کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لە بارەى نجومەنى مەیدانى ئازادیەوە، با كەس مزایەدە بەسەرمانەوە نەكات

Tuesday, 10/05/2011, 12:00






 1.كاتێك ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى پێكهات،بریارماندا پێكهێنانى ئەنجومەنەكە بۆ خەڵكى نارازى مەیدانى ئازادى رابگەیەنین و رەزامەندى خەڵك بۆ ئەنجومەن بە دەستبێینین،راگەیاندنى ئەنجومەن لەبەردەمى خەڵكدا بە من سپێردرا،منیش لەبەرامبەر خەڵكدا پێكهێنانى ئەنجومەنم راگەیاندا و داوام لە خەڵك كرد ئەگەر بەم ئەنجومەنە رازین،دەستى رەزامەندى هەڵبرَن،هەمو ئامادەبوان دەنگى رەزامەندیان بەرزكردەوە و گەل متمانەى دا بە ئەنجومەن.تا ئەو رۆژەى گەل متمانە لە ئەنجومەن نەسێنێتەوە، كەس بۆى نیە بڵێت ئەنجومەن هەڵوەشاوەتەوە.هەر لێرەشەوە ئەندامانى ئەنجومەن بۆیان هەیە بە ناوى ئەنجومەنەوە،بە گوێرەى قۆناغ  چالاكى بكەن و قسە بكەن.
 2.رۆژى 26-4 بە زۆرینەى دەنگ بریارى سڕكردنى ئەنجومەن درا،دواى رۆژێك لە بریارى سڕكردن،ژمارەیەك لە ئەندامانى ئەنجومەن لە چەند كەناڵێكى راگەیاندندا لێدوانیاندا كە ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى هەڵوەشاوەتەوە،پێشتریش رۆژى 19-4 چەند ئەندامێكى ئەنجومەن لەگەڵ خۆم قسەیانكرد و وتیان ئتر ئەنجومەن تەواو بوە.جاردانى  هەندێك لە ئەندامانى ئەنجومەن بۆ هەڵوەشانەوەى ئەنجومەنى كاتى لەوەوە هاتوە كە یان كارى تریان هەبوە و بە شێوەیەكى كاتى هاتونەتە ناو ئەنجومەن و كارى تریان بۆ دۆزراوەتەوە،یان سەر بە حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانى وەك كۆمەڵ و یەكرگتوى ئیسلامى و كۆمونیستى كرێكارى بون و بە گوێرەى بریارى حزب لە ئەنجومەن كشانەوە.
 3.ستراتیجى سیاسى ئۆپۆزسیۆن و شەقام بە ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادیشەوە،لەسەركارلابردنى ئەم دەسەڵاتدارانەى ئەمرۆى هەرێمى كوردستان نەبوە،ستراتیجى سیاسى خەڵكى نارازى كوردستان چاكسازى و گۆرینى سیستەمى سیاسى هەرێمى كوردستان بوە،ئەگەر ستراتیجى سیاسى ئۆپۆزسیۆن چاكسازى و گۆانكارى سیستەم بێت، یەكتربینین و گفتوگۆى نێوان خەڵكى نارازى و دەسەلات بۆ چاكسازى و گۆرانكارى پێویستە،بۆچى بۆ یەكگرتوى ئسیلامى و كۆمەڵى ئیسلامى حەڵاڵ بێت لەگەڵ بەرپرسانى دەسەڵاتدار كۆببنەوە و داواى پۆست و پارە و چاكسازى لە دەسەلات بكەن،بەڵام بۆ ئێمەى چالاكوانانى سەرشەقام و زیندانەكانى هەرێمى دەساڵى رابوردو حەڵال نەبێت لەگەڵ دەسەڵات روبەرو دابنیشین و بە تەنها داواى مافى خەڵك بكەین و هیچ دوایەكى مادى پلەوپۆست بۆ خۆمان داوا نەكەین؟،با بەرپرسانى ئۆپزسیۆن و ئەندامەكانى پێشوى ناو مەیدانى ئازادیان پێمانبڵێن لە كام كۆبونەوە راگەیاندنى ئۆپۆزسیۆندا داوایان كردوە بكوژانى گەنجانى سلێمانى رادەستى دادگا بكرێن وەك ئەوەى ئێمە رۆژى 9-4 بە سەرۆكى هەرێممان وت.من شەوى 18-19 -4 وتارێك نوسى و ناردم بۆ سایتى كوردستانپۆست،كرۆكى وتارەكەم ئەوەبو كە گونجاوە لەمەودوا خەڵكى نارازى و ئۆپۆزسیۆن شعارى بڕۆ (ئرحەل) بەرامبەر دەسەڵاتى هەرێمى كوردستان بەرزبكرنەوە،سایتى كوردستنپۆست تەنها بۆ ماوەى چەند سەعاتێك وتارەكەى لە سایتەكەدا هێشتەوە،كەسیش بە كومێنت رەئى خۆى لە سەر ئەو وتارە نیشان نەدا،ئتر دیارە هیچ كەس و لایەنێكى ئۆپۆزسیۆن بێجگە لە ژمارەیەك نوسەرى سایتى كوردستانپۆست لەگەڵ ئەو شعارەدا نەبو،ئەو نوسەرانەش ژمارەیەكیان لە دەروەى ولاتن و نایەنەوە كوردستان،ژمارەیەكیشیان بە ناوى نهێنیەوە دەنوسن و كەس نایانناسێت.
 4.شتى هەرە سەیر ئەوەیە هەندێك كەس مزایەدە بەسەر ئێمەوە دەكەن و دەڵێن كەس بۆى نیە بە ناوى ئەنجومەنى مەیدانى ئازادیەوە لێدوان بدات،نازانن تێكۆشانى خەڵكى كوردستان و قوربانیدانى خەڵكى كوردستان دژى ئەم چەمكە سیاسیەیە،كە بەرپرسێك دێت و مافو ئازادى لە خەڵكى تر قەدەغە دەكات،ئەو خوشك و برا بەرێزانەى وەك فاروق رەفیق و سۆران عومەر و ناسك قادرو شێركۆ جەودەت،كە دەڵێن كەس بۆى نیە بە ناوى ئەنجومەنى مەیدانى ئازادیەوە قسە بكات، بە خۆیان بزانن یان بە خۆیان نەزانن  ئەوە لاسایى دەسەلات دەكەنەوە،چونكە ئەوە چەمكى ناوەندگەرى و تاكرەویە كە دەسەڵات كارى پێدەكات  و خەڵكى نارازى كردوە و ئەمرۆ ئەم كەسە خۆبە ئازادیخوازانە بەكاریدەهێن،كەسێكى وەك سۆران عومەر كە ئەندامى ئەنجومەن نەبوە و لەوزیاتر دەروات دەڵى لەكەسى قبوڵ ناكەین بە ناوى ئەنجومەنەوە بدوێت ئاخۆ قبوڵنەكردنى سۆران عومەر چى دەگەیەنێت با رونى بكاتەوە بۆ ئەوەى ئێمەش لەوى قبوڵنەكەین. 
                
 
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە