له‌وانه‌یه که‌ناڵی رۆژ تیڤی دابخرێت
Sunday, 05/04/2009, 12:00
1534 بینراوە
له کۆبونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ی رابوردوی ســهرانی ناتۆ (NATO) سه‌رۆکی تورکیا ناڕه‌زای توندی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی دانیمارک (ئه‌ندریه‌س ڤۆگ ڕاسمۆسن) وه‌ک ئه‌مینداری گشـتی ناتۆ،جونکه ووڵاتی دانیمارک هه‌نگاوی جیددی نه‌ناوه بۆ دژایه‌تی کردنی ڕیکخراوه تیرۆریسته‌کان له‌وانه‌ش پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)، جگه له دانه‌خستنی که‌ناڵی رۆژ تیڤی که له دانیمارکه‌وه به‌خش ده‌کریت. هۆیه‌کی تریش ئه‌وه یه که دانیمارک ئیجرائاتی توندی نه‌کردووه به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه و هه‌فته‌نامه و که‌ناڵانه‌ی که له چه‌ند ساڵی ڕابوردو سوکایه‌تییان به دینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی کردووه (وێنـه کاریکاتورییهکان) .
هۆی سێهه‌میش ئه‌وه‌یه که تورکیا داوای پۆستی جێگری ئه‌مینداری گشتی ناتۆ کردوه.
به‌ڵام پاش ته‌ده‌خولی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا (باراک حوسێن ئۆباما) تورکیا ده‌سبه‌رداری ئیعترازاکهی بوو، سه‌رۆک وه‌زیرانی دانیمارک وه‌ک ئه‌مینداری نۆێی نـاتۆ هه‌ڵبژێردرا، پۆستی جێگره‌که‌شی نــهدرا به تورکیا.
بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی ئـابی/ 2009 ڕاسمۆسن ده‌ست به‌کار بێت وه‌ک ئه‌مینداری گشتی ناتـۆ.
به‌ڵام به‌ڵێنی ئه‌وه دراوه به تورکیا که ئیجرائاتی زیاتر به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌س ڕۆژنامه‌و که‌ناڵانه بکرێت که پشتگیری یان ریکلام بۆ پ ک ک ده‌که‌ن، له‌وانه‌ش داخستینی که‌ناڵی ڕۆژ تیڤی یه.
چونکه تورکیا ده‌ڵێت ئێمه خۆمان که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی کوردیمان کردۆته‌وه (TRT6) ، بۆیه پێویست ناکات که‌ناڵی کوردی تر له ئه‌وروپاوه به‌خش بکرێت.
شایانی باسه تائێستاش هه ر گۆرانبێژیکی خه‌ڵکی تورکیا، ئه‌گه‌ر به تورکی ، ئینگلیزی یان به هه‌ر زمانێکی تر جگه له زمانی کوردی گۆرانی بڵێت، ئه‌وا سییدییهکهی به هه‌زاران کۆپی ده‌فرۆشرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌مان گۆرانیبێژ به زمانی کوردی گۆرانی بڵێت ،ئه‌وا ڕه‌وانه‌ی زیندان ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها هاوڵاتییانی تورک له زۆربه‌ی شاره‌کانی ئه‌وروپا بۆیان هه‌یه لانی که‌م هه‌فته‌ی دوو سه‌عات زمانی(دایک) تورکی بخوێنن، به‌ڵام زیاتر له بیست ملیون کورد له تورکیا بۆیان نییه به زمانی کوردی بخوێنن که زمانی دایکه.