کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فارووق جمیل ئه‌و دزه‌ی بریاره‌ بکرێ به‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق

Friday, 18/12/2009, 12:00


دارووخانی یه‌کێتی و بێهوابوونی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی،بێ هۆنه‌بوون که‌ پشتیان له‌ یه‌کێتی کرد،هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو له‌ هه‌لبژاردنه‌که‌ی 25/7 شکستی هێنا،پارتیش که‌زانی یه‌کێتی چی وای پێنه‌ماوه‌،ئیتر که‌وته‌ مه‌رج دانان له‌سه‌ری له‌کابینه‌ی شه‌شه‌م،مێژووی یه‌کێتی له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌،ته‌نها چه‌ند ده‌م وچاوێکی قه‌بیع وسواو ریسوا له‌نێو جه‌ماوه‌رو زۆربه‌ی ئه‌ندامانی یه‌کێتی دیارن، هه‌ر ئه‌م رسوایانه‌ن له‌ زۆربه‌ی پۆست وپله‌و ده‌ست که‌وت سود مه‌ند بوون،ئه‌وه‌ش بۆته‌ مایه‌ی بێزاری خه‌لکه‌که‌ی،یه‌کێتی وکۆسره‌ت وجه‌لال ئه‌گه‌ر پێان وایه‌ ته‌نها ئه‌و سه‌رو سیما دزێوانه‌ی تا ئێستا پله‌ ولێپرسراوه‌تی له‌وان تێپه‌ری نه‌کردووه‌،ئه‌وان خه‌باتگێرو هه‌ولێر له‌وان زیاتری تێدا نییه‌،ئه‌وا له‌ هه‌لبژاردنی داهاتوو شکستی گه‌وره‌تر ده‌بینن له‌ وه‌ی رابردوو،خوارو خێچ تر ده‌بن له‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌،ئه‌وکات ده‌بێ جه‌لال به‌ داره‌ مه‌یت له‌ کۆبونه‌وان بگێرن و کۆسره‌تیش سه‌ر بابداو لاوکانی لۆ برێ.
بریاره‌ چه‌ند که‌سێک له‌وانه‌ بکرێن به‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی،ئه‌وه‌ش ناره‌زایه‌تی زۆری لێکه‌و‌تۆته‌وه،یه‌کێتی بۆ دانی شه‌رعیه‌ت به‌وانه‌،پرۆسه‌یه‌کی راپرسی گرتۆته‌ به‌ر،به‌لام ئه‌وه‌ش چاری نییه‌،یه‌کێک له‌وانه‌ فارووق جه‌میل دزه‌یی وه‌زیری پێشووی داده‌،من په‌رده‌ له‌سه‌ر هه‌ندێک له‌کاره‌ ناشرین و دزیه‌کانی ئه‌و زاته‌ بۆ خه‌لکی کوردستان لاده‌ده‌م با باشتر بیناسن:
یه‌که‌م... فارووق جمیل کاتێک له‌ پارێزگای هه‌ولێر بالا ده‌ست بوو،داوای مه‌بله‌غێکی زۆری پاره‌ی له‌ کابرایه‌کی هه‌ولێری کردبوو،سه‌یاره‌یه‌کی سوپه‌ریشی لێساندبوو،کابرا به‌ ناچاری خۆی و مناله‌کانی سه‌ری خۆیان هه‌لگرت وچوون بۆ هه‌نده‌ران،کابرای راکردوو له‌هه‌ر مه‌جلیسێک دابنیشێ باسی ده‌کات.
دووهه‌م...له‌م سه‌رده‌مدا فارووق جمیل چه‌ندین پارچه‌ زه‌وی فرۆشت وله‌سه‌ر که‌سه‌ نزیکه‌کانی خۆی تاپۆ کردبوو،ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی ناره‌زایه‌تیه‌کی زۆر، بۆیه‌ کۆسره‌ت توره‌بوو تڕۆی کرد،ئه‌ویش به‌ناچاری له‌گه‌ل ژنه‌ بچوکه‌که‌ی چوونه‌ ئه‌لمانیا.
سێهه‌م...کاتێک فارووق جمیل له‌ شاری شتوتگارتی ئه‌لمانیا ده‌ژیا،که‌لو په‌لێکی زۆری کاره‌بایی وناو مالی به‌ قه‌رز هێنابوو فرۆشتبویه‌وه‌،خۆی ومناله‌کانی چوون له‌ به‌ریتانیا داوای للجوئیان کرد،به‌لام ئه‌م دزییه‌یان لێ ئاشکرابوو، بۆیه‌ به‌شه‌ق و زیندانی گه‌راندیانه‌وه‌ بۆ ئه‌لمانیا،پاره‌که‌یان هه‌موو پێ ژماردن،ئه‌وه‌ هه‌موو خه‌لکی شتوتگارت و زۆربه‌ی کوردانی ئه‌لمانیا ده‌زانن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە