کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداری بۆ ڕەوەندی كوردانی دانیشتوی وڵاتی نەرویج

Friday, 22/04/2011, 12:00


دانا محمد
ئاگاداری بۆ ڕەوەندی كوردانی دانیشتوی وڵاتی نەرویج
بۆ بەشداری كردن لە خۆپێشاندانێك لە شاری ئۆسلۆ،(بۆ بەردەم پەرلەمانی نەرویج ، وەزارەتی عەدل) تایبەت بەو كورد و برا عەرەبە عێراقیانەی كە بۆ ماوەی 10 13 ساڵە مافی پەنابەریەتی یاساییان لە وڵاتی نەرویج وەرگرتووە، بەڵام بەھۆی بوونی دوو ناویەوە لەم وڵاتەدا ڕەفزی جنسیەیان ھەیە، بۆیە داوا لە گشت خانەوادەو خێزانەكان دەكەین بۆ مەبەستی بەشداری كردن و ئامادە بوونتان بەسەرجەم خێزانەكانتانەوە لەو خۆپێشاندانە زۆر گرنگە.
ئەویش لەبەر دوو ھۆ :
1- بۆپێشاندانی وێنەكی جوان لە لایەن ئێمەوە بۆ سەرنج ڕاكێشانی لایەنی بەرھەڵستكار لەسەر دەرچوونی بڕیارێك بو وەر گرتنی جنسیەی نەرویجی.
2-بۆ سەر ژمێری و ناو نووس كردنی ھەریەكێك لە ئێمە لەم ڕۆژەدا، بۆیە زۆر گرنگە ھەموو كەسێك ئامادەبێت چوونكە بڕیاری زۆر گرنگ دەردەچێت لەم نزیكانە پەیوەندی دەبێت بەم ناو نوسینەوە .

بەروار: 27-4-2011
شۆێنی كۆبوونەوە: ئۆسلۆ
(جێگا) : بەردەم مەحەتەی قیتار كات ژمێر 11 سەر لە بەیانی
سەرۆكی لیژنەی داكۆكی كار بۆ وەرگرتنی جنسیەی نەرویجی
دانا محمد
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بكەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە
45061740
41564847
47334696
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە