کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە سەردەمی کابینەی پێنجدا عومەر فەتاح سیخوڕی بەسەر کۆسرەت رەسوڵەوە کردووە

Sunday, 20/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1ی سلێمانی
سەرچاوەیەکی نزیک لە عومەر فەتاح و پاش تێپەڕبوونی چەند ساڵ، هەروەها بۆ دەمراستکردنەوەی ئەم هەواڵە لە دەزگای پاراستن دۆستێکی کوردستانپۆست ئەو هەواڵەی پێداین، کە ئەو کاتەی عومه‌ر فه‌تاح جیگری سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌ له‌ سه‌رده‌می كابینه‌ی پێنجی نێچیره‌ڤان بارزانیدا، كۆسره‌ت رەسوڵیش ئه‌و كاتە جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بووه‌، واته‌ جیگری مه‌سعود بارزانی بووه‌، عومه‌ر فه‌تاح هه‌رچی نووسراوه‌ نهێنییه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌، کە بۆ عومه‌ر فه‌تاحی ناردووە، له‌ باره‌ی دامه‌زراندن و داواكاری سەرفکردنی پارە و وه‌رگرتنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌ هه‌ولێر و نامە و داواکاری دیکە، هەمووی داوە بە مەسعود بارزانی.
سەرچاوەکەی پاراستن وتی: ئێواره‌یه‌ك عومه‌ر فه‌تاح داوا ده‌كات مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم ببینێت، ئه‌ویش كاته‌كه‌ی بۆ دیاری دەکات، کە له‌ سه‌عات 8 شه‌و له‌ سه‌ری ره‌ش یەکتر ببینن.
پاش ئەوەی عومەر فەتاح ته‌واویی ئه‌و رووداوانەی بۆ گێڕاوه‌ته‌وه‌، هه‌موو ئه‌و نووسراوانە، کە بریتیی دەبێت لە 200 دامه‌زراو داوا كردنی 3 ملیۆن دۆلار و داواكردنی چه‌ند پۆستێك بۆ كادیرانی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر، وه‌رگرتنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك، ته‌سلیم به‌ مه‌سعود بارزانی ده‌كات، به‌ مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت : مام جەلالیش گومانی هەیە، كۆسره‌ت ڕه‌سول نیازی خراپه‌، ده‌یه‌وێت له‌ هه‌ولێر خۆی دروست بكاته‌وه‌، دوای ئەوە لە یەکێتی یاخی دەبێت و لە هەولێر پێگەی خۆی بەهێز دەکات، چونکە کۆسرەت بۆیه‌ ئه‌و داواكاریانه‌ی كردووه‌ و مام جەلالیش داوای کردووە کە تۆی لێ ئاگاداربکەمەوە، منیش به‌ پێویستم زانیوه‌ تا كیشه‌ بۆ جه‌نابتان و مام جه‌لال دروست نه‌بێت‌، ئێمه‌ ئه‌و بریارانه‌ جێبه‌جێ ناكه‌ین و ئێوه‌ش كه‌مێك زیاتر وریای كۆسره‌ت ڕه‌سول بن له‌ هه‌ولێر!
ئه‌وه‌ی جێگای باسه‌، عومه‌ر فه‌تاح به‌ ئاشكرا وتویه‌تی من به‌ ئیعازی تاله‌بانی ئه‌و هه‌نگاوه‌م ناوه‌، چونكه‌ یه‌كێتی پێویستی به‌ كیشه‌ نییه‌ لەگەڵ پارتیدا.
جێگای باسە دوا داواكاری عومه‌ر فه‌تاح بۆ مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌بووه‌، کە دوای ئه‌و قۆناغه، پارتی دیموکراتی کوردستان ‌ رازی نه‌بێت كۆسره‌ت ره‌سول ببێتەوە بە‌ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، هەرەەها عومەر فەتاح ئه‌وه‌شی دركاندووه‌ ئەگه‌ر ئێوه‌ش راتان لەسەر بێت یه‌كێتی به‌تایبه‌تی مام جه‌لال ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ ناداته‌وه‌ به‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ. سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی باسكرد، عومه‌ر فه‌تاح زیاتر له‌ 25 نووسراوی داواكاری كۆسره‌ت ره‌سولی راده‌ستی مه‌سعود بارزانی كردووه‌، ده‌ر ئه‌نجامیش ئه‌و كاره‌ سیخوریه‌ی عومه‌ر فه‌تاح كۆسره‌تی خسته‌ ئه‌و گێژاوه‌ی دوای زیاتر له‌ 2 ساڵ ئه‌وجا كۆسره‌ت توانی ببێتەوە بە‌ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
ئا بەم شێوه‌یه‌ مه‌سعود بارزانی توانیوێتی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش بكاته‌ سیخور و جاسوس بەسەر ئەندامەکانی خۆیانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە