نـامه‌یه‌کی کراوه بۆ هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د
Thursday, 31/10/2013, 12:00
تــۆ له‌ژنـی محمد ڕه‌زای شـای ئێران ، ژیرتـرو به‌ده‌سه‌ڵات تر نیت و نـه‌بویت ۰
سـه‌رده‌مێک بوو خۆت و جه‌لال بنـاری شاختان گرت و ڕۆڵـه‌ی ئه‌م کوردوسـتانه‌تان کرده سـته‌مه‌نی و خۆتان پێ گه‌رم کرده‌وه و پـاروی ده‌ستی خێزانی هه‌ژاری گونده‌کانتان فڕاند و خۆتان پـێ تێـر کـرد ، به‌ناوی ئازادی بۆ کوردستان ، که‌چـی تـا ئه‌مڕۆ ته‌نها باشورتان کرده دوو مه‌مله که‌تی ته‌واو جیاواز و قنج و قیت له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات دانیشتن بێ شه‌رمانه ، جه لال کوردستانی فرۆشت و کردی به عیراقنـا الحبیب ،و سلیمانیشی دایه ده‌ست جه‌نابت ۰ تا ئه‌مڕۆ ئێستا ته‌نها گه‌ره‌کێکیت به ده‌سـته‌وه ماوه ۰
تـۆ ئێسـتا مردوویه‌کت شـارۆته‌وه‌و په‌له‌قاژه‌ی شه‌ڕی شه‌قام و کۆڵانه‌کان ئه‌که‌یت و خۆشت وه‌ک مشـک له کون خزاویت و نه ده‌نگت یه‌ت و نه ڕه‌نگت هه‌یه ، ئـه‌ی خـانمـه ترسنۆکه‌که‌ی یه‌که‌می عیـراق ، نازانین ئه‌و نازناوه‌ت له‌کوێ وه هێناوه؟؟؟
بـه‌ته‌مای چیت ؟؟ خه‌وی گه‌وره‌ی خۆشت چییه ؟؟ بۆ نایه‌یت به ئاشکرا و به‌ده‌نگی خۆت باسـی بکه‌یت بۆمان ؟؟؟
ده ده‌رکــه‌وه ئه‌مجاره‌ش مه‌ترسه ، ده‌زگـای زانیـاری تێرۆ و سـه‌رکوتکردنی ئازادی و مافی گه‌ل چاودێیت ئه‌که‌ن ۰۰۰
خـاتون کاری سیاسی و ده‌سه‌ڵات وا نابێت ، تاکه‌ی سه‌رۆکی حیزبی بێ ده‌نگی و له‌سه‌ر کورسـی بێ ده‌نگ داده‌نیشیت ؟
خـۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی زمانیان لاڵه ، به زمانی ئیشاره‌ت ڕوبه‌ڕوی خه‌ڵکی ده‌وستن و کاری خۆیان به‌جێ ده‌که‌ن ۰۰
تـازووه بـڕۆ خۆت باش ئـه‌ازانت ســلێمانـی بـه سـه‌بره ،
ئـه‌مما بـه زه‌بــره
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست