31 ئاب سەلماندی کە مەسعود بەرزانی بەشیری خیانەت گۆشکراوە
Thursday, 30/08/2012, 12:00
هونەرمەندی جیهانی چارلی چاپلن ئەڵێ: هەوڵی زۆرمدا کە خەڵک لێم تێبگات، بەڵام بەداخەوە، خەڵک بەس بە هونەرەکەم پێکەنی. مەبەستی چارلی نەمر ئەوەنەبوو، کە تەنها بە کارە هونەریەکانی پێکەنین، بەڵکوو ئەو مەبەستی بوو، کە پێمان بڵێ کە دیموکراتی و داهۆڵێکی سەرمایەداریە، بۆ گەمژاندنی گەلان، ئەو نەمرە بە ئومێد نەگەیشتوە هێشتا، چونکە سەراپای گەلانی جیهان، بەشێکی ئێجگار بچۆلە لە پەیامەکەی تێگەیشتن، ئەویش تەنها پێکەنینە. مەگەر نابینن، کە نازیزم تەواوی جیهانی ئاورتێپەردا، کە چی هێشتا ووڵاتێکی تەنکنیک و تەکەنلۆجی و مەدییای ئازاد و ئازادی بێسنوور و لیبرالیزمێکی وەکوو سوید، هێشتا نازیەکان سێهەم گەورە پارتی ووڵاتی سویدین. هەروەها بەدووروو درێژی مێژوو، شەڕ لە پێناو بەدەست هێنانی سامانداکراوەو دەکرێت، یەکێک دەدزێت، ئەویدیکەیان دزی لێدەکرێت، هەمیشەش تەنها چنینێک، دەبنە قوربانی و کەرەسە و ووزەی بەرپاکردنی جەنگەکان، وەک چەتە و کۆیلەکانی بنەماڵەی بارزانی تەنها تیاچوونی خۆیان، (کەری دێز هەمیشە لەسەر شکستی خۆێ و خاوەنەکەیەتی) ماڵوێرانی بۆ کەس کارەکەی خۆیان، ئەنجامی دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا، جار جارەش پاڕچە ئێساقانێکیان بەردەکەوێت. ئەگەر چڵە ئیسقانێکی بەرنەکەوێت، هەروەک سەرمایەدارە ووشیارەکان دەرکیان بەوەکردوە، ئەگەر نان نەدەین بە کۆیلەکان، ئەوا کۆیلەکان لەبرسا دەمرن، کەواتە، با پاشماوەکانمان کە بۆمان نەخوراوە بدەین بەوان. باشترین نموونەش، ئەو ٤٠٠ دۆلارەیە کە مەسعود دەیداتە کۆیلەکانی خۆی. لە هەمان کاتی کە هەزران گەنجی خێر لەخۆ نەدیوو، ئاوارەی ووڵاتانی ئەوروپا دەبێت، لێیان دەبێتە خۆراکی ماسیەکانی ئێجە، ناچار دەکرێن بەکاری ناتەندروستەوە، لێیان دەکوژرێت، ئالەو کاتەدا، زۆڵکەی جەلال، قوباد جەلال ١٠ ملێۆن دۆلار خەرج دەکات، لە زەماوەندەکەیدا، نێچیر و مێچیر و سەرسەریەکی وەک مەسروور، بە ملێۆن دەدۆڕنێت، بە ملێۆن دزی لێدەکرێت. باوک و باپیریشیان سەدان هەزار کورد دەکەنە قوربانی، نیازە بۆگەن و گڵاوەکانی خۆیان. دیتمان بیستمان، کە بنەماڵەی مستەفا بەرزانی دەستیان نەپاراست، لە کوشتن و بڕینی جوانترین و چالاکترین و بەوەفا ترین ڕۆڵەی گەلەکەمان، دەبا بپرسین، کە مەلا مستەفای بەرزان پەپوولە ڕوحێکی وەک مەلا کەریمی کوێرەکی پارچە پارچەکرد، وەک گیاندارێکی دڕنندەی کێوی، دواتر لە بوارەدا بەدرێژی دەدوێنن.
ووتە ناودارەکەی چارلی چاپلن، هەروەها سێهەم گەورە پارتی سویدی کە پارتێکی نازیە، بەڵگەیە کە فاشیزمی تورک دزەی کردۆتە نێومان، چونکە دەبینن کە خەریکە هەموو ناهەمواری و شکستەکان دەخەینە ئەستۆی گەلەکەمان، گەلەکەمانی پێناشیرین دەکەین، بەبێ ئاگای لاسایی فاشیزمی تورک دەکەینەوە، کە نەتەوەکەمان شایستەی ئەو چەوساندنەوەیە کە نزیکەی ٩٠ ساڵە سیستەماتیک، دەسەڵاتدارانی ئێران، عێراق، تورکیا، سوریا بەڕیوەی دەبەن، ٣١ ئاب دیاترینی ئەو بەڵگانەیە کە بۆ نموونە مەسعود و جەلال تەنها بۆ ئەوە دروستبوون، کە هەتا هەمیشە بەربەستبن، لە بەردەم ئازادی کورد و کوردستاندا.
خودی مەسعود . خوی شیری هەتا پیریئەڵێن: بەنرخیاندا دیکەی پێشینان لە ووتەیەکی بەرزانی ئەو بۆچوونەی پێشینانی بۆ سەلماندووین، بە تیئۆری و هەروەها لە پراکتیکیشدا، چونکە مەسعودی کوڕی مستەفای بارزان، لەماڵێ باوکی ووشیار زێباریدا کە بەرەی خاڵوانی مەسعودە، مەحمود بەگی زێباری باوکی ووشیار زێباری، باوکی حەماێل هاوسەری مستەفا بارزانی. کە هەموو تەمەنی هەر جاش و خۆفرۆشبوە، بە شیری جاشێتی مەسعودی گەورەکردوە. پاشانیش پێویستمان بە گەڕان نیە، هەر زۆر بە سانایی دەبینن، کە هەمیشە هەرلەمەلا مستەفای باوکیانەوە، کاریان خیانەت و خۆفرۆشی و کوشتنی ڕۆڵە بە ئەمەکەکانی گەلەکەمان بووە.
هەموو جارەکانیش بە نامەردانە بەربوونەتە گیانی کەسە وەفادار و سوارچاکەکانی گەلەکەمان. ئەمە جگە لە خیانەتکردن، لە هەر چوار پارچەکەی کوردستان، هەرچەند باشووری کوردستانی بچووک، بزوتنەوەیەکی وای تێدا نەبوە، تا بنەماڵەی بەرزانی پەلاماریان بدەن، لەگەڵ ئەوەشدا، دەیان جار باسکراوە، کە کوڕی یەکێک لەسەرۆک خێڵەکانی بەگداشی کە خێڵێکی گەورەی کوردن، کە بڵاو بونەتەوە هەر لەباکووری کوردستان تا باشووری بچووک پاشان لوبنان و ئوردن، فەلەستین، سعودیە، میسر و دەورووبەری موسڵیش. لەکۆتایی ٧٠کاندا، لەلایەن معەمەر قەزافی دوو کڵاشینکۆفی کەلە زێڕی عەیارە ٢٤ دروستکراوە، بەدیاری دوو دانەی دەنێرن، بۆ سەرۆک خێڵی بەگداشیەکان، سەرۆکی خێڵی بەگداشیەکانیش، دانەیەک لەو کڵاشینکۆفانەی کە لە زێڕ دروستکراوە، بەدیاری بۆ مەلا مستەفا دەنێرێت. کەچی مەلا مستەفاش لە پاداشدا، دەستبەجێ کوڕی سەرۆخێڵی بەگداشیەکان دەگرێت و پاش ماوەیەک ئەویش دەکوژن. (لەمزگەوتی گەورەی شاری شنۆ، ئیدریس بەرزانی و مەسعودی برای خەڵکی شاری شنۆ کۆدەکەنەوە، بۆ سوپاس گوزاری، ئیدرسی بەرزانی، بە خەڵکەکە ئەڵێ: بەڕاستی نازانین کە چۆن چاکەتان بدەینەوە، هەرچیتان بۆ بکەین، ناگاتە ئەو ئاستەی زەحمەتکێشانی ئێوە، کە مەلا مستەفاتان بەوشێوە پڕشكۆیە بەخاک سپارد، بەڵام پاشترکە خەڵکی شنۆ پەلاماری پاسدارەکان دەدەن، پاسدارەکان شەرم دەکەن کە پەلاماری خەڵکی ڕاپەڕیوی شاری شنۆ بدەن، چونکە سەرۆکی پاسداران ئەڵێ: ئێمە تا دوێنێ پێکەوە شۆڕشمان کرد و لەیەک سەنگەردابووین، ئێستا بە چ ئابڕویەکەوە لوولەی تفەنگەکانمان بکەینە سنگی ئەم خەڵکە، ناچار هاوار بۆ ورمێ دەبرێت ولەوێوە فەرمان دەدرێت بە جامانە سوورەکان و ئەوان، جامانە سوورەکان پەلاماری خەڵکەکە دەدەن، هەر عەینەن ١٧ شووبات، شاری شنۆ خوێناوی دەکەن، ١٨ لاوی شارەکە تیرۆر دەکەن. جارێکی دیکە مەسعود و ئیدریس دەچنەوە هەمان مزگەوت وخەڵکی شارەکە کۆدەکەنەوەو ئیدریس بەرزانی بە خەڵکەکە ئەڵێ وەک کاری هەمیشەییان کە کارەساتێک ڕویداوە، دڵنیابن دووبارە نابێتەوە، ئێمە هاتووین سوڵح عەشایەری بکەین، چەند پارەتان ئەوێ بتان دەینێ؟ ئا لەو کاتەدا مامە پیرەیەک، کە باوکی یەکێک لە ڕێژوانەکانی شاری شنۆ دەبێت، دێتە پێشەوەو بە هەردوو جانەوەرەکە ئەڵێ: لەبیرتان دێت، هەرلەم مزگەوتەدا، تۆو براکەت واتا ئیدریس و مەسعود گووتان ئێمە نازان کە چۆن پاداشتی ماندوو بونتان بدەینەوە، ئەوە پاداشتەکەیە وەرمان گرت زۆر سوپاس، مامە بەساڵاچوەکە بە ئیدریس و مەسعود ئەڵێ دووبارە،باشە ئێوە پارەتان لەکوێبوو، لەگەڵ ئەوەشدا،ئێمە نازانینن پارە خەرج بکەین هەڵی گرن بۆ خۆتان، هەر ئێوە دەزانن کە پارە خەرج بکەن.) لەسەر ئەمەش مونز موسڵی، نوسەری (عرب و اکراد) کە نوسەرێکی شۆڤێنی عەرەب گێچەڵ بە بەگداشیەکان دەکات لەسەرئەوەی کە کڵاشینکۆفی زێڕیان پێشکەش بە مەلا مستەفا کردوە و کوڕەکەشیان کوژراوە. ناچار بەگداشیەکان، پەنا دەبەنە بۆ لای خالید بەگداش کە ئەو کاتە سکرتێری حزبی شیوعی سورری بوو، کێشەکە کۆتایی پێدەهێنن. هەروەها لەبیریشمان نەچێت، کە هەڵۆکانی قەندیلیش ژمارەیەکی زۆریان بریتین لە لاوان و کیژانی باشووری بچووک. بەم ڕەوشەوش بنەماڵەی بەرزانی لە تیرۆرکردن و خیانەتکردن بە کوردانی باشووری بچوکیش، دەستیان خوێناوی دەکەن. سەرچاوە، (شکوی لااللە نوسینی محسن حمو بەگداش چاپی بیروت). هەروەها دەیان جار هاوسەرۆکی پەیەدە ساڵح موسلم داوای دانوسان و هاوکاری لە بەرزانی کرد، کەچی بەرزانی تورکە فاشستەکان بانگی هەولێر دەکات و ئەڵێ: هاوسەرۆکی پەیەدە ئامادە نیە، لەگەڵمدا دابنیشێت، کەچی بەڕێز ساڵح موسلیم ئەڵێ: وەڵا وانیە و بەرزانی تورکەکان بانگ دەکات، لەجیاتی ئێمە.
هەر هەمووشمان ئاگادارین، کە مەسعود بەرزانی لەکۆنگرەی نەتەوەی کوردا مەرج بۆ هاوبەشیکردنی پەکەکە دانێت کەبەشداری بکات، کە چەک دابنێنن پاشان بەشداری گۆنگرە بکەن. بەڵام بەبێ هیچ مەرجێک، میتی تورکی فاشی بۆی هەیە، بەشداری بکات.ئەو تورکەی کە ئامادە نیە، تەنانەت مۆری کوردی لەسەر پاسەپۆرتەکەی ببینێت.
مەسعود کەناڵی کەی ئێن ئێن لەهەواڵەکانیدا ڕاگەیاند، کە ٢٠١٢ی ٨ی ٢٦هەر ئەمڕۆی، تەنانەت ڕێگری لە کۆکردنەوەی هاوکاری مستەفا بەرزانخۆبەخشانە خەڵک دەگرێت، تا گەلی باشوور دەستی یارمەتی درێژ ،ئەو پاساو دێهێننەوە گوایە خۆیان ئەو کارە نەکات بۆ براکانیان لە باشووری بچووکدەکەن، ئەمەشیان درۆیەکی دیکەی مەسعودە، ئەگەر ڕاستۆیە بۆ ڕێگە دەگرێت، با خۆشیان یارمەتی بدەن و باخەڵکی خۆبەخشیش یارمەتی کۆبکاتەوە، ئەم ترسە لە چیە ئەگەر خەڵک خۆبەخشانە یارمەتی بۆ هاوزامانە لێقەماوەکەی کۆبکاتەوە؟! ئەگەر مەسعود بەرزانی درۆ ناکات؟
ئەو تورکەی کە ئەڵێ: کوردی باش کوردێکی مردوە.
ئەوتورکەی کە ئەڵێ: ئەگەر کورد قەوارویەکی سیاسی لە ئاسمانیش بۆ خۆی دروست بکات، ئێمە دەیڕوخێنن.
ئەو تورکەی کە تائێستاش نکوڵی لەبوونی کورد ەکات.
ئەو تورکە فاشستە وەحشەی کەبەئاگر و ئاسن بەربۆتە گیانی سڤیل و تاکی کورد.
بەچاوی خۆت ببینە، کە تورکی فاشست، تەنانەت سووکایەتی بەتەرمی شەهیدانیشمان دەکات، ئاخر هەروەک پێشینان ئەڵین: شەتیانیش دەست لەمردوو هەڵدەگرێت.
http://www.facebook.com/taha.amin.37 تازترین هاوکاریکردنی بنەماڵەی بەرزانی بەفاشیزمی تورک و خیانەتکردنی لەهاو زمانەکەی خۆی، کەکوردەکانی باشووری بچووکە، کە نزیکەی ٨٠ ساڵە ڕژێمی بەعسی تەنانەت ناسنامەشیان پێڕەوانابینێت، ئەوەش لەو بەڵگەی خوارەوەدا کە دەست مەدییای کوردی کەتوە، تێدا هاتوە، هەروەکوو ئەوەی کە بەرگوێمان دەخرێت، لە لایەن دۆستان مشەخۆرەکانی بنەماڵەی بەرزانی، بۆ دوورخستەوەی کوردان لەیەکتری، لەیەکێک لەخاڵەکانی پیلانەکەدا هاتوە، کە دەبێت پڕوپاگەندە بڵاوبکرێتەوە کە جەنگاوەرانی پەکەکە هاوکاری ڕژێمی سوریا دەکەن، لە هەمانکاتیشدا، پڕوپاگەندەی ئەوەش بڵاو بکنەوە کە تورکیا دۆستی کوردە.
http://www.kurdhawal.com/Detail.aspx?id=13782&LinkID=3&AspxAutoDetectCookieSupport=1 وورد و درشتمان ئاگادارین کە ئەو هەلومەرجێک هاتۆتە پێشەوە، گەلی کورد لەخەونیشیدا، هەلومەرجی ئەوەهای نەدیوە، ئەگەر ئەمە خیانەت نیە، چی ناودەنێیی؟ ئایا ئەم ڕوداوانە، ئەوەوان بۆ ناسەلمێنمێت کە ئەم خائینانە تەنها بۆ ئەوە دروست کراون، کە نەهێڵن کورد بەئاواتی خۆی بگات؟
تەنها بۆ بیرهێنانەوە، جەلالیەکان هەر لەسەرەتای ٨٠ کانەوە، بەڵکوو پێشتریش، شەلم کوێرم پەلاماری هەر هەموو لایەنەکانیاندا.تەنانەت پەلاماری پاسۆکیشیاندا، کە هەرخۆشیان پڕوپاگەندی ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە مەنجەڵێک یاپراخ بەشی هەموو پاسۆک دەکات، گوایە ئەوەند ەبچووک وکەمن، ئەگەر هێندە بچوک و کەمن، بۆ لێیان دەترسن، بۆ هەوڵی لەناوبردنیاندەدەن؟
پەلاماردانی لایەنەکان، درێژەیبوو تا گەیشتنە ئەوکاتەی لەسەربەندی شەڕی عێراق و ئێران، تەواوی جیهان دەستی لە سەدان حسێن شۆردو سەراپایان باوەڕیان وابوو، کەسەدام دەڕوخێت، کەچی مامە ڕێویەکەی لەمەڕ خۆمان، بەپەلە دانوساندنێکی سازداو، سەدامیان زیندووکردەوە. پاساویشیان ئەوەبوو گوایە هیلاک بوون، لەکورد کورشتندا، بۆیە پێوسیتیان بە پشووە. هەروەها لەپاش کیمیاوی بارانی ناوچە کوردیەکان، چاوی لۆمەی سەراپای جیهان ڕویکردە بەغداد، کەچی ئەم دوو جانەوەرە جەلال و مەسعود، بە پەلە خۆیان گەیاندە بەغدادو ئەملاو لای سەدامیان ماچ کرد، هەروەک دەستخۆشیەک بۆ کیمیاوی بارانی کورد و جیهانیشیان شەرمەزارکرد. تۆما تۆماس ئەندامی مەکتەبی عەسکەری حشع وەک شارەزایەکی بواری سەربازی لە بیرەوەریەکانیدا ئەڵێ ، ڕژێمی بەعس تەنها ٣ ڕاکێتی هەوا بە زەمینی مابوو. پاشانیش هیچی دیکە ووڵاتانی جیهان، نەیاندەوێرا کەبە قەرز چەک بدەن بە سەدام. لەبەر ئەوەی حکومەتی عێراق قەرزی زۆری لەسەر بوو.
لەهەمانکاتیشدا، هەرچی دادو بێدادی ناوەندە سیاسیەکانی وەکوو حزبی شیوعی عێراقی، هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هەرچی لە مستەفا بەرزانی پاڕانەوە، کە ئاشبەتاڵ نەکات، هەرکردی و ووتی: شەڕکردن لەدەستی مندا نەماوە، بڕوانە بیرەوەریەکانی کەریم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حشع،هەروەها نیو سەدە تێکۆشان نوسینی سکرتێری حدکا، حەسەنزادە.
بەبێ پێچ و پەنا دەتوانین کە شەڕی نێوان مەلای و جەلالی ناوبنێن شەڕی ناخۆ، یان شەڕی پاوەنخوازی، بەڵام تیرۆرکردنی کوردەکانی خۆرهەڵات و باکور و باشوور و باشووری بچووک، بە شەڕی ناخۆ ناجوێندرێت، چونکە هەر خۆشیان بە کوردەکانی باکور و خۆرهەڵات و باشووری بچوک ئەڵێن بڕۆن بۆ خاکی خۆتان و لەوێ شەڕ بکەن و داوای مافی خۆتان بکەن. هەروەها دیتمان بیستمان کە بنەماڵەی خائینی بەرزانی هەزاران لە ڕٶڵەکانی باکوری کوردستانیان گرت و تیرۆرکردو فرۆشتنیان بە تورکییای فاشی، پاساویشیان ئەوەبوو، کە هاتتونەتە نێوخاکی کوردستانی بەشی سەربە بنەماڵە، کەچی خۆیان بۆیان هەیە، کە بچنە بەشی خۆرهەڵات، باکوور،باشووری بچوکی کوردستان ولەوێ دوای شۆڕشگێڕانی کورد بکەون. جا ئەگەر پاساوی پەلاماردانی کوردەکانی باکور، هاتنە ناوەوەی شۆڕشگێڕانی پەکەکە بێت، ئەی خۆ شۆڕشگێڕانی خۆرهەڵات هەرگیز نەهاتونەتە نێو خاکی باشوورە، ئەی بۆ پەلاماری ئەوانیشتاندا
http://www.youtube.com/results?search کەواتە تیرۆرکردنی خەباتگێڕانی پارچەکانی دیکە بە پێی پێوەری خۆشیان بێت، خیانەتە، نەک شەڕێ ناوخۆ، نەک هەڵە، چونکە خودی مەسعود بەرزانی نوسویە، کە تیرۆرکردنی قارەمانێکی وەک شەهید سڵێـانی موعینی هەڵەبوو.
پەپوولە ی مستەفا بەرزانی ەبنەماڵبپرسین کە بۆ خۆمان هەروەها بە پێویستی دەزانم کە تیرۆرکرد؟ ڕۆحێکی وەک مەلا کەریمی کوێرەکیان.
یان با لەخۆمان بپرسین کەبۆ بنەماڵەی مستەفا بەرزانی، هەرگیز دەستیان نەپاراستوە، لە انی گەکەلەمان؟ داناکاکەسایەتیە قارەمانەکانی گەلەکەمان، لە زانیان ئایا ئەوە ڕیکەوتە کە بێ پەروا، کەسیاتیەکانی گەلەکەمانیان تیرۆرکردوە، یان پیلان داڕێژراو؟
قارەمانێکی دیکە وەک سۆرانی مامە حەمە و زەردەشت عوسمان ودوکتۆر عبدوستار، ئەوانی دیکەش کە لە سەرەدان بۆ تیرۆرکردن، لەکوێ پەیدا بکەینەوە؟ بەپێی بۆچوونی کومەڵناسەکان کەسایەتیەکان، دەگمەنن و هەر تاکێکی لەوان، چەند ساڵێک جارێک سەرهەڵدەدەن، حەسەن زیرەک، ئوم کەلسەلسوم، یان شاعیرێکی وەک مام هێمن، یان گۆران، یەک جارە و دووبارە نابنەوە، ئاخر گۆران تەنها شاعیر نەبوە، بەڵکوو بەهێزی هزری، لەیەک کاتدا شاعیر هەم ڕیجسۆری سینەمایش بوە، کوا کام ڕیجسۆر دەتوانێت، ئەو دیمەنە بەرهەم بهێنێت وەک گۆران، کاتێک ئەفەرموێ: کانیەکی جوانی بەرتریفەی مانگا شەو لە ژێریا بلەرزێ مراواری زیخ و چەو. هەرکەسێک، هەرکاتێک ئەو شیعرەی مامۆستا گۆران دەخوێنێتەوە، یان گوێێ لێی دەبێت، دەسبەجێ ناخۆ ئاگا، دەگاتە سەرکانیەکی غەم ڕەوێن و ئاوڕۆشنکەرەوە و زیندەوەرە بچووکەکانی نێو کانیەکانی دێتە پێش چاو، واتا مامۆستا هێمن بەتەنها شیعری نەنووسیوە، بەڵکوو هەروەک تێڤی سێلایەنی، لەگەڵ شیعرەکەدا، فلیمێکیش هاوپێچ دەکات.
مەلا کەریمی مەحمووی ڕەزا ناسراو بە مەلا کەریمی کوێرەک. خاوەنی سێ کچ و دوو کوڕ بوو.ساڵی ١٩٦٤ بەفەرمانی مەلا مستەفا بارزانی مەلا کەریمی کوێرەک گیراو و ڕەوانەی نوگرەسەلمانەکەی ڕایات کرا، پاش پێنج مانگ یان زیاتر، کاتێک هیچی لەسەر نەدۆزرایەوە، ئازادیان کرد. بەڵام هەمان ڕۆژی کە ئازادی دەکەن، پیاوە پووتەکانی مستەفا بەرزانی بەناوی دوو دەقە و پرسیارکردنەوە، دەیبەن و سەرنگوومی دەکەن و تائێستاش نەگەڕایەوە.
لەبەر ئەوەی شێوەی تیرۆرکردنەکەی شەهید مەلا کەریمی کوێرەک، شێوەیەکی ئاسای نەبوو، یان زیاتر بڵێین لە فلیمی ترس و تۆقاندن دەچوو، هەواڵکە هەربەو کورتە فلیمە پڕوپاگەندانەی کە سینەماکان نمایشی دەکەن دەچێت، تا بینەری زیاتر ڕابکێشن بۆ بینی فلیمی ئایندە. چونکە ئەم پەپوولە ڕوح پارچە پارچە دەکەن، پاشان بە جامانەکەی خۆی و چەند کەتە بەردێکی گەورەوە، فڕێێان دابوە ناو گۆمێکی قوڵەوە تا جێگە پەنجە گووم بکەن و کەتن کەر نەدۆزنەوە. تاوانی لەو جۆرە، هەروەک کۆنسوڵگەری سوید ئەڵێ: ئەو جۆرە کوشتنە هەر لە خۆیان دێت، ئەو دڕنندەییە تەنها لەتورکە فاششتەکان دێت. بڕوانە هەر باڵندەی لەگەڵ پۆلی خۆیدا دەفڕێت، لەنوسینی مامۆستای کۆچکردوو مەحمود باکسی، کاتێک کۆچکردوو وێنەی قوربانیەکانی قامیشلۆی ساڵی ١٩٨٠یەکی دەست دەکەوێت، یەکەمجار لەشام پێشانی سەفیری سویدی دەدات لەشام، کۆچکردوو ئەڵێ: سەرگەرمی ئەوەبووم و لە سەفیر پاڕامەوەو پێم گووت کە باشترین چاکە کەلەگەڵمندا بیکەیت گەیاندنی ئەو وێنانەیە بە سوید، هەرچی چۆن بێت، بۆئەوەی وێنەکان نەفوتێت و بیان گەیەنێتە ئەوروپا،کوچکردوو ئەڵێ:
شالیاری کۆنسولگەری سوید لەسوریا بەڵێنی دامێ کەبە ڕێگای دیبلۆماسی بیان گەیەنێتە سوید، هەروەها بە دوو جار بیان دەینێرین، تا ئەگەر یەکێکیان گووم بوو ئەوا، دوەم گەیشتنی وێنەکان مسۆگەری بێت، کە دەگاتە سوید. کۆچکردوو، ئەڵێ لەپڕ دەنگی گریانی هاوسەری کۆنسوڵگەری سوید بەرزبۆوە. چونکە هەموو شەهیدەکانی حزبەکەی کاوە کە تیرۆرکران، هەرهەمویان بێچەک بوون سەرەڕای ئەوەش لەپاشاندا هەموهەموویان سوتاندبوون.
بۆیە دڵنیام چ سووتاندنی ساڵحی خلە کە کرێکارێکی جەربەزەبوو، ماڵی مەلامستەفا بەکوشتنی ڕازی نابن بەڵکوو بەزینددوی، هەروەک پاپاکانی ئەوروپا کە زاناو داناکانی ئەروپایان سووتتاند، بڕوانە ئەم نوسینەی مامۆستا جەلال دەباغ.
http://kurdistanan.envirozan.infoبەڕاستی بۆ ئەو هەموو کینەو بوغزە بۆ؟
بەرانبەر کێش؟
ئەوانەی سەراپایان پڕە لە جوانمێری و دڵسوۆزی بۆ گەل و نیشتیمان، هیچ بەلاتانەوە سەیر نەبێت، کەبنەماڵەی بەرزانی هەمیشە نەرموو نیان و مرۆڤ دۆستبوون لەئاست جەلاد و خوێن خۆرانی ڕٶڵە بە ئەمەکەکانی گەلەکەمان، بۆ نموونە سەدان سەدانی وەک قاسمە کوێر، حمەخانی حاجی دارا، هەروەها کوڕە گەورەکەی مستەفا بەرزانی تەحسین شاوەیس و قالە فەرج، سیخوڕەکانی جەلادەکانی میتی تورک، مەلاو ئاخوندە جانەوەرەکانی ئیتلاعاتئ ئێران. کەچی لەوپەڕی دڕنندەی و جانەوەری و سادیستی بەرانبەر سەدان وهەزرانی وەک شەهید سۆرانی مامە حمە، زەردەشت، دوکتۆر عبدولستار، فاخیر مێگەسووری، شێخ مەحمەد شەدەڵەی، کەتەنها شیوعی بوو، لەدۆڵی جافایەتیدا.......هتد.
لەلای زۆربەمان ئاشکرا و ڕوونە کە (ساواک) دەزگای هەواڵگری شای ئێرانیش لاسایی دەزگای سیخوڕی موسادی دەکردەوە، هەروەها مەسعود و ئیدریسیش هەمان وانە فێرکراون لە ئیسرائیل لە کۆتایی ٦٠ کاندا، بەڵام چونکە مەسعود و ئیدریس هەم نەزان و هەم خێڵەکی و نەخوێندەواربوون، بەسەقەتی میتۆدەکانی موسادیان بەکار دەهێننا. بۆ نموونە لەسینارێۆکەی شێخ زاناشدا، دیسان بنەماڵە هەمان میتۆدیان بەسەقەتی لاسایی موسادی ئیسرائیلی کردەوە، ئیسرائیل بەناوبانگە، لەبەکارهێنانی سکێس بۆ لەخشتەبردنی نەیارەکانی، بۆ ئەو باسەش سەدان هەزران بەزموو بالۆرە فڕوفێڵی موسادمان لەبەردەستدایە، بۆ نمونە فڕاندنی مێغ ٢١ لەلایەن جۆرج ناوێکەوە، سەرەتاکەی بە سێكس دەستپێدەکات، لەگۆگلە بنووسە موساد دەتوانیت تەواوی ئە بەسەرهاتە بە خۆڕای پەیدا بکەیت.
http://www.dengekan.info/dengekan/16/10827.html ماڵی مستەفا بەرزانیش، پاش ئەوەی کە شێخ زانا ٤ کەڕەت دایکی مەسعود(حەمایل) لەگەڵ خۆیدا بردوە بۆ حەج، کەچی لە سیناریۆ دۆڕاوەکەیاندا، شێخ زانا بەوە تاوانبار دەکەن، کە شیخ زانا کەسێکی پیسکۆپاتی سێکسبوە!
تا ئێستاش موساد خەڵکی دەکوژێت بەڵام جێ پەنجەی هیچ کەسێک، یان ئاسەواری هیچ کام لە تۆمەت بارەکانیان نادۆزرێتەوە، چونکە ووشیارانە کار دەکەن. ساواکیش لاسایی موسادی دەکردەوە، هەر بۆیە کە یەکێک لەئەندامانی حزبی تودەی ئێران بەئاو دەخنێکێن، تا جێگە پەنجەی هیچ کەسێک لەو ڕوداوەدا دەرنەکەوێت، ساواک ئەو ئەندامەی حزبی تودە دەهاوێژنە مەلوانگایەکەوە، پاشان لە هەر چوار دەروری مەلەوانگاکە دووسێ چاودێر بە خۆیان و کوتەکێکەوە دادەنێن، بۆ ئەوەی هەرکات ئەو ئەندامەی حزبی تودە بێ ئومێدیانە ڕووی لە کەناری هەرلایەک بکردایە، خێرا پاسەوانەکان، بە کوتەک لێدان دەیاناردەوە بۆلاکەی دیکە، هەتا ئەو کاتەی کە ئیتر ووزەی تێدا نامێنێت و خۆی رادەستی مەرگ دەکات. من ئەو کورتە فلیمەم دیوە، بەڵام ئەفسووس نە ناوی فلیمەکە، نەناوی ئەو شەهیدەی حزبی تودەم بیرنیە، بەڵام بیرم دێت، کەلەگەڵ کارکردنی فلیمی ئەو شەهیدە، لە مەلەوانگاکە ئاوازێک هاوپێچیکراوە، لەجیاتی هاوارو یان لێدانی ئەشکەنجەدراوەکە بە کوتەک. ئاوازێک لێدەدرا، کە زۆر لە ئاوزی (مراببوس نزیکبوو).
شێوەی تیرۆرکردنەکەی پەپوولە ڕوح مەلا کەریمی کوێرەکی بە هەمان میتۆد و و ڕێباز دەستنیشاندەکرێت، چونکە ئەو شێوە کوشتنە نامەردی بنەماڵەی بەرزانی بورهان دەکات، لە ڕاستیشدا، لەساڵی ١٩٦٤ وە تا ئێستاش، بنەماڵەی بەرزانی هیچ پاساوێکیان نیە، تا ئەو تاوانە گەورەی مستەفا بەرزانی پێبشارنەوە. پاشای ئوردوون بە مەلیک حسێنی باوکیشەوە، کە زیاتر لە ١٠٠ ساڵە دەسەڵاتدارن، هەرچەند ئەوانیش وەک سەرجەم ووڵاتانی دیکەی عەرەبی نۆکەر و پیاوی ئیمپریالیزمن، کەچی لە سەراپای دەسەڵاتیاندا، دە کەسیان لە سێدارە نەدواوە، ئەمە ڕەسەنی ووشیاری ئەو بنەماڵە دەردەخات، دەبا بنەماڵەی بەرزانی زەردەشتیان نەکوشتایە، چی دەبوو؟
لە ڕاستدا هەر هێندە دەبوو،کە گەل کەمتر بە چاوی سووکەوە لێیانی دەڕوانی، بەڵام نەبوونی بیر لەنێو بنەماڵەی بەرزانیدا، ئەوەی دروستکردوە،کە نازانن کوشتن و تیرۆر دەبێتە ڕیسوای و بۆگەنی خۆیان. بەکورتی شێوە نامەردانە تیرۆەکردنەکەی شەهید مەلا کەریمی کوێرەکە وایلێکردم، کە ماخۆلانی دۆزینەوەی ڕاستیەکان داگیرم بکات، ئەوەش نەک تەنها بۆ من، بەڵکوو زۆربە، عەوداڵی زانینی ڕاستیەکان وهۆکارەکارەکەیبوون، چونکە ڕەنگە ئەوە یەکەم شێوەی تیرۆرکردنی مرۆڤێکە، لە ڕۆژگاری مۆدێرنماندا جگە لە ئەوڕەحمانی ساڵحی خلە، کەبەو شێوە دڕندانەو سادیستانە، مرۆڤێکی بێتاوان بەو نامەردیە، پارچە پارچەبکرێت. بۆیە خولیای زانینی ئەو تراژیدیایە ئاواتم بوو. چونکە دەربارەی شەهید مەلا کەریمی کوێرەکی زۆرگوتراوە، کە گوتراوە فەیلەسوف بووە، هەتا بڵێی قسە خۆش و تیگەیشتووبوە، ئەوەی دەربارەی ئەو گوتراوە، جۆراوجۆرە، هەندێک ئەڵین کە تەنها هاوڕێی مامە عەلە ڕەش و مەلا ئەحەمەدی بانیخێڵانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حشع، بوەو هیچی دیکە، بۆیە بەو شێوە تیرۆریانکردوە. واتا ئەندامی حزبی شیوعی نەبوە، هەروەها ئەشڵێن کە دۆستی نزیکی شەهید عبدوکەریم قاسمبووە. لەگەڵ هەموو بیروڕا جیاوازەکانیشدا ئەوە دەردەکەوێت، کە شەهید مەلا کەریمی کوێرەک کەسێکی بلیمەت و هەتابڵێێ دانا بوە، هەروەها ئەڵین کە وەڵامی هەموو پرسیارێکی دەربارەی فەلسەفەی کلاسک و مۆدرێنی لەلا دەست کەوتووە.
لەلایەکی دیکەشەوە، کەپێدەچێت، بۆچوونی بنەماڵەی بەرزانیبێت و کە کاریگەری لە سەر هەتا کەسانی نزیکی شەهید مەلا کەریمی کوێرەک کردبێت، کە نەخێر شەهید مەلا کەریم نە ئەستێرە ناس، نە کەسێکی داناو زانابووە، ئەسەڵەن خوێندەرواریشی نەبوە.
کەسایەتیەکی مام ئەسکەندەرناسراو بە گوڵانیش (مام قادر حاجی کاکە ئەوڵای نموونە) پێشمەرگەیەکی ماندوونەناسەرەداخ، گەرمیان شارەزوور، هەروەهناوداری ناوچەی قخوێندەواری نەبوە، و نەیشی خوێندوە. لەگەڵ ئەوەشدا، دڵنیام هەزارانی وەکوو ئەوانەی کە ٥ ملێۆن زیاتر وەردەگرن کە گوایا خوێندەوار و ڕۆژنامە نووسن، هەرگیز ناگانە تۆزی پێی مام ئەسکەندەر، لەبە توانایی و بیر تیژی و تەنانەت ماتماتیکیش.
جگە لەوەش، کێ دەیوێرا تەنانەت لە قەرەداخ و گەرومیان و شارەزووریشدا دزیەک بکات. هەروەها لە گۆگلە و یاهۆو و بەتواناتر، هێندە بیر تیژ بوو، تەنها ناوی ڕوداوێکت لێبپرسیایە، بەبێ بیرکردنەوە، سەراپای ڕووداوەکەی وەک فلیمێکی دۆکۆمێنتاری بۆت دەگێڕایەوە. واتا هێندە بیر تیژبوو، سەراپای ڕوداوەکانی لەبیربوو، هەروەک گووتم حسابیشی دەگرتەوە، واتا دژ بە بۆچوونی زانستی و سروشت، من وەک ووشکە مارکسیەک، ووشکتر لەپووشی پایز، ئێستا دەزانم کە ئەوسای خۆم بە ئاوی هەموو چەمەکان و ڕوبارەکان کوردستان نەدەخووسام و هەرگیز باوەڕم بە خوێندنەوەی دەست و فاڵ، هەروەها خوێندنەوەی دواڕۆژ، نەبووە و نیە. بێگوومان پێشبینی ناکەوێنتە نێو ئەو بچوونانەی، دەست خوێندنەوە یان فڵگرتنەوە. تا ئێستاش لە کەسمان نەبیست کە حسابگرتنەوەکانی مام ئەسکەندەر، هەڵە دەربچێت.
لەگەڵ ئەوەشدا بۆ نموونە لەسەر رێگای نێوان سەقز و سنە، مامۆستا قادر کە کادرێکی حشعی کەرکوکی و بەڕەگەز تورکمان ، لە پڕ مامۆستا قادر بە هاوڕێ قادر حاجی کاکە ئەوڵای (مام ئەسکەندەری) گووت: قالە.... قالە ئەگەر دایکی درۆت...... وەرە پێمان بڵێ ئەو کابرا کێیە کەبەرەوڕمان دێت؟
قەتارەی ڕیزی پێشمەرگەکان دووروو درێژ بوو، هەروەها ئەو کەسەی کەبەرووڕامان دەهات، هێشتا ٢٠٠ مەتری مابوو، کەبەیەکەم پێشمەرگەمان بگات، منیش وەک فزولیەک و هەروەها بۆ بورهان کردنی کە خوێندنەوەی ئانیدە کارێکی دروست نیەو دژ بە زانستە، خێرا وەک برا موسڵمانەکان واتەنی گووتم ئەشهەدوبیلا مەعقولترین پرسیارە، دەی مام ئەسکەندەر، ئەمە عەرز و ئەمە گەز، وەڵام بدەرەوە؟
مام ئەسکەندەر، خۆشبەختانە هێشتا لە ژیانداماوە، کەمێک هەردووچاوی زیادلە پێویست دوورترە لە کەوانەی چاوی، هەروەها جووتێ سمێڵی ڕەشی قیتی قەترانی هەڵگەڕاوە، کەزیاتر لە سمێڵی شۆلۆخۆڤ و نیتشە دەچێت، کەسێک کەبۆ یەکەم جار ببینێت، سام دایدەگرێت، باڵامام ناوەندی جوڵانەوەیەکی چالاکانە و گەنجانە کە بۆ تەمەنی ئەو زۆر زۆر زیاتر پێشچاو دەهات، مام ئەسکەندەر یەکێکە لەوکەسانەی، ئەفسووسی بۆ گەنجی نوێ دەخوا و بەتەمەڵ و تەوەزەلی دەبینی، لەڕاستیشدا وابوو، بۆ نموونە مام ئەسکەندەر پێش هەموومان دەگەیشتە سەری سەرەوەی سورەبان و لەوێ دادەنێشت و هۆرەی خۆی دەکرد، ئێمەی گەنجیش ماندوو نیوە مردوو. هەرئەوکاتە (شەهید جەبار کۆکۆیش کەلەشەڕی سنەدا شەهید بوو، کەلەلایەن حشعەوە وەک یارمەتی بۆ حزبی دیموکراتی خۆرهەڵات کرابوو، بە دادوەری شاری سنە. لەگەڵ هاوڕی ئیبراهیمی سۆفی گێلاخە کەوەک پارێزەری سنە دەسنیشان کران. (دوو هەفتە پێش شەهید کردنەکەی، هاوڕی جەبار کۆکۆیم لە بارەگای حزبی دیموکرات لە سنە، دیت، هەرلەو بارەگایە، هاوڕی شەهید جەبار کۆکۆی ژوورێکی پیشاندام، کە زۆر بەلامەوە سەیربوو، ئەوێرم بڵێم نزیکەی ١٠ فەردە خەنجەرو و بۆپسخەنجەریان لە خەڵکی کۆکردبۆوە). لەوکاتەدا ئەویش هەڵدایە و گووتی: دەی هاوڕێ ئەم مەتەڵەمان بۆ هەڵبێنەوە، ئیتر ئێمە ومانان با دەممان داخەین. لەکاتی دوا ووتەی شەهید جەبار کۆکۆیدا، ئەو کەسەی کە بەرەو ڕوماندەهات، گەیشتە نزیک هاوڕی قادری حاجی کاکە ئەوڵا(مام ئەسکەندەر). هەرلەو ساتەدا مام ئەسکەندەر دوای سڵاو لێکردن، بەبەرچاوی دەیان پێشمەرگەوە، بەو ڕێبوارەی کە بەرەووڕامان دەهات،گووتی: ئاکوڕم دەهەنگاو بڕۆ بۆ دواوەو وەرە، کابرای نەنەسراو بەدیتنی مام ئەسکەندەر تێکچوو، دیتمان کەکابرا بەڕاستی ترسێکی سامناک سەراپای داگیرکرد، لەگەڵ ئەوەشدا، ڕێبوارەکە دە هەنگاو ڕۆیشت و گەڕایشەوە، یەکسەر مام ئەسکەندەر گوتی: بەسە .. بەسە بە تەڵاقم...... تۆ لەبەرەی فڵانی کوڕی فڵانی. کابرای ڕێبوار بەشێوەیەک ترس دەروونی داگیر کرد، کە خەریک بوو لە هۆشی خۆی بچێت، ناچار، کۆمەڵیک پێشمەرگە چوون بەهانایەوەو دڵنەواییاندایەوە. یەکەم کەس هاوڕێ مامۆستا قادر لێیچوە پێشيوەو ئەویش بەبەرچاوی هەموومان پرسی، ئایا ئەو بۆچونەی مام ئەسکەندەر ڕاستە،یانا؟
کابرای ڕێبوار بە نیمچە زمانێکی لاڵیەوە گووتی: باشە ئەو لالۆیە، چۆن دەزانێت،کە نەمن دەناسێت نە باوکم، کەچی ناوی فامیلەکەم دەزانێت؟
ئەمە ئەوەدەگەیەنێت، کە نەخوێندەروارەکانێش دەتوانن کە کەسایەتیەکی ڕیزپەڕ بن و توانای ئەوان سنووری خوێندەوارەکانیش تێپەڕێنێت، خودی محەمەد ڕابەری موسڵانەمانەکان گوایە، کە نەخوێندەواربووە، کەچی تا ئێستا نزیکە ١،٣ ملیارد مرۆڤ پەیڕەوی لە بیروو بۆچونی ئەو دەکەن، تەنانەت (بوزا) وەک سەرجەم دانەرانی ئاینەکانی دیکە ناڵێت من نوێنەری خوام و لەخواوەو پەیامم بۆ خەڵک هێناوە، بەڵکوو ئەڵی ئەمە بیروو بۆ چوونی منە، لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی ملیاردێک دۆست و ئەندامی هەیە. ئیتر بۆ نابێت شەهید مەلا کەریمی کوێرەک کە نەخوێندەرواریش بووبێت، بەڵام کەسێکی بێسنوور بەتواناو داناو زانابێت.
کاتێک لە پڕ، لەکاتی ئەوەی بە نیازی ڕاوکردنی سمۆرەیەکی ٣٠٠ گرامی نیشانم لە سمۆرەیەک گرتبوو(ئێستاش تێناگەم ئاخر داخۆ سمۆرەیەک چیبێت تابیکوژیت و بیخۆیت، نازانم بڵێم گووناهی ژینگەیە، یا ژیانیان وا سەخت کراوە کەپەناببەردرێت کە سمۆرەک بکوژی!). ئاگادار نەبووم کە (مامە عەلە، عەلە ڕەش، ئەو کەڵە مێردە، ئەو کەسە قارەمانە جەربەزە، کە مستەفا بەرزانی ئاشبەتاڵی راگەیاند، ئەو مامە عەلە، نە چەکی دانا و نە خۆشیکوشت(مامۆستا خی ئاشبەتاڵ)،(کەس خۆیان کوشت لەدا ٦٠٠ئاشبەتاڵ بەپێی بەڵگەکان دوایقازی نەمر و هاوڕێکانی لە سێدارە عەلائەدین سوجادی لە کوردو شۆڕشەکەیدا ئەڵێ: کاتێک جارەیان بۆ سۆڤێت، بەڵام قارەمانێک ماندو نەناسێکی دران، مەلا مستەفا دیسان ڕایکرد، ئەمبۆ سۆڤیەت، بەڵکوو دیکەی وەک مامە عەلە ڕەش، خەلیل خۆشەوی نە جەکی دانا، نەچووبەردەوام بەڵکوو). پێشمەرگەکانی لە چیاکان مایەوە،درێژەی بە شۆڕشدا بەخۆی وسەرگەرمی چالاکی قارەمانانەو بەتاقی تەنها، هەوڵی دەدا کە وورەی ڕوخێندراوی گەلی کورد بەرزبکاتەوە و بەگەلەکەمان گووت: وەرن ئێستا کاتی شۆڕشە، گەل ڕزگاری بوو، لە بازرگانانی شەڕ.
مامە عەلە ڕەش، لێرەو لەوێ چالاکی دەنواندن دەبابەی دەسووتاند پەلاماری سەنگەرەکانی دوژمنی دەدا،کەچی خەڵکی پێیان دەگووت کە مامە عەلە ڕەش تێکچوە، مەلا مستەفا بە ١٢٠٠٠٠ پێشمەرگەوە هیچی بۆ نەکرا، تازە تازە مامە عەلە ڕەش دەیەوێت، کورد و شۆڕش ڕزگار بکات، لەڕاستیشدا باوەڕنەبوون بە شۆڕش بەئاستێک لاواز بوو، خەریک بوو ئەو گازەندەی کە دژی مامە عەلە ڕەش دەکرا، بە ئەنجام بگات. هەرلەو سەرووبەندەدا، بنەماڵەی بەرزانی پڕوپاگەدەیەکیان بڵا کردەوە، کە گوایە ووشەی شۆڕشگێڕ بەمانا عەرەبیەکەی واتا سائر، سائرییش واتای هەڵچوون، هەڵچوونیش ڕەوشێکی سروشتی نیە، کارێکی لۆجیکی نیە، هەروەک دوا پەلەقاژەی مەرگە و لەپڕ دادەمرکێتەوە. بەڵام خۆشبەختانە، بیرۆکەکەی مامە عەلە ڕەش وایکرد، کەگەلی کورد جارێکی دیکە، تفەنگ بکاتەوە شان و چیاکان بکاتەوە دۆست و پشتیوان، بەڵام هەر ئەوکاتەی کە جەلال تاڵەبانیان ناردەوە بۆ کوردوستان و جالال تاڵەبانی دەرکەوەتەوەو هاتەوە بۆ کوردستان (بڕوانە بڵاکراوەی چریکهای فدای خلق ایران، ٧٠٠٠ جاسووس، لەوێدا سی ئای ئەی فەرمان بە مەزهرەی خالقی دەکات، کە ئەویش سیخوڕی هەم بۆ شای ئێران هەم بۆ سی ئای ئەی کردوە، هاتوە، کە بلەی ئەحەڕەش نەخۆشە و شیمانەی مردنی دەکرێت، بۆیە بوونی جەلال تاڵەبانی لە کوردستان پێویستە،هەروەها کاتێک
خومەینی ئەو هەواڵە دەبیستێت فەرمان دەدات کەهەرهەموویان بگرن و لە سێدارەیان بدەن، ئیتر هەرلە جەلال تا مەسعود و ئیدریس تا دەگاتە مامەخولە، دوکتۆری عوسمان سۆرانی جانتا هەڵگری مستەفا بەرزانی، بەڵام، ئەوە دوکتۆر مستەفا چەمران بوو،کەبەخومەینی گووت نا ئەمانە بەکارماندێن بۆ دوا ڕۆژ ،چونکە ئەمانە هەمیشە نۆکەری یەک لەدوا یەکی ڕژێمەکانی ناوچەکەبوون).
مامە عەلە ڕەش ئەوەی بەگوێی هەمواندا بە دەنگی بەرز بە خودی تاڵەبانیشی گووتوە: بەخوا ئەمجارە ئاشبەتاڵ دەکەینەوە، چونەک جەلال تاڵەبانی هاتۆتەوە کوردستان). هەروەکوو گووتم بەنیازی ڕاوکردنی سمۆرەیەکی ٣٠٠ گرامی نیشانم گرتبوو، پێش ئەوە کە تەقە بکەم، مامە عەلەڕەش گووتێ: تڕحێو کلکی نەبوایە ..... دوای دووسێ تاقی کردنەوە، ناچار لە مامە عەلە ڕەشم، پرسی، کەچۆنت زانی، چۆن ئەوەندە دڵنیا بووی لە تڕحێوەکەی خۆت، مامە عەلە ڕەش گووتی: لە مامۆلکەریمی کوێرەکەی بپرسە. مامە عەلە ڕەش گووتی: مامۆلکەریمی کوێرەکەی کەسێکی هەتا بڵێێ بەتواناو دانابوو، ئەو پێی گووتم کە سمۆرە توانای فێربوونی زۆر زۆرەو دەتوانێت، ئاگاداری لە بەلەپیتکەی تەقەکەر بکات و پێش تەقەکردنەکە، جێگەی خۆی بگۆڕێت. لە وەڵامەکەی مامە عەلە ڕەش زۆردڵنیانەبووم، کەئایا ئەو مام ئەولکەریمی کوێرەک هەمان ئەو کەسەیە، کە بە پارچەکراوی لەگۆمێدا دۆزرایەوە؟
مامە عەلەڕەش هەروەک خوێ بکەیت بەسەر بریندا، ووتی: بەڵێ کوڕم ئەرەوەڵا زۆرنامەردانە و دڕنندانە کوشتیان، کوشتنی مام ئەولکەریم ئەو تابلۆیە کە هەرگیز تا بەردەکەی ئەلحەد لەیادم ناچێت، چونکە ئەوە یەکەمجاربوو، لەژیانمدا مرۆڤ بەشێوە بە پارچە پارچەیی ببینم، ئەو کەسە هاوڕێ و دۆستم بوو، لە هەر هەمووشی بە ئازار بە سوێتر، مامۆلکەریم لەژیانیدا ئازاری بە مێرولەکیشی نەگەیاندوە. تا ئێستاش نازانم بۆ ماڵی مەلامستەفا کوشتیان، هێندە قسە خۆشبوو، هەموو کەسێک خۆشی دەویست. ڕەنگە نهێنی تیرۆرکردنی مامۆلکەریم هەرگیز ئاشکرا نەبێت، چونکە هەمومان دەزانین کە ماڵی مەلا مستەفا بردیان بۆ زیندانەکەی نوگرەسەلمانی ڕایات، پاش ئەوەی چەند مانگێک لە قەسر نهایی ماڵی مەلا مستەفا زیندانی ئەبێت، پاش ئەشکەنجەو لێدانێکی زۆر هیچی بەسەردا ساغ نابێتەوە، لەبەر ئەوەش کە زیاتر خۆشەویستی خەڵک بوو، ئازادیان کرد. بەڵام جەلادەکانی مستەفا بەرزانی، چەکدارە کورد کوژەکانی مستەفا بەرزانی هەرهەمان ئێوارە، کە خەڵکێکی زۆر هاتبوون بۆ بەخێرهاتنەوەی، دێن و ئەڵێن یەک دوو پرسیارمان هەیە، ئیتر ئەو دوو دەقە هەتا ئێستاش لەساڵی ١٩٦٤ تەواو نەبوو، شەهید مەلا کەریمی کوێرەک هەر نەهاتەوە. تائەو کاتەی کە چەند حسابگرەوەیەک، واتا ئەوانەی کە حساب دەگرنەوە، یا جێپێ هەڵگرتن، دەچنە سەر ئەو گۆمەی کە حساب گر، گومانی لێهەبوە، تەرمەکەی دەدۆزننەوە، هەروەها جامانەکەشی ئەڕزێت، بۆیە زوو تەرمەکەی سەرئاو دەکەوێت، تەرمەکەی بە پارچە پارچەکراوی دەهێننەوە بۆکوێرەک. بەڵام ئەگەر ئەتەوێت باشتر لە روداوەکە تێبگەیت، بڕۆ ئەوە حاجی حسێنە تازە خەریکە بە ڕیدەکەوێت، بۆ ئەوبەر، واتا بەری بانیخێڵان، لەکانی هەنارانەوە، حاجی حسێن بەخزمایەتیش دەگاتەوە بە شەهید مەلا کەریمی کوێرەک، هەرچەند حاجی حسین لەگەنجیەوە چۆتە شاری سنە و لەوێ ئەژی.
هەستم کرد، کە مامە عەلە ڕەش و پێشمەرگەکانیان پەلەیانەو دەیانەوێت، بەرەوخواتر، بڕۆن، بۆ جێگەیەکی دیکە بڕۆن. هەروەها هەستیشم کرد، کە مامە عەلەڕەش بەو یادئاوەریە دڵگران بوو، زیاتر درێژەم نەدایە، بەڵام پێیگووتم کەحاجی حسێن لە بانیخێڵان دەچێتە ماڵی کێ.
هەروەها منیش دەبوو، بەفەرمانی حزب بگەمە بانیخێڵان. گەیشتمە بانیخێڵان و حاجی حسێنم دی، حسێن گووتی: کوڕە خاسەکەم بەخوا باوەڕ بکە، ئەگەر ناوی عەبدوڵای مەردۆخ نەبیستوە، ئەوا بڕۆ لە ئەیەتوڵا مەردۆخ بپرسە، ئەگەر هەڵە نەبم ئامۆزای یان پورزایی یەکترین. کاتێک ئەمەریکیەکان ساڵەکانی ٦٠ ئەڵێن ئێمە چووینە سەرمانگ و وێنەو فلیمی چوونە سەرمانگیان پیشاندا لە تەلەفزێۆنەکانی جیهان، کەچی عەبدولا مەردۆخ فەرمووی درۆ دەکەن، پاشان هەوالەکان گوتیان کە مانگ دەگیرێت، دیسان عەبدوڵا مەردۆخ گوتی درۆ دەکەن، دوایش دەرکەوت کە ئەمریکا درۆیکرد، نەچونە سەرمانگ ئەو ساڵە، هەروەها مانگیش نەگیرا، ئینجا ئەمەریکەیان داوا لە ئێران دەکەن، کە بە عەبدولا مەردۆخ بڵێن هەرچی گەرکی وێت، ئەیدەنێ، هەروەها گەورەترین تەلەسکۆب دەخەنە ژێر دەستی، بەڵام شای ئێران، عەبدولا مەردۆخێکی فارسی بە ئەمەریکەیان ناساندو عەبدولا مەردۆخە کوردەکەی پێنەنەساندن.
هەروەها ئایەتوڵا مەردۆخی خزمی عەبدولا مەردۆخیش لە لایەن شاوە بانگ دەکرێت تا بتوانن چارەیەک بۆ کێشەی نێوان شیعە بدۆزنەوە. شای ئێران زۆربەی زانا ئاین ناسانی شیعەو سنەش بۆ دانیشتنەکە بانگ دەکات، هەر کە ئایتوڵا مەردۆخ دەگاتە بەردەرگای ساڵۆنی کۆبونەوەکە، کەخودی شای ئێرانیش بەشدار دەبێت،ئایەتوڵا مەردۆخیش پێڵاوەکانی دادەکەنێت و لەگەڵ خۆی دەیباتە ئەو شوێنەی کە بۆی دیاریکرابوو، کە دانیشێت.
بەڵام لە پڕ کۆمەڵیک ئاخوندی شیعە و سنەش لە ئایەتوڵا مەردۆخ ڕادەپەڕن، ئەڵین: ئەو تۆ چی دەکەیت، هەر بۆ شانی خۆشت جوان نیە، کە پێڵاوەکانت لەگەڵ خۆت هێناوەتە ژوورەوە؟
ئایتوڵا مەردۆخ لە وەڵامدا ئەڵێ: چونکە شیعەکان لەسەردەمی محەمەد پێغەمبەردا، لەکاتی نوێژکردندا پێڵاوی سنیەکانیان دزیوە. پاشان لەپڕ کۆمەڵێک ئاخوندی شیعە پێکەوە ئەڵێن ئای لەو درۆ زللە، کەی لەسەدرمی محەمەد پێغەمبەردا، شیعەو سنی هەبوە؟
ئەڵێن: ئایتوڵا مەردۆخ ئەڵێ: مادام لەسەردەمی محەمەد پێغەمبەردا شیعەو سنی نەبوە، ئیتر ئەم شیعەو سنیە، مانای چی؟
واتا سونەت هەر ئەوەیە کەلەو سەردەمدا هەبوە، ئەمانەی دیکە دروستکراوە.
بەخوا کوڕە خاسەکەم، ئایەتوڵا مەردۆخ، هەروەها عەبدولا مەردۆخیش لەپێش چاوی هەزارن نوێژخوێن و ئیمانداری شاری سنە دەیان جار گووتویەتی کە من قووتابی مەلا کەریمی کوێرەکەم. بەباوەڕی من شەهید مەلا کەریمی کوێرەک بۆیە شەهید کرا، بە بێئەندازە زانا و داناو ڕاستگۆ و دڵ دەست پاک بوو، بۆیە تیرۆرکرا. ڕەنگە لەبەر زیرەکیەکەی بەفەرمانی شا شەهید کرابێت، بەڵام ڕاستیەکەی مەلا مستەفا کوشتی، ڕەنگە خودی مەلا مستەفاش نەزانێت، کە مەلا کوریمی کوێرەکی لەبەر چی شەهیدکرد، چوازانین کوڕەکەم، ڕەنگە بە مەلا مستەفاین گووتبێت کە ئەو کارە بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست