ئاگاداریه‌ک له ڕه‌وه‌ندی کوردیه وه له ئه‌مریکا
Saturday, 12/03/2011, 12:00
بۆ پشتگیری له‌مافه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان ، وه‌ک کورد و هه‌م وه‌ک هاوڵاتی ئه‌مریکی، ڕه‌وه‌ندی کوردی ده‌یانه‌وێ ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی کوردان له‌هه‌مو شوێنێک و به‌تایبه‌تی کوردستان، بۆ فه‌راهه‌م کردنی ئازادی سیاسی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ئیداری و نه‌هێشتنی پێشێلکردنی مافه‌کانی خه‌ڵک له‌هه‌رێمی کوردستان
له‌به‌رواری 18 ی مانگی 3 ، که ده‌کاته ڕۆژی هه‌ینی و له سه‌عات 1ی پاش نیوه‌ڕۆ تا 4 ی عه‌سر
له باخچه‌که‌ی به‌رده‌م کۆشکی سپی خۆپیشاندانێک ساز ده‌که‌ن
چیدی هاوڵاتیانی کوردی ئه‌مریکا ڕازی نابن پاره‌ی تاکسهکهیان بدرێته مه‌شقی سوپایه‌ک که ته‌نها کاری کورد کوشتنه
ئه‌و سوپایه له‌کوێ بو که ڕۆژانه ئێران بۆردومانی دێهاته‌کانی کوردستان ده‌که‌ن و خه‌ڵکی هه‌ژاری گوندنشینه‌کان شه‌هید و بریندار ده‌که‌ن
ئه‌وسوپایه له‌کوێبو که له 2003 ه‌وه کوردان لهناوچهدابراوهکان وبه‌تایبه‌تی که‌رکوک به‌ده‌ست شۆڤێنیه عه‌ره‌به‌کان تیرۆر ده‌کرێن
ئه‌مریکا وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی پێشڕه و و ده‌سه‌ڵاتی پێشڕه‌و له دنیا، دوای خه‌رجکردنی ئه‌و هه‌مو سامانه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مریکا له‌کوردستان و عێراق
ئه‌رکی سه‌رشانێتی که دیموکراسی ڕاسته‌قینه دابمه‌زرێنێ و له‌دوای خۆی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های خه‌ڵک جێبێڵێ، نه‌ک کۆمه‌ڵێ کی تری دیکتاتۆری گه‌نده‌ڵ و گرگن
به‌رز و پیرۆزن داواکانی خۆپیشانده‌ران ی خه‌ڵکی کوردستان
سه‌رشۆڕی بۆ خوێن ڕێژه‌کانی ده‌سه‌ڵات
سه‌رشۆڕی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری له‌هه‌رێمی کوردستان
ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ئه‌مریکا
12ی 3ی 2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست