کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


میلله‌ت ئه‌مجاره‌ ده‌نگ به‌پاڵه‌وانه‌کانی خیانه‌تو دزه‌کانی سامانی نیشتیمان نادات

Sunday, 01/03/2009, 12:00

1460 بینراوە


 ماوه‌ی (18) ساڵه‌کورد به‌ده‌ست دوو بنه‌ماڵه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت وه‌ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ هه‌رجاره‌ی به‌جۆرێک ئه‌م میلله‌ته‌له‌خشته‌ده‌به‌ن. سه‌ره‌تا هه‌ستان به‌هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆکه‌زیاترله‌(10)هه‌زار ڕۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌یان تێداکرده‌سوته‌مه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری هه‌ردوولایان. به‌هه‌زاران خێزانیان ده‌ربه‌ده‌روئاواره‌کرد ،ده‌ستی سه‌رجه‌م حکوومه‌ته‌کانی چوارده‌وریان گرتوو په‌لکێشیان کردن بۆناووڵا تووڕه‌نجوخه‌باتی میلله‌ته که‌یان پێ فرۆشتن .ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌یه‌ خه‌ونی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی که‌له‌لایه‌ن سه‌رۆکی(فه‌ره‌نسا)وه‌دانرابوونه‌خشه‌که‌یان به‌تورکیافرۆشت و له‌ناویان بردئه‌وخه‌ونه‌!!زیندانی گه‌وره‌وزه‌به‌لاحیان درووست کرد هاوشێوه‌ی ئه‌منی عامه‌ی حیزبی (به‌عس) له‌قه‌لاچوالان وئاکرێ.که‌به‌پێی ڕاپۆرته‌نێوده‌وڵتیه‌کان ده‌ست درێژی سێکسی وکاره‌باوچه‌ندین جۆری تری سزایان تێدابه‌کار هێنا دژی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م میلله‌ته‌. وه‌هه‌رێمیان دابه‌شکرد بۆدووهه‌رێم ودووحکوومه‌توو دووپه‌رله‌مان .که‌وتنه‌ تاڵان کردنی سامانی ئه‌م وڵاته‌ هه‌رله‌برایم خه‌لیل و شیواشۆک و خاڵه‌گومرگیه‌کانی تر وه‌ سه‌رجه‌م داهاته‌کانیان کرده‌ گیرفانه‌تایبه‌ته‌کانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌وه‌.له‌دوای ڕوخانی حکومه‌تی به‌عس له‌ساڵی(2003)دا ته‌نهاداواکاری میلله‌ت له‌هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ ئه‌وه‌بوو که‌ناوچه‌دابڕاوه‌کانی تری هه‌رێم بگێڕنه‌وه‌بۆباوه‌شی نیشتیمان،به‌ڵام کردیان به‌ماده‌ی (58)و دواتر ماده‌ی(140)له‌به‌ر بردنی پاره‌و داگیرکردنی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر نه‌‌یان توانی له‌کاتی خۆیدا جێبه‌جێیکه‌ن وتائێکسپایه‌ربوو.له‌ساڵی (2006)نێچیر بووبه‌یه‌کێک له‌(10)که‌سه‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی جیهان له‌گه‌نجاندا،پێش ساڵی(91)خاوه‌نی چی بوو! مامی که‌سه‌رۆکی پارتییه‌بووبه‌خاوه‌نی زیاترلا(2)ملیار دۆلار،وه‌چه‌ندین کۆمپانیای زه‌به‌لاحیان دامه‌زراند،وه‌پرۆگرامی خوێندنیان بۆچه‌ندین ساڵ گه‌ڕانده‌دوواوه‌وسیسته‌می قبوڵخاسیان داهێنا سه‌رجه‌م مامۆستاوڕاگری کۆلێژه‌کانیان کرد به‌حیزبی ،وه‌به‌ده‌یان هه‌زار دۆنم زه‌وییان کرد به‌ناوی خۆیانو که‌سوکاره‌کانییانه‌وه‌،کام زه وییه‌ی باش وناوجه‌رگه‌ی شاره‌کان بووداگیریان کردوو کردییانه‌باڵه‌خانه‌ی به‌رز بۆمه‌به‌ستی بازرگانی خۆیان،ماوه‌ی (18)ساڵه‌ نه‌یانتوانی کاره‌باو ئاو بۆمیلله‌ت دابین که‌ن،به‌ڵام بۆخۆیان نه‌ک زیندووه‌کانیان به‌ڵکو بۆگۆڕی مردووه‌کانیشیان کاره‌باوئاوی (24)کاتژمێریان بۆدابین کردووه‌،به‌ڵام میلله‌ت ئاوی پاکی خواردنه‌وه‌وکاره‌بایان ده‌ست ناکه‌وێت!!،که‌ته‌نانه‌ت ڕاپۆرته‌نێوده‌وڵه‌تییه‌لان سه‌رسامی خۆیان ده‌ربڕی که‌وڵاتێک ته‌نانه‌ت مردووی ده‌سه‌ڵات داره‌کان کاره‌باوئاوی(24)کاتژمێری هه‌بێت به‌ڵام میلله‌ته‌که‌ی کاره‌باوئاوی نه‌بێت!!. وه‌بۆخۆیان توانییان گه‌ڕه‌کی فیرعه‌ونه‌کانو شاری خه‌ونه‌کانو گوندی ئه‌ڵمانی وچه‌ندین ڤێللای گه‌وره‌دروست بکه‌ن که‌ته‌نانه‌ت مه‌ڕمه‌ڕه‌که‌شی له‌ئیتاڵیاو وڵاتانی تری ئه‌وروپاوه‌بۆبێنن،وه‌چه‌ندین ڤێللایان له‌ئه‌وروپاو ئه‌مریکاکڕی .ئه‌مجاره‌ش به‌رله‌(3)مانگ له‌ده‌ست پێکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌یانه‌وێت بۆجارێکی تریش میلله‌ت له‌خشته‌به‌رن ،بنه‌ماڵه‌ی بارزانی باسی مه‌ترسی درووست بوونی شه‌ڕی کوردووعه‌ره‌ب ده‌که‌ن که‌ده‌یانه‌وێت ئه‌مجاره‌ش ئه‌وشه‌ڕه‌ش هه‌ڵگیرسێنن بۆملله‌ت ،بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی که‌وتونه‌ته‌گۆڕانی مه‌هزه‌له‌ئاسا عمرفاشیل لاده‌به‌نو عیماد داده‌نێن که‌ته‌نهادووهه‌فته‌پێش ئه‌م گۆڕانه‌ له‌(کوردستان پۆستا) وێنه‌و گه‌نده‌ڵییه‌کانی خرایه‌ڕوو وه‌له‌یه‌که‌م وته‌ی ده‌ست به‌کاربوونی خۆیدا وتی که‌درێژه‌به‌کاره‌کانی (عمرفاشیل ده ده‌م)!!دانانی حاکم قادر که‌هه‌مووخه‌ڵکی شاری سلێمانی له‌دزێتیو جه‌رده‌ییه‌کای وه‌ڕس بوون که‌سه‌رۆکی شاره‌وانی بوو،به‌ڵام ئه‌م جاره‌ده‌یکه‌ن به‌سه‌رۆکی ئه‌منی عامه‌!!له‌به‌رئه‌وه‌کاتی ئه‌وه‌هاتووه‌ که‌ئه‌م جاره‌میلله‌ته‌که‌مان به‌ته‌ووای بیربکه‌نه‌وه‌وده‌نگ بده‌ن له‌دژی دزوجه‌رده‌و تاڵان چییه‌کانی سامانی نیشتیمان ،له‌دژی پاڵه‌وانه‌کانی خییانه‌ت،له‌دژی 31ی ئاب وهێنانی سوپای جه‌ندرمه‌و پاسداران،ده‌نگ بده‌ن بۆئه‌وه‌ی خۆیان پڕی نه‌که‌نه‌وه‌.کاتی ئه‌وه‌هاتووه‌که‌بییان گۆڕین ،سه‌رجه‌م ملله‌ته‌کانی ناوچه‌که‌ وته‌نات میلله‌تانی ئه‌فریقاش زۆرێک له‌فه‌رمانڕه‌واکانی خۆیان گۆڕی تۆبڵێی میلله‌تی کورد هزری له‌دوای میلله‌تانی ئه‌ووڵاتانه‌ش بێت چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌به‌ڵام چاوه‌ڕوانی چه‌ند مانگی داهاتووده‌که‌ین .ئیتر نابێت کلیلی ماڵی خۆمان بده‌ینه‌وه‌ده‌ست دزو جه‌رده‌و خائین،دواتربڵێین دزیم لێکراوه‌ماڵه‌که‌مان ڕاوه‌چونکه‌له‌دزێتی و تاڵانچێتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ هه‌ر هه‌رئه‌وه‌نده‌ی لێ چاوه‌ڕێ ده‌کرێت وه‌مێژووش سه‌لماندوویه‌تی که‌هه‌رگیزناگۆڕێن.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)