بۆ ئەم ساڵ لە مەڵبەندى سلێمانى جەژنانە نەدرا ؟
Monday, 21/09/2009, 12:00
پارەى دزراوى ئەم میللەتە بەردەوام ئەو چەكەبوو بەدەسەت دەسەڵاتەوە كە خەڵكیان پێ كڕیوە ,دەسەڵاتى نەخۆشى كوردى بێجگە لە پارە هیچى تریان بە دەسەتەوە نەبوە بۆ ڕاكێشانى خەڵك و كۆكردنەوەیان لە دەورى خۆیان , ئەم دیاردەیە بەتایبەت لە ناو یەكێتیدا هەر لە سكرتێرە نەخۆش و خەڵەفاوەكەوە بیگرە تا سەر بچوكترین لێپرسراویان ئەمە بۆتە باو لایان , نمونەى زۆر زەق كە تەنها بە پارە خەڵكى لە دەورى خۆى پێ كۆكردۆتەوە بەرزانى ئەحە سمێڵ بوە , كە هەموو ئەو كاتانەى كە لەناو مەڵبەندا بوە بەرزان تاكە ئیشى بەخشینەوەى پارە بوە ئیتر هەر لە زەمانى كۆسرەتەوە تا ئێستاش , بەردەوامیش واى لە سەروى خۆى گەیاندوە كە لەشكرێك كادرو ئەندامى لەگەڵدایە و هەر كاتێك پێویست بوو ئەم لەشكرە لەرزۆكەو بە پارە ڕاگیراوەى ئەخاتە گەڕ , بەڵام ئەوەى ئێمە ئەمان زانى سەرەوە نەیدەزانى بۆیە بە درۆكانى بەرزان سەرەوە لە خشتە برابون , هەر كە بەرزان بوو بە لێپرسراوى مەڵبەند ئەویش ئێمە ئەزانین بە چ مەبلەغێك لەو پارە دزییە توانى ئەو ئینقیلابە بكات و ببێت بە لێپرسراوى ئەو مەڵبەندە , هەر كە هاتە ناو مەڵبەندیشەوە ئیتر ئیش و كارى بەخشینەوەى پارە بوو , چونكە بەرزان عیلم و مەعریفەى پێ نەبوو تا دواى بكەون و ئاستێكى زۆر نزمى هەبوو لە ڕۆشنبیریدا , تەنانەت ئەو كاتانەى كە چاوپێكەوتنێكى لەگەڵ دەكرا دواى ئەوە ئەبوە گاڵتەچى خەڵك , هەتا جارێك هاتە سەر تەلەفزیۆن و باسى سلێمانى ئەكرد ئەوەندە بێ مستەوا بوو لە هەولێرەوە پێیان ووتم ئەوە سلێمانى كەسێكى لە بەرزان باشتر تیا نەبوو بیهێنن چاوپێكەوتنى لەگەڵ بكەن , ئیتر ئەڵێى چى مامە و باندەكەى ئەم خەڵكە بێ مەعریفەیان لەو كادرانە پێ باشتر ە كە ئاستێكى باشى هەیە , ئەمە یە سلبیاتى تەكەتول , بەرزان كە بوە سەرۆكى ئەو باندە یەكەم درۆ كە كردى ئەوەبوو كە هەمو جارێك ئەیوتەوە كە ئامارى مەڵبەند 76000 هەزار ئەندامى هەیە , ئەمەئەو ژمارەیە بوو كە هەموو مەكتەبى سیاسى و سكرتێرەكەى پێ هەڵخەڵەتاندبوو , تەنانەت بە هۆى ئەم ژمارە درۆیەوە بۆ جەژنانە و شتى وا غەدریان لە مەڵبەندەكانى تریش ئەكرد و ئەیان دا بە بەرزانى ئەحە سمێڵ , لەسەر ئەم ژمارەیەش تاڵەبانى گرەوى زۆرى كردبوو بۆیە هەر كاتێك بەرزان داواى پارەى ئەكرد ڕەت كردنەوەى نەبوو , هەموو جەژنێك سێ دەفتەر دۆلارى وەردەگرت و ئەیكرد بە پیاوەتى دەستى خۆى و مەلا جەبار لە سكرتاریەتى تاڵەبانى وەرى دەگرت و هەر خێراش بە تەزبیحەكەى ئەیبژاردو ووردى ئەكردەوە و ئەیكرد بە منەت بە سەر كادرە داماوەكانى مەڵبەندەوە كە ئەمە پیاوەتى و كارە باشەكانى باندەكەیانەو لە حەوشەكەى مەڵبەندا خۆى پێوە با ئەدا , بەڵام خوا سڕەكەى هەڵماڵین و دەستەكەى بەرزان كەوتە ڕوو , هەڵبژاردنەكەى 25/7 بە تاڵەبانى و مەكتەبى سیاسى ووت ئەوەى تائێستا بەرزان ووتویەتى سەر لەبەر درۆیە , چونكە هەر ئەم مەڵبەندە یەكێتى بە دۆڕاندن دا لە سلێمانى,هەموو ئەو ژمارەیەى بەرزان و باندەكەى مەڵبەند دابویان نەك وا دەرنەچوو بەڵكو بە قەد ژمارەى كۆمیتەیەكیشى نەهێنا , ئیتر تاڵەبانى زانى پارەكەشى كە داویەتى بە بەرزان پێویستە ئیتر نەیدرێتێ چونكە درۆى فەرموە , ئیتر وەكو مەلا جەبار لە ژورەكەى خۆى ووتبوى كە لێپرسراوى كۆمیتەیەك تەلەفونى بۆ كردبوو بۆ جەژنانە ((بە چ ڕوویەكەوە لە ڕوومان بێت داواى جەژنانە بكەین , هەڵبژاردنەكەمان جوان بوو)) لەگەڵ دەركەوتنى ئەو درۆ زۆرو زەوەندەى كە تائێستا بەرزان كردبوى , بۆ هەموو لایەك دەركەوت كە ئیتر نەك جەژنانە بگرە ئەو موچەیەشى وەرى دەگرن پێیان حەرامە چونكە یەكێتیان پێ لەخشتەبرد , بۆیە ئەم جەژنە بەرزانى ئەحە سمێڵ زانى حاڵى خۆش بوە لەهەڵبژاردنەكاندا بۆیە نەیویرا داواى جەژنانە بكات , چونكە ئەیزانى ئەگەر داواى بكات پێى ئەڵێن دۆڕاندنەكەت جوانە چۆن لەڕووت دێت داواى جەژنانە بكەیت , بۆیە ئەم جەژنە كادرەكان بێ هیوا بوون لەوەى سەرۆكەكەیان سێ دەفتەر دۆلاریان بۆوەربگرێ و مەلا جەبار یش خۆى پێوە با بدات , ئیتر بەتەماى جەژنانە نەبون چونكە جەژنانە بۆ دۆڕاو نیە 0
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست