەری ناسراوی باشوری کوردستان هەستاون بە واژۆ کردنی نامەیەم بەناوی (داوای ئازادکردن).
هاوکات لەگەڵ کەمپینی ئەم پارێزەرانە، لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکیش هەڵپەتێکی پشتگیری و واژۆ کۆکردنەوە دەستپێکراوە و داوا لە هەمو مرۆڤدۆستان دەکرێت کە پشتگیری لەو کەمپینە بکرێت.
لینکی کەمپینەکە لەسەر فەیسبووک:

دەقی نامە و دەقی واژۆی پارێزەران:
بەڕێز ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان
بابەت: داوای ئازادکردن
وەک هەموان دەزانین کە حکومەتی کۆماری ئیسلامی، لە چوارچێوەی سزای لە سێدارەدان دا شاڵاوی جینۆسایدی لاوانی کوردی لە خۆرهەلاتی کوردستان بەرپاکردوە. دەیان زیندانی سیاسی لە سێدارە داوە و دەیانی دیکە لە چاوەڕوانی پەتی سێدارەدان، تەنها بە تاوانی کوردبونیان.
بۆ ڕسوا کردنی ئەم ڕەفتارەی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئیران، لە چەند جێگای جیهاندا چەندین جۆری ناڕەزایی نیشاندرا، ئەوە بو بە مۆڵەتی فەرمی پارێزگا و بەرپرسە ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، خۆپیشاندانێکی مەدەنیانە لە ٨/١١/٢٠١٣ لە سەعات ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ لە پارکی شانەدەر لە هەولێر سازدرا و هەر لە هەمان جێگە سەعات ٣:٣٠ پاش نیوەڕۆ کۆتای بە خۆپیشاندانەکە هێنرا. بەڵام ٤٥ دەقە دوای کۆتای هاتنی خۆپیشاندانەکە، واتە ٤:١٥ دەقیقە، چەند کەسێکی نەناسراو هەڵدەستن بە بەردباران کردنی کونسولگەری ئیران، دواتر دوای سەعات ٨ی هەمان شەو لەسەرداوای تەلەفونی بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر ٨ هەشت کەس لە داواکارانی مۆڵەتەکە بە خۆیان دەچنە پۆلیسی هەولێر و لەوێ دەسگیردەکرێن، دواتر فایلی سکاڵا ژمارە ٧٤٦/٢٠١٣ یان بۆ دەکرێتەوە بە مادەی ١٠ لە یاسای خۆپیشاندان ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٠ی کە ئەمە ناوەکانیانەکە :-
1. مسگفی ابراهیم احمد.
2. علی ابوبکر عبداللە.
3. پێشەوا علی عبداللە.
4. رحمن وتمان همزە.
5. چیا حسن عبداللە.
6. محمد قادر عبداللە.
7. ئامانج گوڵ محمد علی خان.
8. فاچل عارف عیسی
کە هیچ کام لەم ناوانە دور یان نزیک پەیوەندیان بە بەردباران کردنەکەوە نیە. داواکارین بە زوترین کات فەرمان بدەن بە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر ئەم ناوانە ئازاد بکرێن لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە:-
1. دەسگیرکراوان بێ بەڵگە دەسبەسەر کراون لەکاتێکدا، کونسولگەری ئیران لەو جێگایەدا بێ کامێرای چاودێری نیە و لانی کەم ڕوخسارەکان تۆمارکراون، کە هەمو لایەک لەوە دڵنیایە کە دەسگیرکراوان نین، ئەگەر ئەمانن با ڤیدیۆی ئەو ڕوخسارانە پێشکەش بە دادگا بکا. کە پشت بەستن بە خاڵی دوەم لە بڕگەی دوەم لە مادەی هەشتەمی یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2010
یاسای رێكخستنی خۆپیشاندن لە هەرێمی كوردستان عێراق، دەبێت ((رێكاری یاسایی دەرهەق بە دروستكەرانی ئاژاوە لەكاتی خۆپیشاندانەكەدا بگیرێتەوە بەر))، نەک دەسگیرکردنی ڕێکخەرانی خۆپیشاندان.
2. دەسپێک و کۆتای هێنان بە خۆپیشاندان لە کات و شوێنی جیاواز بوە لە جێی بەردباران کردنی کونسولگەری ئیرانی، ئەو هەشت کەسەی دەسگیرکراون لە جێگای بەردباران کردنەکە نەبون، و لەو جێگەیەش دەسگیر نەکراون، واتە ئەگەر سەرپێچی یاساکە بوبێت، ئەوا چ پەیوەندیەکی بەمانەوە هەیە؟!. دوای سازدانی خۆپیشاندان و جاڕی کۆتایهاتنی ڕێکخەران بەرپرس نین لە بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران. و هەروەها لە یاساکەدا نەهاتوە کە ڕێکخەرانی خۆپیشاندان بەرپرس ئەبن لەو ڕوداوانەی دوای خۆپیشاندانەکەش لە جێگای دیکە ڕودەدەن. و هیچ بەڵگەیەک نیە کە ئەم ڕاگیراوانە لە جێی بەردباران کردنی کونسولگەری ئیران بوبن، بەپێچەوانەوە بەڵگە هەیە، کە ئەمان لە جێگای دیکە بون.
3. هەرچەندە وەک ڕونمان کردەوە کە ناوبراون بە هیچ جۆرێک ناکەونە بەر تاوانبارکردنی ئەو یاسایە و بێ بەرین لەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵیان، بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە خودی مادەی ١٠ی یاسای خۆپیشاندان ی ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٠کە سزای بەندکردنی تێدا دیاری کراوە لە مانگێک زیاتر نەبێ یان بە تاوانەی مادی کە لە پێنجسەد هەزار دینار زۆرتر نەبێ، بەلام وێرای ئەوەی ئەمان لە ٨/١١/٢٠١٣ ەوە ڕاگیراون، واتە لە خودی سزاکە لە مانگێک زۆرترە لەزینداندان، تا ئێستا بە کەفالەتیش ئازاد نەکراون.
بۆیە لە پێناو سەروەری یاسا و جێ بەجێکردنیدا، داواکارین دەس بە جێ فەرمان بدەن بە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر تا ڕاگیراوانی ناوبراو لە سەرەوە لە دۆسیەی ناوبراو ئازاد بکرێن دوای ئەوەی دادگا بێ تاوانیان دەکا، یان لانی کەم با بە کەفالەت ئازاد بن و دادگا لێکۆڵینەوەی خۆی بەردەوام بێ تا ئێمەش بێ تاوانیان بۆ دادگا بسەلمێنین.

سەروەری بۆ یاسا

وێنە بۆ بەڕێزان /
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
پارلەمانی کوردستان.
ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم.
نێرداوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکاری عراق(یونامی)/ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان.
سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن.
سەرجەم پارت و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنیە کوردستانیەکان.
_________________

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)