سلاوی شهقامو گه‌ره‌که‌کانی هه‌ولێر بۆ سه‌رکرده‌که‌م کاکه) نه‌وشێروان (هه‌موو ده‌نگێک بۆ تۆ
Saturday, 16/05/2009, 12:00
سلاو له سه‌رکرده پێشمه‌رگه‌که‌م کاک(نه‌وشێروان مسته‌فا)،
سه‌رۆکه‌که‌م ئێمه له به‌ر ده‌م خه‌باتی پاکت له به‌رده‌م هه‌سته پیرۆزه‌که‌ی نهتاوایهتیت چۆک داده‌نێن، رێز‌و حورمهتو خۆشه‌ویستیمان بۆت ده‌رده‌برین ، به هه‌موو خاوخێزانه و عه‌شیره‌ته‌وه پشتگیری له لیست‌و له بانگه‌شه‌ی گۆرانت ده‌که‌ین ، ئێمه خه‌لکی هه‌ولێرین کاک نه‌شێروان تۆ هه‌لده‌بژێرین ، سه‌رۆکی ئازام ده‌توانی له سه‌ردانێکت بۆ شه‌قامه‌کانی شاره‌که‌مان ئاپۆره‌ی پێشوازی هه‌ولێریه‌کان له خزمه‌تت دا ببینی ، ئه‌وکات بۆت روون ده‌بێته‌وه که به‌رێزتان چ پێشوازیه‌ک له لیسته‌که‌ت ده‌کرێت ، ئێمه داوا له به‌رێزتان ده‌که‌ین که حکومه‌ت بۆ شۆرشگێرانو خه‌باتکارانی کورد بگهرێنیهوه ، ده‌سه‌لاتی ئیداری پایته‌خت بگهرێنیهوه بۆ کورد ، که ئێستا ههموولی له راده‌ستی عوسمانیه‌کان (تورکمانه‌کان) کراوه له وهزارهتو له به‌رێوبه‌ره گشتیه‌کان ، داوا ده‌که‌ین که له حکومه‌ته‌که‌ی به‌رێزتان پشتگیری بکه‌ن له بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئهیلولو چینی پێشمه‌رگه‌و زیندانی سیاسی‌و ، ئهنفالکراوهکانو بنه‌ماڵه‌ی کیمیاباران و شهیدانی کوردستان ، پۆستی خویندنی بالایان پێبدرێت به‌بێ په‌یوه‌ست کردنیان به هیچ مه‌رجێک ، داوا له به‌رێزتان ده‌که‌ین که ئه‌نفالچی‌و جاش‌و مسته‌شار و ره‌فیق حیزبی له ده‌سه‌لات لابدهیتو له دام‌و ده‌زگاکان دهربکرێنو ره‌وانه‌ی دادگای سه‌ربه‌خۆی کوردستان بکرێن ، داوا ده‌که‌ین له به‌رێزتان که‌رتی پیشه‌شازی په‌ره پێبدهنو کوردستان‌مان بکه‌ی به وولاتهکی پیشه‌سازی ، نه‌وتی کورد بۆ کوردبێت ، هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین که بۆ په‌یوه‌ندی کردن به ره‌وتی سیاسی به‌رێزتان ده‌رگای ناو نوسین و په‌یوه‌ندی کردن به بزوتنه‌وه‌که‌تان ئاسان‌و ئاشکرا بکرێت ، وه مه‌رکه‌ز یان لق یان مه‌لبه‌ند بکرێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، داوا ده‌که‌ین که زانکۆ‌و به‌شی زانستی و ته‌کنه‌لۆجیای نوێ بکرێته‌وه له زانکۆکان ، هه‌روه‌ها هیچ پۆستێکی حکومه‌ت به مسته‌شارو کۆنه به‌عسی فایلدار نه‌درێت ، وه ئه‌وانه‌ی که ئستا ده‌ستبه‌کارن له حکومه‌ت له‌و فایلدارهنه لا بدرێن‌و چیتر سودمه‌ند نه‌بن وه نمونه بۆ ئه‌وانه (حاجی یوسف له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) ، سه‌عدی به‌رزنجی له په‌رله‌مانی ئێراق ، وه ئیتر ... که زۆرن ..
با به ده‌رچونی به‌ڕێزتان ئه‌وانه‌ی کوردایه‌تی و خه‌باتیان کردووه ئه‌وان سودمه‌ند بن نه عوسمانی‌و کۆنه بهعسیو مسته‌شار وه‌ک ئێستا که دهبینینو ده‌بیستین، ئیتر بۆ پێشه‌وا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست