کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

مەلایەک خولی قورئان خوێندنی کردووە

Saturday, 15/05/2021, 1:54

1293 بینراوە


هاوڕێەکم چیرۆکێکی سەرنج ڕاکێشی بۆ گێڕامەوە و ووتی: جاران ئەگەر مەلایەکی ئاینی هەڵەی بکردایە ئەوە خەڵکەکە سزایان دەدا. 
 ووتم: چۆن ؟
 هاوڕێکەم ووتی: بیرمە چەند ڕۆژێک بوو دەرگای قوتابخانەکان کڵۆم درابوو، پشوی هاوین دەستی پێکردبوو، بەیانییەک هەموومان لەحەوشی ماڵەوە بووین سەرگەرمی" فراڤین" بووین، دایک، باوک، خوشک برا، خەریکی فڕکردنی چاو دروستکردنی بابۆڵەی هێلکە و ڕۆن وماست هەموومانی لەدەوری باوک و دایکم و قۆری و کترییەکە کۆکردبۆوە.. ڕۆژی وا خۆش تەنها لەناو چیرۆکەکاندا دەخوێنرایەوە. چۆلەکەکان جریوەیان دەهات و لەم چڵ دەفڕین بۆ ئەوچڵ گوێسەبانە و حەوشەیان پڕکردبوو لەدەنگ. ڕادیۆکەمان گۆرانیەکی عەلی مەردانی لێدەدا "کۆڵان بە کۆڵان جادە بەجادە" مێش و مەگەز بەسەر هەموو شتێکەوە دەنیشتەوە، دەنگی پیرەمێردی نانەووردە کڕەکەی بە بنێشتی کوردی، ئاوازێکی غەمگینی هەموو بەیانیەکی گەڕەک بوو، من دەمووت: ئەم پیاوە تا نەمرێت قاچەکانی ماندووبوونی دەرناچێت.
دەرگای حەوشەکەمان کونێکی تێدابوو کە میوان یان کەسێک بهاتایەتە ماڵمان خۆی لە کونەکەوە دەستی درێژ دەکردەناوەو دەرگای حەوشەی دەکردەوە، ئەڵقە ڕێزێک بوو ئاسان دەکرایەوە، ئەوەش گەواهی ئەوەمان بۆ دەدات کە ژیان چەنێک پڕ ئامان بووە لەوکاتەدا... ؟ 
مەلا چاو بەکلەکەی گەڕەک..... جارێک لە دەرگاکەیدا، ماڵەکە حاجی... باوکم فەرمووی لێکرد.... پاش کەمێک خۆی دەرگاکەی کردەوە، ئیتر ئێمەی منداڵ دەبێت سەرفەرشەکە چۆڵ بکەین و میوان لە جێگە کە دانیشێت، بەخێرهاتیان کرد، دایکم بەنیازی ئەوەبوو نانی بۆ تەڕبکات و هێلکەو ڕۆنی بۆدروست بکات، مەلا چاوبەکلەکە ووتی: من نانم خواردوە برسیم نییە، بەڵام چایەکی خواردەوە منیش جامێک ئاوم دایە کە ئاوەکە لەشەربەکەدا بوو شەربەکەش بە گونییەکی ڕەنگ قاوەی پێچرابوو تا گەرم نەبێت.
 مەلا چاوبەکلەکە ڕووی لەباوکم کرد و ووتی: حاجی ئەوە دەورەی فێربوونی قورئانم کردۆتەوە، تۆش دەتوانی کوڕەکانت بنێری تا فێری قورئان خوێندن ببن. مەلا وانەکانی تەنها بۆکوڕەکان بوو، بۆ کچەکان نەبوو....!
باوکم وەڵامی دایەوە و بە مەلای ووت: من پێم وانیە کوڕەکانم بەکەڵی ئەوەبێن...! با شەرمەزاریش نەبم، من کوڕی خۆم دەناسم و بەنیازن کارێکیش بنەکەن ئەم هاوینە، بۆیە دڵت هیچ نەکات مامۆستا....!
گفتوگۆیان زۆرکرد.. بەڵام باوکم ڕازی نەبوو، کە ئێمە بچین بۆ کۆرسی قورئان فێربوون لای مەلای گەڕەک...
کە مەلا ڕۆیشت دایکم پرسی: ئێ بۆ نەتهێشت.... هەرنەبێت عەرەبی فێردەبن ؟
 باوکم ووتی: پێتوایە کەسێک دزبێت چۆن دەبێت، قورئان فێری منداڵان بکات ؟ 
خۆبەر لەچەند مانگێک لەسەر دزیکردن لە زینداندا بوو، باوکم ووتی: گێڕایانەوە کە لەزیندان وویستبووی پێش نوێژی بکات، نەیان هێشتبوو دەڵێن بیرازیشیان کردوە، باوکم بەهێواشی ئەم قسەیەی کرد و دەیوویست تەنها دایکم گوێی لێبێت..... دوایی ڕووی لەهەموومان کرد و ووتی: "نابێ بهێڵین تیرێک دووجار بەرمان بکەوێت"..... 
چیرۆکی مەلا دزەکە فەرتەنەیەکی گەورەی لەدوایی خۆی جێهێشت، وەک شەڕی واترلۆ لەگەڕەکدا، چونکە هاوڕێکەم چووبوو بەک وڕی مەلاکەی ووتبوو: باوکتان لای خۆی مەلایە، کەچی دزی کردوە و خراوەتە زیندان.
کوڕی مەلاکەش دەچێت ئەم قسەیە بۆ دایکی دەگێڕێتەوە بەگریانەوە، ژنی مەلاش دێتە ماڵی هاوڕێکەم و شەڕیان لەگەڵدا دەکات و گەڕەک پڕدەبێت لە ئاژاوە، دواجار هاوڕێکەم ووتی: باوکم ڕێگەی نەدا ئێمە لای دزێک وانە وەرگرین...
 هاوڕێکەم بە پێکەنینەوە گێڕایەوە ووتی: لەسەر ئەو گۆڵمەزە سێ ڕۆژ لەماڵی پورم مامەوە تا لێدان نەخۆم....
 پاشان ووتی: باوکم خوێندەواری نەبوو بەڵام هیچ هێزێک نەی دەتوانی پرەنسیپی لەکەدار بکات. باوکم کەسێکی زۆر دیندار نەبوو، بەڵام دووجار گەشتی حەجی کردبوو، ئێستا کە بیری لێدەکەمەوە دەڵێم: ڕەنگە باوکم هەر ئارەزووی گەشتی هەبووبێت...! چونکە ئەو هەرگیز پێی نەدەوتین: کوڕم ئێوە دەبێ نوێژ بکەن یان ڕۆژوو بگرن.

پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (رزگار رانگور) نووسراوە