کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێكى توند بە زمانێكى سادە بۆ مام جەلال..

Sunday, 22/02/2009, 12:00


چوار شێرپەنجەكەى یەكێتى (عمر فاشیلی مورتاح ,ملا كەمتیار ,ئەرسەلان مێباز,ئازاد علوج)

 بنەماڵەى شەهید


بە لاتانەوە سەریر نەبێ ئەم ناوانە بەو شێوەیە بێنە نوسین ئەوە ئەو ناوانەن كە زۆر لە خۆیان زیاتر دروان بە عمرفتاح و ملا بختیاروئەرسەلان بایزو ئازادجندیانى .
لەوەتەى چاوم كردۆتەوەو ئاشنا بوم بە كارى سیاسى و رێكخستنەكانى ناو یەكێتى هێندەى ئەم چوارەم بە گەندەڵ و دزو تا سەر ئێسقان دوژمن بە یەكێتى نەبیینوە .
بۆیە ئەم پەیامە بۆ مام جەلال دەنوسم و دەنێرم و دەلێم :
هێندەى چاوم خۆشم دەوێ ى بەلام دوو هێندەى ئەوەش لە سیاسەتەكانت نیگەرانم ,,تۆیەك بەو هەموو سیاسیەت و دبلۆماسیەت و خەباتەتەوە 4 گەندەڵى وەكو ئەوانە لایەنگرى تۆن و تۆ دیفاعیان لێ دەكەى عمر مورتاحێك بۆتە درم بۆ كۆمەلانى خەلكى كوردستان و دوژمنى بنەمالەى شەهید و دوژمنى كادیرى رێكخستن و دوژمنى پێشمەرگەى دێریینە ؟!!لە بنەماڵە دزەكەى خۆى بەو لاوە كارى باش بۆ كێ دەكات مەگەر دزى ئێوەى بنەماڵە بپارێزێ جەنابى سەرۆك كۆمار .
ملا كەمتیارێك كە هەتا سەر ئێسقان دوژمنى یەكێتە و لە رێكخراوە سەقەتەكەى بە ناوى نادیمكراتیەكان بچۆ بزانە لە غەیرى جەماعەتەكەى ئاش زیاتر كێ كارمەندى ئەویێە .؟؟
بە چ رووێك باسى سەركەوتن دەكات تەنانەت نەیتوانى لە خانەقین دەنگ بهیینتت ئەى چۆن هەموو كوردستان دەبەیتەوە هەى تەرس ؟؟!!!
ئەوە بەرپرسى رێكخراوى نادیمكراتیە كە بە شەقازللە دەكەوێتە سەر گەنج و لاوەكانمان لە كۆنگرەى گۆڕانى ئەم نەوەو كارى داهاتوویان .
ئەرسەلان گڕو كە تەنها جنس لەتیف ئەناسێ بە ژمارەو ناو دەیان كچت پێ دەلێم كە دەیانكات بە ژن و ماوەیەك لە گەلیان دەبێت و پاشان رەوانەى دەروەى ولاتیان دەكات .پێم مەلێ كچەكان بۆ رازى دەبن ..ئەوەتا زۆریشن كە ملكەچى داواكانیان نابێت بە چ دەردیان دەبات تف لەوحزبەى ئەرسەلان مێباز رابەرایەتى رێكخستنى دەكات .
ئازاد علوجیش بۆ گەیشتن بە مەرامى گلاوى خۆى ئەوەندە كەم دەكات هەتا یەك تاكە پێلاو ناوەستێت جا مام جەلال چۆن رقم لەتۆش نابێتەوە كە پشتگیرى لەمانە دەكەیت ؟؟!!
مام جەلال سیاسى و دبلۆماسى تا ئیستا نەتزانیوە نەخۆشیەكەى ناو یەكێتى لە كوێیە ؟؟ نازانى شێرپەنجەكەى یەكیتَى لەو 4 كەسەیە و لە ناوچوون و دووركەوتنەوەى لە یەكیتَى ئارامى و تەبایى بۆ یەكێتى دەگەرێنەتەوە ,, وەك چۆن فەرنسۆ هەریرى و سامى عبدالرحمن شیرپەنجەى پارتى بوون بە نەمانیان پارتى گەشانەوەیەكى باشى بەخۆەوە بیینى بۆیە دەلێم مام جەلال وەزعى یەكێتى ئەگەر دەتەوێ بگۆرێ و خوێنى رۆلەكانى ئێمەى بنەمالەى شەهیدان بە فیرۆ نەچێ و خەباتى چەندین سالەمان بە هەدەر نەچێ و یەكێتى ببَیتەوە حزبى یەكەم لە ساحەى كوردستان و خۆشەویستى كومەلانى خەڵك ئەوا هەتا زووە ئەم شیرپەنجەیە لەناو ببە بە خانەنشیینیان یا بە دەركردنیان یا ..........؟؟؟؟.
ئەگەر ناتەوێ ئەوا هەر لە ئێستاوە من بە هەزارەها دەنگى ئێرەو دەرەوەى ولات و سەرجەم شارو شارۆچكەكانم لەگەڵە بەردبارانیتان دەكەین .. توخوا كاك كۆسرەتیش بە دەردى جەبار فەرمان و عمر سەرسۆر و مامە ریشە و ...هتد مەبە پاشان كێ دەبێت شەرت بۆ بكات ؟؟. دەزانم زۆریش دلێنام كە بە هەموو گەندەلەكانت لە جەماوەربى كاك كۆسرەت دەترسن ئەگەر كاك كۆسرەت پیاوە لە ئێوە جیا دەبێتەوەو دەچێ لەگەڵ نەوشیروان یەكدەگرێ دلێنام هیچتان پى َناكرێ ئەگەر ئەم وەزعە بەو شێوەیە دەمێنتەوە ئەوا دلینیا بن نەك ئیتسقالە بەلكو تف لەو رۆژەش دەكەم كە بوم بە یەكیتَى ئەوا پەنجەى خۆشم دەبرم بچێتە سەر سندوقى دەنگدان و دەنگتان بۆ بدەم تۆ دەمێنى و منیش دەژیم ئەو كاتە بیرت دێتەوە ئەو نوسینەى من بزانە گەورەترین زەرر بیكات تۆى چونكە حەل كردنى هاوكیشەكان دیارن بۆ نایانكەى .. نازانم واتە لە دەستى خۆتە ؟؟؟!!
هەر لێرەشەوە بە كاك كۆسرەت دەلێم جەماوەرى تۆ لەگەڵ ئەوەیە تۆ و كاك نەوشیروان یەك بگرن ئامارێكى سەرپێم كردوە ئەم ماوەیە 85% كۆمەلانى خەلك لەگەڵ تۆو كاك نەوشروانن بۆیە زۆر دەترسم ئەوەش پیلان بێت بۆ لەناوچوونى تۆ ئەوەندە دەلێم كاك كۆسرەت ژیر تر و وریا تر مامەلە لەگەل رووداوەكان بكە بزانە سەركەوتن و شكستى تۆ لە كوێیە ؟؟!!
بە كاك نەوشروانیش دەلێم تكایە ئەگەر تۆ یەكێتت خۆش دەوێ تۆش ئەو رۆژوە بشكێنەو وەرە مەیدان تا بۆمان دەركەوێت كەس گاڵتەمان پێ ناكات .
ئەگەر گاڵتەشمان پێ دەكەن بە هەمووتان ئەوا دەلێم :
تف لە ئێوە
تف لە حزبەكەتان
تف لەو رۆژەى یەكێتى دروست بوو
تف لە گۆرى شەهیدەكانمان كە بۆ ئێوە خۆیان بەخت كرد
تف لە ئێمەش كە لێتان راناپەرین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە