دل و قودسی کوردستان
Friday, 28/03/2014, 12:00
1252 بینراوە
دیسان له دل و قودسی کوردستان
ژه‌هر بارانه ژه‌هر باران
به پارچه په‌ڕۆی سه‌وز و زه‌رده‌وه
به‌کۆلێک ژه‌هر و خه‌مو ده‌رده‌وه
ده‌که‌ن بانگ هێشته بۆ مانه‌وه‌یان
نه‌ک بۆ خزمه‌تی وولاته‌که‌یان
ئاواتی چه‌ندین ساله‌ی خه‌باتمان
فرمێسک و خوێنی هه‌تک کراومان
بوو به دوو په‌ڕۆ به دوو ده‌م و چاو
چه‌ندین نۆکه‌ر و چه‌ند به‌کرێگیراو
هه‌موو سه‌روه‌ری خاکی نیشتیمان
هه‌ر دلۆپه خوێنی گه‌شی شه‌هیدان
چوارهه‌زار گوند و شارۆچکه‌ی وێران
به‌سه‌دان هه‌زار ئه‌نفال کراومان
بوو به قوربانی به‌رمیله نه‌وتێ
ده‌یبه‌ن به‌دیاری بۆ تۆرانیه‌کان
ده‌ک ڕووتان ڕه‌ش بێ له حزوور خودا
به‌و نه‌هامه‌تیه‌ی به میلله‌تتان دا
به‌سه له کورسی وه‌رنه خواره‌وه
پێش ئه‌وه‌ی ملتان بێ به داره‌وه