ئیدریسیش كەوتە بازاڕەوە
Sunday, 21/10/2012, 12:00
ساڵانێكى زۆرە وێڵ و عەوداڵى ئەوەم بزانم مەسعود و ههر یهکه له کوڕ و بنهماڵهکهی دەرچووى چ كۆلیژ و زانكۆیەكن و لەچى و چیدا خیبرە و شارەزایان ههیه، تا ئەم ساتهش نەگەیشتومەتە هیچ ئەنجامێك، بۆ ئەبەدیش ناگەم ، چونكە هیچ كامێكیان شەهادەیان نیە و بڕواشم وایە شەهادەى ویلادەشیان نەبێت یان تەزویر بێت، قیروسیا لەوەى، به هۆی ئهو مێژووه ناشرینهی باوک و بنهماڵهکهیانهوه و به یارمهتیی دوژمن و داگیرکهران خۆیان گەیاندۆتە دەسەڵات و بوون بە دەمڕاستى كورد و یەكى پۆستێكیان بۆخۆیان داتاشىوه و بوونە كوێخا حاکمان. ئێستا خەریكە وەزعە بەرەو ئاقارى ترسناكتر و ناخۆشتر گوزەر بكات.
مەسعودو پارتەكەى لەدروستكردنى دیكتاتۆر و پێگەیاندن وخستنە بازاڕەوە زۆر شارەزاو كارامە ولێهاتون، هەر لە ئێستاوە راهێنان و ئامادەسازى دەكەن بۆ ئەوەى ریوەڵەو قەزەم و نەزانەكانی بنەماڵەى بارزانى بەسەر میللەتدا بكەن بە رابەر، ئەوەتا هەمو بینیمان مەسرور و مەنسورێكى لاخەبەر و بێئاگا لە دونیا و سیاسەت ، بەزۆرى زۆردارى كران بەشت، یان سەدادە ببورن سیداد بارزانى ، تا ئیستا هەر بەناو بیستومانە ئەگەر نا وەكوتر هەرنازانین چیە چى نیە، كەچى لەهەواڵ و رۆژنامەكاندا ناوى دێت كە سەردانى پارێزگاى كەركوك وشیوێنەكانى دیكە دەكات،بەچ سیفەتێك بۆچ مەبەستێك؟ ئەوە نەك من وتۆ خۆشى نازانێت ،چونكە ئامانجى ئەوەل َو ئاخیرى تەنها ناوهێنان و دەركەوتنە و هیچى تر,جوداى ئەوەش ئێستا باس دەكرێت كە مەسعود بارزانى خەریكى راهێنان و و مەشق و پێگەیاندنى كوڕە بچكۆلەكەیەتى بەناوى(بابۆ) تا لەئێستاوە خۆى ساز و ئامادە بكات بۆ ئەوەى سبەى رۆژ ببێتە سكرتێر و جێگەى باوكى بگرێتەوە، ئەو شتە هەر زۆر بەراستى و بەجدیە،ئەو مناڵێكى نا باڵغە و هێشتا سمێڵى موگرە نەبووە،نەك لەكاروبارى سیاسى لەكاروبارى ژیان و هەڵسوكەوتی رۆژانەش نابەڵەد ونامۆیە،بەڵام هەموو ئیعجاب و شیاویى و قابیلیەتى ئەو تولف داماوە ئەوەیە كە زۆر شێوە و رەنگو روخسارى لە مەلاى پایرى ئەچێت و هیچى دیكە ئەوە بۆتە گەورەترین شانس بۆ ئەوەى ببێتە سەرۆكى ئایندە، ئەوەش هەمووى چەند ساڵێكى دیكەى زەحمەتە ندەكەوێتە ناوان و دەناسرێت لەلایەن كەسانى دەربار و مەسینە بەدەستەوە پۆستێكى گەورە و گرانى بۆ دروست دەكەن و پاشانیش دەبێت و هەردەبێت ببێتە سەرۆكى كارتونى حكومەتى هەرێمى هەولێر وە سكرتێرى بەزۆر سەپێنراوى پارتى.لەولاشەوە دیموكراسى و دەنگدان و ئەرزشى پولێك ناكەن و خەبات و مێژووى چەند ساڵەى كەسانى وەكو عەلى عەبدولڵا و هاوشێوەكانى ئەچن بەكۆڵەى ئاشا. ئەم پەتایە سەر لەبەرى بنەماڵەى بارزانى گرتۆتەوە ئەوەتا ئێستا دەبینن كە خەریكە ئیدرسى كوڕى نێچیریش دەكەوێتە بازاڕەوە ،قسەم لەسەر ئەوە نیە كە بۆخۆى چ وەكو كوڕەزاى پیرۆز وخاوەن شكۆو مەزنى بارزانى وپارتى دەربكەوێ لەناو لق و ناوچە و شوێنەكانى حیزبدا خۆى با بدات و عەرزى عەزەڵات بكات و پێلاو بە عەبدول وەهابەكان بسڕێتەوە، ئەوەیان كارى خۆیانە ومادام كەسانى ماستاو چى و كاسەلێس و خزمەتكارى پارتى و بارزانى ئەوەیان پێ قبوڵەو شانازى پێوە دەكەن ،هەر پیرۆزیان بێت هیوادارم كە هەمیشە گرگن و بچكۆلە و باڕو فڕوجەكانى بنەماڵە بەسەر پاشەڵ پیسەكانى سەركردایەتىو بەناو مەكتەب سیاسیدا یاندا زاڵ بن و یارى و گەمە بە چارەنوس و ژیانیان بكەن،داخ وئەسەف و كەسەرەكەى من ئەوەیە كەسێكى تازە هەڵكشاو ونەزان و پەڕپوت و دەم مردوى وەكو ئەو كوڕەى نێَچیر كەخۆى زۆرى هەلًتڕاند تەدەخولى ئیشو كارى حكومەت دەكات ئەوەتا ماوەیەكە خەریكە دەكەوێتە بازاڕەوە سەردانى فەرمانگەوشوێنە حكومیەكان دەكات بەتایبەت فەرمانگە وبەشەكانى سەر بەوەزارەتى كاروبارى كۆمەڵایەتى لەسلێمانى و هەولێر و دهۆك تا وا خۆى نیشان بدات كە ئەویش هاوشێوەى ئەنجلینا و كەسانى دیكە مرۆڤ دۆستەو بەتەنگ كەسانى هەژارو هەتیو و بێ لانەوەیە، لەوەش زیاتر راگەیاندنى ئەنجومەنى وەزیرانەكەى رونكردنەوە راگەیاندن لەسەرى دەدەن كەوەكو ئەو ئەفەندیە وەزیر و بەرپرسى حكومى بێت، من تێناگەم سەردانى ئەو فڕوجە بۆ ئەو شوێنانە بە چ سیفەت و مەبەستێكە ،ئەو گەمژەیەكى تازە دەركەوتوە،نە لەحزبدا نە لە حكومەتدا هیچ پۆست وپلەیەكى نیە، كەچى بەئەندازەى باپیرى چەورە و هەرچى وپەرچى بەدواوەیە، جا سەیرەكەشى ئەوەیە چونكە سەردان و خۆدەرخستنەكەى هەموى تەمسیل و خۆنواندن ودەركەوتنە وەكو گوێرەكەى تازە لەدایك بوو هەر مل دەنێت ، هیچ هیچى پێ نیە یەك وشە چیە لەدەمى نابیستیت! یەك برسیار ناكات، هەر ناشزانێت ئەو شوێنەى بۆى دەچێت كویێەو چیە وبۆچ چووە بۆ سەردانى ؟ گەر پرسیار یان شتیێكیش بپرسیت لەبرى ئەو پیاوەكانى وەڵامت دەدەنەوە، چونكە وەك وتم بۆخۆى هیچ فڕى بەسەر ئەو شتەوە نیە و بەزۆر ئەیانەوێت دارا داراى پێبكەن و لە دونیاو بازاڕى سیاسەتدا رەواجى بۆ پەیدابكەن، لەسەر قاچى خۆى رایبگرن،من پێم سەیرە بۆچ لەناو ئەوهەموو وەزرات و بەرێوەبەرایەتى شوێنە حكومیانەدا تەنها هەر وەزارەتى كار و بەڕێوبەرایەتیەكانى بەئامانج وەرگرتوە؟ لەبەر ئەوەى وەزیرەكەیان ئەگەر چى بەحساب لەسەر یەكێتى ماڵە،بەڵام لەناوەرۆك و جەوهەردا كادرێك و عەبدێكى گوێڕایەڵى پاریتە،ئەوەتا خۆئاگاداربوون لەسەفەرى مەسعود بۆ فەرەنسا لەناو هەموو وەزیرەكاندا ئەوى هەڵَبژارد نەك وەك بلیمەتى و شیاوى پۆستەكەى،بەڵكو لەبرى خێزانەكەى بردى ئەوى وەك ژنى خۆى بە سەرۆكایەتى فەرەنسا ناساند،جا كەوەزیرێك خاوەن مێرد و منداڵ بەوە قایلبێت لەبەر خاترى گەشتێك و هەندێك دۆلار وا بناسرێت، ئەوە ئەو كارەى ئیدریس شتێكى هەر زۆر بچوك و ئاسایىیە و سادەیە. جاران پرتەو بۆڵەمان ئەهات ئەمان وت حزب تەداخولى كارى حكومەت دەكات و هەموو ئیش وكارو رێنمایى و تەنانەت گۆڕین ولابردنى كەسەكانیش لەلایەن حیزبەوە دەكرێت، بۆیە حكومەتەكەمان هەر بەساوایى ماوەتەوە و ئیفلیج بوە پێى نەگرتوە، كەچى ئێستا خراپتر و مەترسیدارتر بووە نەك حزب لایەن بگرە بنەماڵەش كەوتۆتە خۆخزاندنە ناو كاروبارى حكومەت و پەرلەمانەوە،هەمووى چەند ساڵى دیكەى زەحمەتە ئیدى بەتەواوى حیزب و حكومەت و پەرلەمان و تەواوى دەسەڵاتەكان دەكەونە دەست بنەماڵەى دواكەوتو و نەزان و كۆنە پارێز و خائینى بارزانیەوە بەدوریش مەزانە ناوى حكومەتەكەش بگۆڕێت بۆ شانشینى بارزانى یەكگرتوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست