دزەكان بەرگرى لە یەكترى دەكەن لە پیناو مانەوەیان
Thursday, 13/06/2013, 12:00
1212 بینراوە
لە دواى گورانكاریەكانى (ى.ن.ك) لە سنورى مەلبەندى شارەزوور خەڵكى ئەو ناوچانە ئومێدیكى زوریان بەو گۆرانگاریانە هەبوو كە شارى هەڵەبجە لە كەسانى گەندەل پاك بكرێتەوە چونكە هەر لەگەڵ دەست بەكاربوونى لێپرسراوى نوێى مەڵبەند هەندێك لە بەڕێوەبەرى فەرمانگەكان وەك شارەوانى و فەرمانگەى تاپۆ قایم قامیەت و بەڕێوەبەرى ناحیەى سیروان خۆیان داواى گواستنەوەیان كرد نابادا لیپرسینەوەیان لەگەل بكریت و بدرینە دادگا ,,بەڵام لەگەڵ رۆشتنى كات و دابین كردنى خانوویەك لە ناحیەى سیروان كە مولكى گشتییە بۆ مانەوەى سامان گەرمیانى لە لایەن شاهۆ عوسمان ى بەڕێوەبەرى ناحیەوە وە دەست كرانەوەى سەروكى شارەوانى هەلەَبجە (خدر كریم) لە ڕوى پێدانى زەویەوە بەلێنیكى زورى بە سامان گەرمیانى دابوو كە هاوكارێكى باشى دەبێت بۆیە تا ڕادەیەك سارد بونەوەیەك بە گۆرانكاریەكان روى دا تا كوتاى مانگى 3 بەڵام لە كوبونەوە فراوانەكەى مەكتەبى سیاسى (ى.ن.ك) لە مانگى 4 بانگكردنى سامان گەرمیانى بۆ ئەو كوبەنەوەیە ناچار كردنى بە گۆرانكارى ئەویش لە هەمان كۆبونەوە بریارى خۆى دەدات بەڵام كارەساتەكە لێرەوە دەست پێ دەكات كە هیرۆ خان پێداگیرى لە مانەوەى خدر كەریمى گەورە دز و بەرهەم سالح پیداگیرى لە مانەوەى قایم قام دەكات ناچار كۆ بونەوەكە بی ئەنجام دەبێت , ئەمە لە كاتیكدایە بە پێى سەرچاوەیەكى زۆر باوەر پیكراو خدر كریم لە ناوەراستى مانگى 4 (15) پارچە زەوى لە ڕێگەى نوسینگەیەكى هەڵەبجەوە فرۆشتووە بۆ خۆى كە ئیستا بەندە خەریكى وەرگرتنى سورە قەیدى ئەو زەویانەم كە فرۆشراوەە بۆ بلاو كردنەوەیان بۆیە داوا لە هەر هاوڵاتیەكى دلسۆزى هەڵەبجە دەكەم كە هەر بەڵگەیەكیان لایە بینیرن بۆ ئەم ئیمیلە (
[email protected])
بۆ ئەوەى لێرەوە بیانگەیەنین پەرلەمانى ئەورووپا تا نەهێلین دزەكان ببن بە نوێنرى كەسە پاكەكان و مەزلوم لێكراوەكان