پێشینەى خانووبەرەومەخسەرەیەكى ترى حكومەت
Wednesday, 05/01/2011, 12:00
هاووڵاتیەك
یەكێكى تر لەوبڕیارانەى حكومەتى هەرێمى كوردستان كەدژ بە خەڵكى دەست كورت وهەژارى ئەم هەرێمە خێر لە خۆنەدیوە دەریكردووە ، ئەویش نەدانى پێشینەى خانووبەرە (سلفەى عەقار) بە زەوى كەمتر لە (200) مەترە ، گەلۆ براینە ئەگەر هاووڵاتیەكى ئەم ووڵاتە تواناى دابین كردنى (200) مەتر زەوى هەبێت ڕەنگە بتوانێت بەهەرشێوەیەك بێت خانووى لەسەر دروست بكات ، بەڵام كەسێك تواناى دابین كردنى پارچە زەویەكى (200) مەترى نەبێت ئاخۆ چۆن دەتوانێ خانووى لەسەر دروست بكات ؟! ئەمەیش یەكێكى تر لە مەخسەرەكانى ئەم حكومەتى هەرێمەیە كەڕاستەوخۆ دژى خەڵى دەست كورت وهەژارى ئەم ووڵاتەیە،ئاخر چۆن وبەچى شێوەیەك ئیتر منى هەژارى ئەم هەرێمە ئەم حكومەتە بەحكومەتى خۆم بزانم و خۆشم بویەت كەبڕیارەكانى ڕاستەوخۆ دژى خەڵكى هەژارو دەست كورتى ئەم ووڵاتە بێت ؟! ئەمە جگە لە بڕیارى پێدانى پێشینەى خانووبەرە بەگوندنشینان كە لەیاساكەدا هاتووە بڕى (8) ملوێن دینار لەسندوقى نیشتە جێ بوون بدرێت بە گوندنشینان و لێان وەرنەگیرێتەوە و بڕى (15) ملوێن دیناریش وەك سلفە پێیان بدرێت ، بەڵام وەك من ئاگادارم گوندنشینان خانوەكانیان تەواو كردووەو توشى قەرزاریەكى زۆر بوون و بەڵام حكومەت تاكو ئێستا ئەو سلفەیەى بۆ سەرف نەكردوون سەرەڕاى تەواوكردنى مامەڵەكانیان ،بۆیە ئێمە وەك سەرجەم خاوەن ئەو زەویانەى لە(200) مەتر كەمترە داوا لە سەرۆكایەتى حكومەت دەكەین كەچاوێك بەو بڕیارەدا بخشێنێتەوە و تاكو ئێمەیش سوودمەند بین لەوپێشینەیەو پەلەیش بكرێت لەپێدانى پێشینەیە بۆ گوند نشینان.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست