کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان بەرامبەر (19) حزب

Monday, 15/03/2010, 12:00


گۆڕان وێنەى ڕاستەقینەى شەقامە بەرامبەر دەسەڵات وە توانى مانا هەقیقیەكان بگێڕێتەوە بۆ دیموكراسیەت چونكە بێ بونى ئۆپۆزسیۆن دیموكراسى جگە لە مانایەكى كارتۆنى هیچى تر نییە بۆیە دەبێت دەسەڵات لە برى سەركوت كردنى تاك زەمینەى ئازاد دروست بكات تا تاك تێدا ئازاد بێت دەنگ بەكێ بدات بە بێ كڕین و فرۆشتن و بەكار هێنانى پۆستەكانى حكومەت بۆ ناچاركردنى تاكى كوردى كەدەنگ بە حزب بدات و حكومەت منداڵێكى گوێ ڕایەڵى حزب بێت , دەبێت حكومەت حكومەتى هەموان بێت و ئۆپۆزسیۆن چاودێر بێت و فێرى مكانیزمى دەستاو دەست كردنى دەسەڵات ببین كە ئەمەش یاساى ژیانە دەبێت بگۆڕێ , یەكێك لە دیاردە ترسناكەكانى ئێستا نەبونى هەڵبژاردنێكى پاكە تا بتوانین دور لە كورسى كارتۆنى و ژمارەى كارتۆنى ئەنجامەكان وەربگرین هەموومان دەزانین چەند تەزویر كراوە پێ ى ڕازین كە ئەمە كارەساتە درۆ لەگەڵ خۆماندا بكەین كە هەموومان درۆ لەگەڵ یەكتر دەكەین و دەبێ بە ڕاستى بزانین (من درۆكەى تۆ و تۆش درۆكەى من) هەمومان دەزانین ماسك و دەمامكەكانمان پۆشیوە ڕوى ڕاستەقینە ونە لە بەردەم ئاوێنەكاندا وێنەى جادوى خۆمان دەبینین پێ ى ڕازین كە خەریكە دەمامك پۆشین و تەزویر دەبێت ئازایەتى بۆ كوڕانى حزب بە بێ ئەوەى دەرك بەوە بكەین كە ئەمە دواكەوتنە لە هێنانە پێشەوەى خۆمان وەك خۆمان بەردەوام وێنەى ئەم جادو دەمامك و ماسكانە دەدەینە دەرەوەى خۆمان هۆى هەمو ئەمانەش ترسان لە دۆڕان و تێنەگەیشتنە بۆ چەمكەكانى دۆڕان لە گەمە سیاسى و هەڵبژاردنەكاندا ونبونى رۆحى وەرزشیە بۆ تواناى بەرامبەر ودۆڕانى خۆمان كە دەكرێ ئاساى وەربگیرێ , حۆشبەختانە یەكێك لەو بەرهەمانەى كە گۆڕان وەك ئەركى لێپرسراوەتى بەرهەمى هێناوە بەكار نەهێنانى ترس و زۆر و تەزویرە كە باوەڕى پێى نیە و دەیەوێت وێنەى هەقیقى خۆىببینێ دور لە دەنگى كڕاو ترساو و تەزویر كە ئەمان كارتۆنین وەك بەختیار دەڵێ [دەنگى تەزویر وەك ئەو نەخۆشە وایە كە لە ژێر چاودێرى وردى تەندروستیدایە ئۆكسجین و سۆندەى بۆ هەڵواسراوە ] گۆڕان دەنگەكانى دەنگى تەندروستن و نەخۆش نین دەنگى ترساو و كڕاو نین , لەم ڕوانگەیەوە گۆڕان بەرامبەر یەكە یەكەى هەموو حزب و ڕێكخراوەكانى كوردستان لە برەودایە ئەمەش نیشانەى ئەوەیە كۆمەڵگاى كوردى ئەیەوێت دەنگى تەندروست و هەڵبژاردنى تەندروست و پەرلەمانى تەندروستى ببێت كە دەكاتە زیاتر بوونى وشیارى گشتى خۆ بێ گومانین زۆرێك خەڵك هەیە ناچار بووە بە پێچەوانى ڕاى خۆیەوە دەنگ بدات ناچار كراوە ,كۆمیدیاكە لێرەدایە هەموو حزبە تەزویرچیەكان ئەمە دەزانن شانازى پێوە دەكەن هەموومان دەزانین و پێى ڕازین خۆ ئەگەر ئەم گوشارانە نەبونایە بێ گومان 100% دەنگى گۆڕان زیادى دەكرد ئەو كات دەبووە هۆى دەستاو دەست كردنى دەسەڵات تا دەنگەكان جیاواز تر بن تاڕەنگەكان زیاتر بن ئەوە نیشانە كراوەى و یەكتر قبوڵ كردنى ئەو كۆماڵگایەیە .

ئێستە گۆڕان لە بەرامبەر (19) حزبدا وەستاوە جگە لەو تەزویرانە كە هەمومان دەزانین خۆ ئەگەر بە كوردیەكەى یەكە یەكە بهاتنایەتە پێشێ چى دەبوو ئەم گەلە كۆمەكیە نیشانەى درێژەدانە بەو بارە نالەبارەى ئەمڕۆ هەیە متمانەى نیە چارەسەریشى پێ نییە لە ڕوى پراكتیزە بونەوە , ئێستەگۆڕان لە بەرامبەر ئەم (19) حزبەدا وەستاوە ئەمەش نیشانەى خواستى گشتیە لە سەر پێویستى ئۆپۆزسیۆن وەك هێزیكى كارا ئەمە جەلە لەو (14) حزبەى ناو پەرلەمان (پارتى چارەسەر و پژاك و تائاستێكیش پەكەكە) پشگیرى و ڕیكلامیان بۆ هاوپیمانى كردوە و وە (حزبى دیموكرات و كۆمەڵەى ئێران) نەك هەر پاڵپشت بوون بەڵكو بەشدار بوون لە دەنگدان و تەزویر كردنیشدا بە تایبەت لە كۆیە ,خۆ ئەگەر ئەمانە بە هەند وەربگیرێ ئەوا دەبینین گۆڕان بە دەنگى تەندروست بە بێ هیچ گوشارێ تازەترین دەنگ و تازەترین گۆڕانە لە مێژوى كوردا ئەمەش دەبێتە سەروەریەكى گەورە بۆ بزوتنەوەى گۆڕان كەتوانى پاكترین دەنگ بە بێ هیچ كڕین و فرۆشتنێك تۆمار بكات بونى ڕكەبەر و چاودێرى حكومەت و خەباتى پەرلەمانى بكاتەهوشیارىگشتى .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە