بەڕێز وەزیرى خوێندنى باڵا
Sunday, 15/08/2010, 12:00
پاش سڵاو
جەنابت بەوە ناوبانگت دەر كرد كە ئنسانێكى جەربەزەیت , ئەوەى جەنابت ئەنجامت دا كەس نەیتوانى بیكات ئەویش گۆڕینى ڕاگرەكان بوو . هیوا دارم هەمان شت بكەیت بۆ گۆڕینى سەرۆك بەشەكانیش . سەرۆك بەش هەیە 20 ساڵە سەرۆك بەشە و هیچ مەرجێكى سەرۆك بەشى تێدا نیە . هەشە شایەنى ئەوەیە كە سەرۆك بەش بێت بەڵام ئەویش بۆ ماوەیەك نەك 20 ساڵ.
جەنابت پرۆژەى دڵنیاى جۆریت داهێنا بەڵام هێشتا هەنێك كەس كە پرۆژەكە بە ڕێوە دەبەن خۆیان ئەو مەرجەیان تیادا نیەو بگرە پێچەوانەى بڕیارەكانى جەنابتن. بۆ نموونە :
مامۆستا عبدالرحمان سەرۆكى بەشى شیكارى نەخۆشى یەكانە لە پەیمانگاى تەكنیكى سلێمانى , وە بووە سەرۆكى دڵنیاى جۆرى لەسەرۆكایەتى دەستەى پەیمانگا تەكنیكى یەكانى سلێمانى , لە كاتێكدا جەنابى مامۆستا عبدالرحمان لە پەیمانگاى تەكنیكى سلێمانى هەڵنەبژێردراوە بەڵكو د. باریف سەرۆكى دڵنیاى جۆریە لە پەیمانگا, ئەمە یەكێكە لە هەڵەكان كە پێچەوانەى تعلیماتەكانتانە كە بڵاوتان كردووەتەوە. جگە لە مەش تەعلیماتەكانتان دەڵێت ئەوەى پۆستى سەرۆكى دڵنیاى جۆرى دەگرێتە ئەستۆ , پێویستە هیچ مەنێەبێكى نەبێت و هەڵگرى نازناوى زانستى بێت واتە لە ماستەر كەمترى نەبێت بەڵام زۆر بە داخەوە كە جەنابى مامۆستا عبدالرحمان پۆستى هەیە و سەرۆكى بەشى شیكارى نەخۆشى یەكانە لە پەیمانگاى تەكنیكى سلێمانى و لەوەش زیاتر ئەوەیە كە ئەم مامۆستا بەڕێزە تەنها دبلۆمى هەیە واتە تەنها پەیمانگاى تەواو كردوەو پاشان بە دەورەیەكى 6 مانگى لە بەریتانیا بڕوانامەكەى یەكسان كراوە بە بەكالۆریۆس لەوەش ناخۆشتر ئەوەیە كە بە بڕیارێكى ێدام حسین نازناوى زانستى (مامۆستاى یاریدەدەرى)وەرگرتووە واتە ماستەریشى نی یە .
ئەمە سەرۆكى دڵنیاى جۆرى دەستەى پەیمانگاى تەكنیكى یەكان بێت, بێگومان پڕۆسەكەش فەشەل دێنێت لە پەیمانگاكاندا.
بە هیوام بەدواداچونێك بۆ ئەم مەسەلەیە بكەیت , چونكە هەموو كەس ئەزانێت و هەر ئەوە ئەزانیت لە ڕاگەیاندنەكاندا بڵاو دەكرێتەوە .
هیواى سەركەوتنت بۆ دەخوازم بەرێز جەنابى وەزیر , لەگەڵ رێزو سوپاسدا
خۆ ئەگەر چارەسەرى نەكەیت ئەوا پێویست ناكات لەمەودوا باسى چاكسازى بكەیت (كورد وەتەنى خۆى خراپە , دەستكارى مەكە با ئەوەنەى تر خراپ نەبێت)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست