کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


بۆچی شارەوانی و قائیمقامیەتی كفری تەنها خانۆكەی باوكمیان ڕووخاندووە؟

Friday, 04/06/2010, 12:00


لەوەتەی دژی تیرۆرستە مرۆڤ كووژەكانی و دزەكان و خائینەكانی یەكێتی و پارتی دەنووسم بە تایەبەتی لە سەر سەرۆكە بێسەرەكانی حیزبەكانیان، چەندین جار لە رێگای كۆمەڵایەتیەوە فشاریان بۆ درووست كردووم ، بۆ ئەوەی دەست لە نووسین هەڵبگرم دژی مافیاكانی دەسەڵاتی كوردی، هیچ سودێكی نەبووە، چەندین جاریتریش دەسەڵاتی مافیا لە رێگای جۆربەجۆرەوە ویستیان بمكڕن بە پارە، ئەوەش هیچ سودێكی نەبوو و شكستیان هێنا،لەڕێگای هەڕەشەو گوڕەشەوە هەر سودی نەبوو، ئاخیر چارەسەر بۆ ئەوەی بۆ یەكجارەكی دەمكوتم بكەن، لە ڕێگای چەند كەسێكی بەكرێگیراوی یەكیتیەوە كە بۆ رفاندن و دواتر تیرۆركردنم هاتبوون خۆیان ئاغا تیرۆرستەكەیان شكستیان خوارد و ڕسواوو سەرشۆڕ بوون.
باوكم وەكو هەموو ئەو هەموو قەسابەی كفری كە حەیوان دەكڕن و دەفرۆشن ئەویش ئەو كەسابەتە سەربەرزانە وبێمنەتە دەكات و خانوویەكیشی لە نزیك ماڵ بۆ حەیوانەكانی درووستكردوە، دیارە دیاردەی حەیوان بەخێوكردن لە شاردا كارێكی ناشارستانیەتە، منیش وەكو هەموو خەڵكی شارەكە لە گەڵ ئەوەدام یەك حەیوان لە شاركەدا نەمێنێت و بكرێتە دەرەوەی شارو حكومەت ڕیگاو جێگایان بۆ دابین بكات، ماوەیەكی زۆرە قەسابەكان داوای ڕێگاو جێگا دەكەن حكومەت بۆیان دابین ناكات، لەم ماوەیەدا قائیم قامێكی لۆك بۆ كفری هێنراوە و قائیمقامەكەیتر گواسترایەوە بۆ جێگایەكیتر، ئەم قائیم قامە لۆكە لەگەڵ شارەوانی كفری هەوڵێكی چڕۆپڕیان لەم ماوە خستە گڕ بۆ دەركردنی قەسابەكان، ئاخیر مۆڵەتیش بۆ دەركردنی حەیوانەكانی ئەو قەسابانە تاوەكو 1/6/2010 بوو، لە ڕۆژێك پێش مەوعیدەكە باوكم لە دەرەوەی شار ڕێگاو جێگای بۆ حەیوانەكانی دابینكردوو بردنیە دەرەوەی شار، ئەم بڕیارەی حكومەت بەلای منەوە شتێكی شارستانی و جوانبوو، بەڵام ئەوەی جێگای تێڕامان و پێكەنینە، ئەم سەرۆك شارەوانیەوە قائیمقامە بەرواری 2/6/2010 شۆڤڵێكیان ناردووە گوایە خانووی هەرچی ئەو قەسابانە هەیە بیڕووخێنێت، كەچی كاتژمێر 2 دوانیوەڕۆ كە كەس بە دەرەوە نەبووە لەم شارە گەورەو فرەوانەدا تەنها خانووكەی باوكمیان ڕووخاندبوو و ڕۆشتبوون، ئەمە لە كاتێكدایە چەندین خانووی قەساب هەیە لە شارەكە و تەنانەت لە نزیك خانووكەی باوكم هیچیان تا نووسینی ئەم وتارە نەڕووخاندووە، ئەمە بۆ من و چەندین خەڵكی تری شارەكە و خزم ناسیاو كە چەند ڕۆژێكە دێن بۆ ماڵمان بۆ ئەو مەسەلەیە بووەتە جێگای پرسیار بەلایانە؟؟ پرسیارەكەش ئەوەیە ئایە بۆچی بەس بەتەنها خانووكەی باوكم لەم شارە گەورەو فرەوانەدا ڕووخێنراوە؟؟ بۆخۆم گومانم بۆ ئەوە دەچێت بۆ ئەوە ئەوكارەیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی ختوكەمان بدەن و ئێمەش بێنە جواب بۆ ئەوەی ئاژاوەو شەڕێكمان بۆ درووست بكەن، مەبەستیشیان ئەوەیە كە بیانەوێت هەرچۆنێك بووە كێشەیەكم بۆ درووست بكەن و مەژغوڵم كەن بەو كێشەیەوە تاوەكو ناچار بكرێم وازبهێنم لە كاری نووسین، بەڵام لێرەوە بە سەرانی مافیا و بەكرێگیراوەكانیان دەڵێم لە كفری، تاوەكو سەرم زیندوو بێت واز لە خۆتان و ئاخا خائین و خۆفرۆش و ئەقڵ بەعسی ناهێنم و حەسابی پێڵاوێكی منداڵێكی ئەنفاكراوتان بۆناكەم، ئەم عەقڵ بەعسیانە باش دەزانن كە خانەوادەی ئێمە چۆكی بۆ ئەنفاچی و تەواری و بەعسیەكان دەنەنواند، ئەبێت باشیش بزانن حساب بۆ ئەم سیساركە بەعسیانە هەر ناكەین، بێمنەتیش بن ئەو بە هەزاران سیخوڕ و بەكرێگیراو قۆنەرەهەڵگرو كۆنە تەواری و كۆنە بەعسی و جاش و خائین و بەرپرسی تیرۆرست و شەرواڵ پیس وپێشمەرگەی حیزبی و ئاسایشی حیزبی و دادگای حیزبی و پۆلیسی حیزبیتان هەیە، چیتان لە دەست دێت بیكەن، ئێوە خۆتان سەرۆكەكەتان لەلای من ئەوندە نزمن وەكو میروولە بچووكن، ئێوە تەنها لەلای كۆیلەكانتان گەورە سەیردەكرێن، ئەگەر بتانەوێت بەوشێوەیە كە بتانەوێت كێشەم بۆ درووست بكەن والە من بكەن وازلە نووسین بهێنم، ئەوە خەیاڵتان خاوە،تەنها مرگ دەتوانێت كۆڵم پێبدات.
دووبارەی دەكەمەوە بردنەدرەوەی حەیوان بۆ دەرەوەی شار كارێكی شارستانیەتە،بە هەموو شێوەیەك لە گەڵیدام و پشتگیری دەكەم، بەڵام ئەوەی بەلای منەوە جێگای قەبوڵ نیە، ئەوەیە كە یاسا وەكو یەك بەسەر هەموو خەڵكدا جێبەجێ بكرێت، نەك تەنها بەسەر باوكی مندا و هەموو ڕۆژێك وەكو تاوانباریكی مووهیمتان دەست كەوتبێت پۆلیس بنیرن بۆلای ماڵمان، ئەوە لە كاتێكدایە كە یاسە لەم شارەدا لە ژێر پێڵاوەكانی بەكرێگیراوەكانی بەرپرسێكی باڵای تیرۆرستی یەكێتی و خودی تاڵەبانیدایە، پۆلیس و ئاسایش و قائیمقام و شارەوانی لە شاری كفری تەنها خۆیان بەسەر خەڵكی هەژارو بێ پشتدا گیڤ دەكەنەوە، دەنا هەموویان لە بەردەم بەرپرسە سیسارك ڕووخسارەكانی شارەكەدا كە شاریان تێكداوە هیچنین و كۆیلەن، ئەپرسم كۆیلە بەرپرسەكانی شارەكە ئەگەر ئێوە ئەوەندەی تۆزێك خیرەتان هەیە یاسا جێبەجێ دەكەن، ئەی بۆچی بەرپرس هەیە كۆڵانی دابەشكردوەو كردوێتییە خانوو ئەی بۆ ناتوانن لە گوڵ كاڵتریان پێ بڵێن؟ بەرپرس و خەڵك هەیە جادەیان داگیركردووە ئەیە ئەو تەجاوزاتانە بۆ ناڕووخێنن؟ ئەگەر ئەتانەوێت سیما بۆ شاركە بگەڕێننەوە ئەو هەموو بەرپرسە كە شاریان بە تەقەكردن و ئاژاوە تێكداوە بۆ نایانگرن؟ بۆخۆم ئەوەندەی تۆزیەك ئەوەم پێ ناخۆش نیە كە تەنها خانووكەی باوكمتان ڕووخاندووە، چونكە من بۆیە دەستم داوەتە ئەم خەباتی نووسین و مەدەنیەتە كە یاسا سەروەر بێت و كەس لە سەرۆی یاساوە نەبێت و خەڵكانی عەقڵانی حكومان بكەن، نەك سەرۆك عەشیرەت و ئاخا و مەلا و شێخ و نەخوێندەوار عەقڵ بەعسی حكومان بكات.
بەرپرسێكی گێلی قسە نەزانی شارەوانی وتووێتی ئەگەر سەباح ئەو كێشەی قەسابانە باوكی خۆی تێدا نەبوایە، ئێستا سەدان جار كەناڵێ knn هێنابووە سەری و گلەی لە حكومەت دەكرد، ئەمەوێت بەو بێ سەرەی كۆیلەی حیزبە بڵێم كە من ماوەیەكی زۆرە وازم لە هەواڵ ناردن هێناوە و جگە لە وتار نووسین لە كوردستانپۆست هیچ كارێكی تر بۆ هیچ ڕۆژنامەوە گۆڤارو تەلەفزۆێنێك ناكەم، تاوەكو بڵاوی بكەمەوە، ئنجا خۆ كەناڵەكانی حیزبەكەت چەندین زووڕنا ژەنی هەیە ئەوان بۆ تەسویریان نەكردوو بڵاوی بكەنەوە و چنگێ پارەی باشیشی تێدابوو بۆیان؟ ئنجا ئەگەر ئێوە بەرپرسن چ پێویست دەكات ئەو شتە بڵاو بكرێتەوە خۆتان بۆ بە كاری خۆتان هەڵ ناسن؟ بەڕاستی ئەم كۆیلە حیزبانە زۆر داماون زۆر زەلیلن بەزەیم بە عەقڵیاندا دێتەوە كە بەو لۆكیە زیندەبەچاڵی دەكەن.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە