چەند یادەوەریكى بچوك: كاك نەوشیروان مستەفا كاتێك بەرپرس بوو دژى تیرۆر ئیمزاى نەدەكرد!
Thursday, 05/09/2013, 12:00
1900 بینراوە
بەشى یەكەم :
ساڵ ساڵى 1999 یە زۆر دوور نییە ، من ئەو كاتە لە گروپیكى چەپدا كارم دەكرد ، گروپیكى بچوك كە لە پەنجەى دەست تیپەرى نەدەكرد (كۆمەڵەى شۆرشگێڕانى كۆمۆنیست)، بە ڵام تا رادەیەك كاریگەریمان هەبوو، دەمان ویست ئەو چەپەى كە لە دواى راپەرینەوە رۆلى هەبوو لە كوردستاندا لە دەست كۆمۆنستە فارسەكاندا نەمنیتەوەو بە ئاراستەیەكى نیشتمانیدابیبەین، رۆژنامەیەكمان هەبوو ، توانیمان لە ئاستى پەیوەندییەكانیشدا لە گەل یەكیتى ، بارتى ، كۆمەلەى ئیران ، حزبى شیوعى ،گروپەكانى دیكەى چەب، كەسایەتى رۆشنبیرو چەپخوازدا پەیوەندییەكى باش دروست بكەین، بە كورتییەكەى بەرەو ئەوە دەچوین كە چەپیكى نیشتمانى دروست بكەین (دواجار هەولیك بوو) ، هەركە س بییەویت لە راستى ئەم دەربرینانە بروانیت دەتوانیت لە زیاتر لە 12 ژمارەى بڵاوكراوەى (پەیڕەوى نۆى) بڕوانیت.
،ئێمە بەرەو شكلكرتن دەچوین ، رەگە زۆریك لە جهانبى سیاسیمانیانوشێوازى كاركردنمان بە خویندنەوەیەكى ئیستاییانەى خۆشم لاواز بیت، بەڵام نیەتەكە ئەوە بوو كەچەپیكى نیشتمانى بینینە كایەوە لە جێگاى چەپێكى كۆمۆنست كە وابەستەى ، كۆمۆنستە فارسەكان بوو، ئیمە لە پەنجەى دەست تى نەپەریبوین، بۆ چونو شیوازى سیاسیمان باش نەخەمڵى بوو، یەكێك لە هەرە هاوڕى چالاكەكانمان كە رۆلى سەركردایەتى كردنى ئێمەى دەبینى تیرۆركرا، بە دەمانجەى بیدەنگ لە راقیترین گەرەكى شارى سلێمانى گەڕەكەى (توى مەلیك) تیرۆركرا، تیرۆركردنى ئەم هاوڕێییەمان زۆر لە هاوڕێكانى دیكەمانى ترساند(ناحەقیشیان نەبوو)، چونكە روداوەكە زۆر نادیاربوو، جێگاى سەر سوڕمان بوو، نەماندەزانى كێ سود لە تیرۆركردن ئێمە سود وەردەگرێت، ئێمە ئەوەمان نیشاندابوو كە چەپێكى نیشتمانین وجیاوازین لەكۆ مۆنیستەكانى دیكە كە لە ژێر هەژموونى كۆمۆنیستە فارسەكاندا بوون، پەیوەندیمان لەگەڵ (یەكێتى، پارتى، پەكەكە،كۆمەڵەى ئێران،حزبى شیوعى كوردستان، بزوتنەوەى بنیاتنان، جوڵانەوەى شۆرشگێران،حزبەكەى خدر روسى، دیموكراسى خوازان،زەحمەتكێشان،زۆرێك لە رۆشنبیرانوكەسایەتییە سیاسییەكانى كوردستاندا هەبوو) هەموانیش بوونى ئێمەیان وەك چەپێكى نیشتمانى پێ باش بوو لە بەرامبەر ئەو كۆمۆنیستانەدا كە عەقڵو كەسایەتى خۆیان تەسلیمى كۆمۆنیستە فارسەكان كردبوو، دانیان بە كورددا نەدەنا، گومانمان لە ئیتڵاعلاتى ئێران زۆر بوو جونكە پەیوەندى ئێمە لەگەڵ كۆمەڵەى ئێران زۆر تایبەت بوو(هاوكاریشیان دەكردین) ، بە تایبەت هاوڕێ "فەرهاد فەرەج "پەیوەندییەكى زۆر تایبەت و دۆستانەى لەگەڵ برادەرانى كۆمەڵەى ئێران هەبوو.
دواى تەواوبوونى پرسەى هاورێ "فەرهاد فەرەج " یاداشتێكمان بۆ ئاسایشى سلێمانى نوسى ، داوامان كرد لێكۆڵینەوەى جدى بكرێتوئامادەیشمان دەربڕى بۆ هاوكاریكردن،من و هاوڕێ (كمال قادر) كە خاوەنى ئیمتیازى رۆژنامەكەمان بوو ، منیش سەرنوسەر بووم ، چوینە لاى سەركەوتى كوبە كە ئەوكات بەڕێوەبەرى گشتى ئاسایش بوو ن یاداشتەكەمان دایە ، بە لاچاوێك سەیرى كردوو وتى: ئەم مەسەلەیە پەیوەندى بەمنەوە نییەن ناچار لاى ئەو مان جێ هێشت و چوینە لاى وەستا حەسەن ، یاداشتەكەمان دایەو لە بارەى مەسەلەكەوە قسەمان كرد، وەستا حەسەن وێراى دەربڕینى خەمبارى بۆ لە دەستدانى ئەو هاوڕێیەمان (كە پێم وابێت هاوڕێى دێرینى بوو، لە رێكخستنەكانى كۆمەڵەى رەنجدەران) ئامادەى دەربڕى بۆ پاراستى ئێمەو هەموو هاوكارییەكى دەربِى بۆ لێكۆڵینەوە لەو دۆسییەیە،چەند جارێكى دیكەش لە گەڵى كۆبوینەوە، هەرچەندە ئەنجامێكى ئەو تۆشى نەبوو، تائێستاش تیرۆركردنى " فەرهاد فەرەج" بە نادیارى ماوەتەوە.
بە مەبەستى دروستكردنى راى گشتى لە سەر تیرۆركردنى هاورێ" فەرهاد فەرەج" یاداشتێكى نارەزایەتیم نوسى بۆ ئەوەى واژوى رۆشنبیرانو نوسەرانى لە سەر كۆبكەمەوە،یەكەم كەس دامە دەست هاوڕێیەك كە بە داخەوە ئێستا دورین لەیەكەوە، (فەرەیدون پێنجوێنى) شاعیرو نوسەر كە ئەوكات لە بنكەى سەردەم كارى دەكرد، كە خوندییەوە ئەو تێبینییەى دامێ كە زمانى یاداشتەكە زبرەو ئەدەبیانە نییە،گومانى هەبوو كە رۆشنبیرەكانمان ئەو یاداشتە ئیمزابكەن، نیش تێبینیەكەیم وەرگرتوو داوام لێكرد بە زمانى شیرینە ئەدەبییەكەى خۆى اداشتەكەم بۆ بهۆنییەتەوە وهانى برادەرانى بنكەى سەردەمیش بدات واژوم بۆ بكەن، خوا هەڵناگرێت زۆر لە من جدیتر بەو كارە هەڵسا ، واژووى زۆربەى ئەو روناكبیرانەمان وەرگرت كە لە بنكەى سەردەم بوون، یەكەم كەسیش مامۆستاو شاعیرى گەورە " شێركۆ بێكەس" واژووى كرد، هەر لە ورۆژانەدا كاك فەرەیدون پێنجوێنى پێیڕاگەیاندم كە كۆبونەوەیەكى رۆشنبیران و نوسەرن هەیە بۆ پێكهێنانى "یانەى قەڵەم" داواى لێكردم كە بچمە ئەوێو واژوكۆكەمەوە ،ئێوارەیەك لە یەكێك لە سەربانى ماڵەكانى گەڕەكى عەقارى نزیكە ى 100 رۆشنبیرو نوسەر كۆببونەوە ، منیش خەریكى واژوو كۆ كردنەوە بووم ، نەوشیروان مستەفا هاتە ناو كۆبونەوەكەوەو ، دواى لە ئامادەبوان كرد پەلە بكەن لە كۆبونەوەكە ،ئیمزاكردنى یاداشتەكەى منیش دژى تیرۆر وەستا ، چومە بەردەم كاك نەوشیروان مستەفا بۆ یەكەم جار بوو لە نزیكەوە بى بینم یاداشتەكەم دایەو داوام لێكرد بیخوێنێتەوەو واژوى بكات ، دواى خوێندنەوەى وتى : ببورە من ناتوانم ئەو یاداشتە ئمزا بكەم ، وتم: بۆ ؟ وتى ئەمە دژى حكومەتە ، منیش كاربەدەستى حكومەتم،وتم : ئەمە دژى تیرۆرە ، دژى حكومەت نییە، وتى :كاكە گیان من كاربەدەستم ئیمزا دژى خۆم ناكەم ، نابێت، كاكە گیان من شەڕلە سەر ئەمە ئەكەم،دواى ئەوە روى لێ وەرگێڕام و بە ئامادەبوانى ووت: درەنگە وەفدەكە چاوەڕوانى ئەم كۆبونەوەیەى ئێمە دەكات(كۆبونەوەى دامەزراندنى یانەى قەڵەم بوو) ئیتر منیش گە ڕامەوە دواوە ، كاك نەوشیروان نەئیمزاى كرد و نەشەڕیشى كردو نەشیهێشت ئیمزاى ئەوانى دیكەش كۆ بكەمەوە .
تێبینى : ناوى چەند هاوڕێیەكى كۆنم لەم نوسینەدا هێناوە ، ببورن كە پرسم پێنەكردون ، بەڵام نەدەكرا ئاماژە تان پێ نەدەم.