کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مانگرتنی کوردان له‌ له‌نده‌ن به‌ره‌و فراون بوون ده‌چێت

Thursday, 10/12/2009, 12:00


ئه‌مڕۆ پارتی ژیانه‌وه‌ی کوردستان(په‌ژاک)له‌ ڕۆژهه‌ڵات هه‌روه‌ها پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان(په‌چه‌دکه‌) بۆ پشتیوانیکردنی گه‌لی کورد له‌ باکور،و بۆ پرۆتستۆکردنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و هه‌موو ئه‌و نایه‌کسانییه‌ی که‌له‌ هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان ڕوبه‌ڕووی گه‌له‌که‌مان ده‌بێته‌وه‌ چوونه‌ ڕیزی مانگرتووانه‌وه‌.
به‌ڕێزکاک چیا وه‌کو ئه‌ندامێکی په‌ژاک و به‌ژداربوویه‌ک له‌ مانگرتووان به‌ کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند:
سه‌ره‌تا من ده‌ستخۆشیتان لێده‌که‌م،ئێمه‌ ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ فاشیستانه‌یه‌ی حکومه‌تی تورکیا مه‌حکوم ده‌که‌ین که‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی کورد ده‌یکات له‌ باکور.ئێمه‌ وه‌کو په‌ژاک له‌له‌نده‌ن به‌ژدارده‌بین له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی باکورمان که‌ ده‌ستیان کردووه‌ به‌ مانگرتن ، داوای وه‌ستاندنی ئه‌و حه‌ره‌که‌ فاشیستانه‌یه‌ ده‌که‌ین.هه‌روه‌ها ووتی که‌ هه‌تا مانگرتنه‌که‌ ته‌واو ده‌بێت په‌ژاک به‌ژدارده‌بن،و چالاکی تریشیان ده‌بێت.
به‌ڕێز کاک به‌مۆ وه‌کو ئه‌ندامێکی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان(په‌چه‌ده‌که‌)پێی ڕاگه‌یاندین:
ئێمه‌ پیلانێک ده‌یبینین له‌ هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان.له‌باشور هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌یه‌ کاتێک یاسای هه‌ڵبژاردن قبوڵ کرا خیانه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی له‌ گه‌لی کوردکرا،له‌ ڕۆژهه‌ڵات سزادانی چالاکوانان به‌ له‌ سێداره‌دان و له‌ سێداره‌دانی شه‌هید ئیحسان.له‌ ڕۆژئاوامانگرتنی زیندانیانی گرتوخانه‌ی عه‌درا له‌ دیمه‌شق پێیان خستۆته‌ 41 ڕۆژه‌وه‌.هه‌روه‌ها له‌ باکوریش ئه‌و ناڕه‌واییه‌ی له‌دژی گه‌لی ئێمه‌ هه‌یه‌ وبه‌رامبه‌ر به‌ڕێبه‌ری ئێمه‌،وه‌ ئه‌و بیرۆکه‌ی پاکتاوکردنه‌ ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و پیلانه‌ جێبه‌جێبکه‌ن،هه‌ر دوژمنێکی گه‌له‌که‌مان و مرۆڤایه‌تی هه‌ستن به‌کاری خۆیان بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه‌ ‌ وه‌ک (په‌ژاک،په‌چه‌ده‌که‌،په‌که‌که‌)هه‌موو ئه‌و ته‌ڤگه‌رانه‌ی تر لێره‌ ئاماده‌باشی خۆمان پیشان ده‌ده‌ین،هه‌وڵده‌ده‌ین گه‌له‌که‌مان ووشیار ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ پلانێکی به‌م شێوازه له‌ ئارادایه‌ له‌دژی گه‌لی ئێمه‌.ئێمه‌ش به‌رخۆدانی خۆمان ده‌که‌ین،هه‌تاکو دوا هه‌ناسه‌،وه‌کو په‌چه‌ده‌که‌ هه‌میشه‌ ته‌ئکیدمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ کێشه‌ی کورد کێشه‌ی ڕۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ و کێشه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌،ڕێبه‌ر خۆی له‌یه‌که‌م دانیشتنی له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێکی تیشکیان خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی،که‌ ئه‌م کێشه‌یه‌ کێشه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌،پێویسته‌ به‌ ڕێکخستنێکی باش وبه‌ هێزێکی و نه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتوو بتوانینن ئه‌م پلانه‌ی دووژمن پوچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه‌.ئاماده‌یی ئێمه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ پاپه‌ندین به‌ ڕێبه‌ره‌که‌مان و به‌گه‌له‌که‌مان و به‌ ئایدۆلۆژیاکه‌مانه‌وه‌. وه‌کو په‌چه‌ده‌که‌ هه‌موو کات ئاماده‌ییمان تێدایه‌ بۆ پشتگیریکردنی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان و هه‌ر پارتێکی گه‌له‌که‌مان که‌ هه‌ر توندوتیژییه‌ک که‌ به‌رامبه‌ریان بکرێت. ‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە