کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تایەر هەورامى و بەشى یاساى وەزارەتەكەى ناوێرن بە پیاوەكانى عومەر فەتاح

Wednesday, 14/07/2010, 12:00



ماوەی چەند مانگێكە بڵاوكردنەوەى فەزاعەتەكانى تەندروستى هەڵەبجەم ڕاگرتووە چونكە بە بەردەوامى بۆ هەموو كێشەو فەزاعەتێك و كوشتنى نەخۆش و ئیهمالكردنى نەخۆش نوسینگەى وەزیر(كە براى وەزیرى تەندروستیە)ئاگادار كردووەتەوە,هەروەها قائیمقامى هەڵەبجەشم ئاگادار كردووەتەوە چونكە پێم وابوو ئاگاداركردنەوەى لایەنى پەیوەندیدار دەبێتە هۆى زووتر چارەسەر كردنى كێشەكان,بەڵام بەداخەوە وانەبوو,چونكە نەك هیچ چارەسەرێكیان بۆ دانەناوە بەڵكو ڕۆژ لە دواى ڕۆژ ئیهمالكردنى نەخۆش و خراپەكارى لە وەزارەتەكەى تایەر هەورامى بەرامبەر خەڵكى هەڵەبجە لە زیادبووندایە,بۆیە جارێكیتر دەست دەكەمەوە بە بڵاوكردنەوەى فەزاعەتەكانى وەزارەكەى تایە هەورامى ئەوەش لە سەفقەیەكى نێوان تایەر هەورامى و وەزارەتەكەى لەگەڵ عومەر فەتاح و پیاوەكانى دەست پێدەكەم.

دكتۆر ئاكۆ سعید بەڕێوبەرى پێشووى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى شارەزوور كە لەلایەن عومەر فەتاحەوە سەپێنرابوو بەسەر خەڵكى هەڵەبجەدا و دكتۆر زریانیش پشتیوانى لێدەكرد (45,000,000 دینار)چلوپێنج ملیۆن دینار بردووە لەگەڵ سەیارەیەكدا بەڵام تایەر هەورامى و بەشى یاسایی وەزارەتەكەى هیچ ئیجرائاتێكیان لەگەڵیدا نەكرد؟
لیرەوە لە تایەر هەورامى و بەشى یاسایی وەزارەتەكەى دەپرسم ئەى بۆ جورئەتى ئەوەتان نەبوو لیژنە دروست بكەن لەسەر بەناو دكتۆر ئاكۆ سعید و سزاى بدەن ؟هەر لەبەر ئەوەى پیاوى عومەر فەتاحە ئیتر جورئەتەكەتان سەگ خواردى ,من چاوەڕان بووم سزاى دكتۆر ئاكۆ بدەن چونكە بە شاهیدى بەشێك لە بەرپرسە حكومیەكانى هەڵەبجە لەناو قائیمقامیەتى هەڵەبجەدا تایەر هەورامى خۆى ئیعترافى كرد كە "دكتۆر ئاكۆ 45 ملیۆن دینارو سەیارەیەكى وەزارەتى تەندروستى بردووە"هەر ئەو كات تایەر هەورامى ووتى ئەمە بۆ بڵاو كردنەوە نییە ,منیش بەڵێنم دا كە بڵاوى نەكەمەوە چونكە چاوەڕوانى ئەوە بوو سزاى بدات و تۆڵەى ئەو هەموو خراپەكاریانەى لێبكاتەوە كە دەرحەق بە نەخۆشەكان و خەڵكى ئەم شارەى كردووە بەڵام بەداخەوە بیستم كە تایەر هەورامى و وەزاەكەتەكەى لەبرى سزا خەڵاتى دكتۆر ئاكۆیان كردووە ئەوەش بە خانە نشینكردنى بە 2ملیۆن دینار .
من لێرەوە لە تایەر هەورامى و بەشى بەناو یاسایی وەزارەتەكەى دەپرسم ئەى بۆ لیژنەتان لەسەر دكتۆر ئاكۆ دروست نەكرد كاتێك 45 ملیۆن دیناو سەیارەیەكى وەزارەتى برد؟
من لێرەوە بەتایەر هەورامى و بەشى نا یاسایی وەزارەتەكەى دەڵێم ئەگەر ڕاست ئەكەن شەهادەى دكتۆریەكەى "دكتۆر ئاكۆ بڵاو بكەنەوە"

چاوەڕوانى ئەم بابەتانەش بن
1-تایەر هەورامى وەزارەتەكەى دەستیان سورە بە خوێنى خەڵكى هەڵەبجە.
2-تایەر هەورامى شەڕى گرێبەستەكانى وەزیرى پێشوو(دكتۆر زریان) دەكات
3-ئیحسان بەرپرسى بەشى كارگێڕى و تایەر هەورامى و وەزارەتەكەى.
4-وەزارەتەكەى تایەر هەورامى و مافیاكانى دەرمان
5-تۆڵەى تایەر هەورامى لە خەڵكى هەژارى كوردستان ئەوەش بە گران كردنى عیادەكان و نەخۆشخانە حكومیەكان
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە