وەڵامێك بۆ وەڵامەكەی(شالاو بالیسانی كێ تاوانبارترە انور كیمیاوی یا علی كیمیاوی
Friday, 27/02/2009, 12:00
1667 بینراوە
لە رێكەوتی 24\2 بابەتێكم بڵاوكردەوەلە كوردستانپۆست بەناونیشانی (دلۆپێك لە دەریای خیانەتی مالی انور بەگی بێتواتە بەكرێكیراوی بەعس و پ.د.ك)بە رێزێك بە ناوی شاڵاو بالیسانی لە كوردستان پۆست گوایە وەڵامی من دەداتەوە,دیارە ئەم بەرێزە لە ناو نیشانی بابەتەكەم نەگەیشتوە كە ئەم كردەوانی باسم كردون تەنها دلۆپێكە هشتا نەبۆتە لیترێك ج جای دەریایەك!
هەرچەند هەزم نەدەكرد وە ڵامی ئەم بەریزە بدەمەوە تا تەواوی كردارە قێزەونەكان و نامرۆڤانەی بنەمالەی انور بەگی بێتواتەم بە زنجیرەلە كوردستان پۆستی ئازیزو ئازا دا بڵاودەكردەوە,با هەمومان لە پێناو راستەكان بمرین ,رووداوەكان دوور لە بەرژەوەندی تایبەتی بیری تەسكی حیزبایەتی بۆ نەوەكانی داهاتومان رونبكەینەوە بۆیە بەكورتی وەڵامی بەریزت دەدەمەوە كە لە باسەكانی داهاتومدا گشت وەڵامەكانت بۆ روونتر دەبێتەوە ,
1-بەریزت فەرموتە كە بنەمالەی انور بەگ لیكۆلینەوەی لەگەل كرا كە گوایە یارمەتی بەركەوتوانی كیمیابارانكردنی دۆلی بالیسانیان داوە , بەریزم راست دەكەی ! لێكولینەوەی لە گەل كرا بەلام نەك لەسەر ئەوەی یارمەتی بەركەوتوانی داوە ,بەلكو لەسەر ئەوەی ئەوان هەوالی هەبونی پاسدار یان دا بوو لە هەردوو گوندی وەرێ و شیخوەسان,كە دوای كیمیابارانكردنەكە دەركەوت كەخۆشبەختانە هیج پاسدارێك بەرنەكەوتوە , ئەگەر نا خۆزگەمان بە هەلبجە دەخوارد, شەرەفی ناسینی كورد بە دونیا بەبەر خۆشناوەتی دەكەوت نەك هەلەبجە !
2- بەریزت باسی چەند بەرپرسێك دەكەی كە دوای مفاوەزاتی 1983پەیوەندیان بە استخباراتی رژێم هەبوە ,لاریمان نیە لەم وتەیەت و گومانمان نیەبەلام گەرشارەزایت لە استخبارات هەبێت ئەوە دەزانیت كە استخبارات زانیاری لە یەك سەرجاوە وەرناكریت بەلكو لە چەند سەرچاوەیەكی جیاواز , هەبونی بەرپرسی تری استخبارات ئەو گومانە لەسەر بنەمالەی انور كیمیاوی نارەوێنیتەوە مەنتقی نیە,دەكریت ئەوان سەرجاوەی تر بن یا بە هەماهەنگی هەوالەكە گەیەنرابێت !
-3ئەم بەرێزە باسی كارەتیرۆرستەكانی (رەشۆ) دەكات گوایە لەبری ئەوە باوكی ناوبراویان بەم شێوە شەهید كردوە ,گریمان گشت ئەوكردەوانەی باست كردون كە گوایە رەشۆ كردیەتی راستبن, ئایا دەكرێت باوكی كەسێك بەزندووی بسوتێنرێت لەبەر ئەوەی كورەكەی تاونبارە؟! ئەمە تیرۆر نیە؟ج تاوانێكی گەورەتر لەمە هەیە؟ شایەنی باسە بنەمالەی انور بەگ دوای ئەو هەمو تاوانەی دەرحەق بە گەلەكەمانی كردوە ئستا لە سایەی بنەمالەی بارزانی دا تەنها موچەی دیوەخانەكەی بەقەد دەیان شەهیدە ,دزو دەسەلات وەك ماسی ئاون ,دزی بۆیە دەسەڵات داری , دەسەلات داری كەواتە دزی,كورد فرۆشی بۆیە شەرەفی هەردو كیان پێ بەخشرا(دزی ودەسەت) دلدار خۆشناو
[email protected]