کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رله‌نوێ له‌دایکبوونه‌وه‌ی حزبوڵا

Friday, 11/02/2011, 12:00


جه‌نگیز چاندار و. جوتکار سه‌عید
سه‌باره‌ت به‌ ئازادبوونی حزبوڵایه‌کان به‌ماده‌ی 102، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ که‌ ده‌کرێن به‌وه‌ی ئایا حکومه‌ت مافداره‌ یان دادگا رای گشتی پێ تووشی شۆک بوو.
له‌8ی کانوونی یه‌که‌م بابه‌تێکه‌م به‌ سه‌ردێڕی (ئازادبوونی حزبوڵایه‌کان، رێنوسانس بوو؟) نووسی. واتا ویستم سه‌رنج بده‌ینه‌ سه‌ر چوارچێوه‌ی ئه‌سلی بابه‌به‌ته‌که‌ و له‌سه‌ری بووه‌ستین. ئایا ئازادکردنی حزبوڵایه‌کان زیاتر بۆ ئه‌و بوو (PKK) یان به‌چوارچێوه‌یه‌کی فروانتر بڵێم بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کورد به‌هه‌ژێنێت؟ یان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتووه‌... په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت ـ حزبوڵا مۆری خۆی له‌ساڵانی (1990)دا. هه‌روه‌ها حزبوڵاش وه‌ک (PKK) بنکه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری هه‌یه‌ که‌ پشتی پێده‌به‌ستێت. ئه‌و پرسیارانه‌ی پێویسته‌ پرس بکرێن، زیندو کردنه‌وه‌ی حزبوڵا به‌ئامانجێک بووه‌، حسابی ئه‌وه‌یان کردوه‌ یان نه‌کردوه‌. کێ ویستی ئه‌و تیۆره‌ پیلانگێڕیه‌یان ئه‌و پرسیارانه‌ی رووبه‌ڕوو بکرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته‌ باس بکرێت ئه‌ویش له‌کاتی ئێستادا ئه‌وه‌ راستینه‌ی تورکیایه‌.

سه‌ره‌تا ئۆجه‌لان پاشانیش قه‌ره‌ییلان
به‌لای که‌مه‌وه‌، رێبه‌ری (PKK) له‌دیداری له‌گه‌ڵ‌ پارێزه‌رانی له‌9ی کانونی دووه‌م گوزارشتی له‌ رایه‌کانی کرد و له‌ راگه‌یاندنیش ره‌نگی دایه‌وه‌ و ده‌ڵێت؛ ئازادکردنی ئامانه‌ به‌و شێوه‌یه‌ رێکه‌وت نییه‌، له‌وانه‌یه‌ ئاماده‌کاریان بۆ هه‌ندێک شت هه‌بێت. ئه‌و که‌سانه‌ تاوانباری هه‌روا ساده‌ نین. ئه‌و تاوانباره‌ مرۆڤ کوژانه‌ هه‌روا به‌ئاسانی ئازاد ناکرێن. ئه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌وانه‌ی ئێمه‌شدا که‌سی له‌و ئاسته‌ مه‌ترسیدار هه‌بوونایه‌ به‌ ئاسانی ئازادیان نه‌ده‌کردن... له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مانه‌شدا، ده‌ستبه‌رداری پرۆژه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتی نه‌بووه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئۆجه‌لان پێشنیاری بۆ پێکهێنانی شورای شار ده‌کات و ئه‌م پرۆژه‌یه‌ دوا ناکه‌وێت له‌ رێ‌وشوێن‌گرتن له‌ سیاسه‌ت‌کردن به‌رامبه‌ر حزبوڵا. به‌و شێوه‌یه‌ ئاماژه‌ی پێده‌کات؛ ... له‌شورای شاردا با هه‌موو چین و توێژه‌کانی دیاربه‌کر شوێنی خۆیان تیا بگرن، ده‌توانن له‌وێدا له‌سه‌ر هه‌موو شتێک به ‌ئازادی قسه‌ بکه‌ن. حزبوڵایه‌کانیش ده‌توانن بانگ که‌ن و ئه‌وانیش با قسه‌ بکه‌ن، ئه‌گه‌ر شێوازی کۆنیان به‌رده‌وام نه‌که‌ن، ره‌خنه‌ی خۆیان بده‌ن، وانه‌یان له‌هه‌ڵه‌کانی رابردوویان وه‌رگرتبێت، له‌مه‌وبه‌دوا به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا گوزارشت له‌خۆیان بکه‌ن. ده‌توانن هه‌م له‌ شوراو هه‌مه‌یش له‌کۆنگره‌دا نوێنه‌ری خۆیان هه‌بێت. رۆژێک دوای ئه‌و ئاگاداریانه‌ی ئۆجه‌لان که ‌سه‌باره‌ت به‌ حزبوڵا کردی و ئاماژه‌ی پێدان، موراد قه‌ره‌ییلان له‌قه‌ندیله‌وه‌ به‌زمانێکی جیاوازتر، به‌ڵام به‌هه‌مان ناوه‌ڕۆک و به‌شێوه‌یه‌کی تر ئه‌ویش باسی لێوه‌کردن و گوتی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که‌ ده‌وڵه‌ت بۆ حزبوڵا په‌یڕه‌وی ده‌کات گرنگه‌... پێش ئێستا له‌ چوارچێوه‌ی یاسای په‌شیمانیدا کادیره‌کانی به‌ردان، ئێستاش له‌چوارچێوه‌ی یاسای (102) به‌ناوی دیموکراتیزه‌کردنی تورکیا سه‌رۆکه‌کانیان ئازادبوون.

حزبوڵا راستینه‌ی خۆی ده‌بینێ و ده‌ناسێت
قه‌ره‌ییلان وتی پێویسته‌ حزبوڵا ده‌بێ داوای لێبوردن له‌گه‌ل بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه‌ ماشه‌ی ده‌ستی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی کورد به‌کورد به‌کوشتندان. له‌هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی که‌ده‌ریخه‌ین چیه‌؟ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌مه‌و به‌دوا حزبوڵاش بۆسه‌ر هاوسه‌نگیه‌کان زیادبوو! له‌مه‌و به‌دوا ئه‌و چۆن رۆڵه‌ببینێت، له‌گه‌ڵ‌ ده‌وڵه‌تدا په‌یوه‌ندیه‌کانی چۆن رێک ده‌خات یان ده‌وڵه‌ت چۆن په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵدا رێکده‌خات. حاجی ئینان به‌ناوی باڵی سه‌ربازی حزبوڵاوه‌ ناسێنراوه‌ ، دوای مانه‌وه‌ی (10) ساڵ‌ له‌زیندان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ ئازاد بووه‌، له‌پرسیارێکی رۆژنامه‌نوسان پێی ده‌ڵێن په‌شیمانی ده‌ڵێت بۆچی په‌شیمان ببمه‌وه‌؟ ئێمه‌ موسلمانین، له‌ ئیسلامدا په‌شیمانی نییه‌، به‌و وه‌ڵامانه‌ی ره‌وشه‌که‌ی ئالۆز کرده‌وه‌. ته‌نانه‌ت له‌ ماڵپه‌ری ئینته‌رنێتی حزبوڵاشدا که‌وته‌ نزیکاتیه‌کی ئاستنزم بۆ ئۆجه‌لان. له‌م نێوه‌دا له‌پرسیارێکی دوێنێ رۆژنامه‌ی میللیه‌تی جه‌واد ئۆنه‌ش ئایا له‌ هه‌رێمه‌که‌دا چاوه‌ڕێی شه‌ڕێکی تری (PKK) ـ حزبوڵا ده‌کرێت له‌ مه‌ترسی هه‌لومه‌رجه‌کانی ئه‌مڕۆکه‌دا ده‌بێ به‌رده‌وام ئه‌و گومانه‌مان هه‌بێت. ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی ئێستا به‌و شێوه‌یه‌ن. ئینجا داوکارییه‌کانی کۆمه‌ڵگا و قۆناغه‌که‌ مۆڵه‌ت به‌ کێشه‌یه‌کی به‌م شێوه‌یه‌ نادات و به‌ شێوه‌یه‌کی راست ئاراسته‌ی بکات. پرسیارێکی گرنگتریشی ئه‌وه‌یه‌ ئایا حزبوڵا ده‌بێته‌ پارتی؟ ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ده‌داته‌وه‌: گرنگه‌ که‌ بکه‌وێته‌ ناو قۆناغی که‌نالیزه‌ی دیموکراتیه‌وه‌. بۆ تورکیا گرنگه‌ که‌ رێکخستنێک بێ‌چه‌ک به‌رده‌وامی به‌خۆی بدا، به‌راستی ره‌خنه‌ بدات، له‌رابردووی خۆی حساب بخوازێت، له‌ناو سیاسه‌تێکی دیموکراتیدا گوزارشت له‌ خۆیدا بکات. هه‌ڵبه‌ته‌ له‌ سیاسه‌تی دیموکراتیدا ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و حقوقی ناو ده‌ستور بۆ خۆی په‌سند بکات. رێکخستنی حزبوڵا، له‌ناو چوارچێوه‌ی ئازادی رێکخراوه‌یدایه‌.

(AKP) له‌کوێدا ده‌بینرێت؟
ئه‌گه‌ر لێره‌وه‌ بکه‌وینه‌ رێ، داواکردنی کوردستانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی له‌چوارچێوه‌ی یاسای گوزاره‌کردن له‌ئازادیه‌. ئه‌و داوایه‌ له‌ لایه‌ن (KCD)ه‌وه‌ پێشکه‌ش کراوه‌؛ یان با بڵێین له‌ لایه‌ن پارتییه‌کی یاسایی وه‌ک (BDP)وه‌ جێگای ره‌زامه‌ندی ده‌بێ و پارێزگاری لێ بکرێت. ئه‌و کۆم خه‌باته‌ی (KCD) که‌ له‌ دیاربه‌کر بوو ئه‌مه‌ بوو. ده‌قی ره‌شنوسی ئه‌و گفتوگۆیان بگه‌یه‌نرێته‌ ئیمرالی یان قه‌ندیل ئه‌مه‌ش بێ‌بنه‌ما بوون. وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌و ناوه‌ڕۆکه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ (BDP)ش به‌رگری لێده‌کات. هه‌ڵبه‌ته‌ ئێمه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌روه‌رده‌ دیموکراتییه‌ی هه‌مان گفتوگۆی ده‌که‌ین و ناچاری گفتوگۆکردنیشین. ئه‌گه‌ر گوشار بخرێته‌ سه‌ر گفتوگۆکردن، رووبه‌ڕووی چه‌وسانه‌وه‌ بێت، سیاسه‌ت بێده‌نگ بکرێت، ئه‌وکات که‌ناڵی شاخ به‌هێز ده‌کرێت. که‌ناڵه‌کانی کادیری حزبوڵا به‌ریانگرت، له‌ کایه‌ی ئالۆزی و جه‌نجاڵدا ده‌کرێت که‌نالیزه‌ی قۆناغی دیموکراتی نه‌بن، ئه‌وی ده‌بێ ئه‌مه‌یه‌! قۆناغ قۆناغی سیاسه‌تکردنه‌، هه‌روه‌ها ساڵی هه‌ڵبژاردنیشه‌. هه‌ڵوێستی (AKP) له‌به‌رامبه‌ر (BDP) ئاشکرایه‌. ئه‌وه‌ ده‌بینین وده‌زانین. ئه‌وکات ئه‌مه‌ ئازادکردنی حزبوڵا بوو یان رێنوسانس بوو؟ ئه‌و پرسیاره‌ی له‌ مانشێتی وتاره‌که‌م دانابوو تۆزێک گۆڕا، بۆیه‌ دیسان پرسیار ده‌که‌م: په‌یوه‌ندی (AKP) به‌ حزبوڵاوه‌ جێگای له‌ کوێیه‌؟.
له‌ سایتی "چه‌تر" له‌ به‌ر گرنگی بابه‌ته‌که‌ وه‌رمانگرتووه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە