کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌ونه‌کانی مه‌سعود به‌رزانی و شکسته‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی

Wednesday, 05/08/2009, 12:00


به‌ کورتی و به‌ ووردی
مێژوویه‌کی زۆر دوور نیه‌ که‌ ئه‌م دوو زاته‌ له‌سه‌ر حسابی گه‌لی کورد شیرو تیریان له‌ یه‌کتر هه‌ڵئه‌سوو، هه‌رچی نه‌شێ به‌ یه‌کتریان ئه‌وت و هه‌رچی خوا پێی ناخۆش بوو له‌گه‌ڵ یه‌کترا کردیان، ته‌نانه‌ت شه‌ویش خه‌ویان به‌ یه‌کترییه‌وه‌ ئه‌بینی و له‌ ووڕێنه‌کانیاندا ئه‌ویان به‌سه‌ر ئه‌میان زاڵ ئه‌بوو ئه‌ویشیان به‌سه‌ر ئه‌مه‌ی تریاندا زاڵ ئه‌بوو، واته‌ ماوه‌یه‌کی دوورو درێژ له‌ ژیانی ئه‌م گه‌له‌ زاڵ بوون بووبوو به‌ خه‌وو خۆراکی هه‌ردوو لایان ئیتر به‌هه‌ر ڕێگایه‌ک بێت به‌ لایانه‌وه‌ گرنگ نه‌بوو.
مه‌سعود به‌رزانی له‌ بیرو باوه‌ڕه‌ کۆنه‌که‌ی خۆیان لای نه‌داوه‌، هه‌موو کاتێ به‌ ئێستاشه‌وه‌ خۆیان به‌ سوارچاکی گه‌لی کورد داناوه‌و هه‌رده‌م خه‌ویان به‌وه‌وه‌ دیوه‌ که‌ گه‌لی کورد ژێرده‌سته‌ی ئه‌وان بێت و خێرو بێری کوردستانیش ته‌نها حه‌ڵاڵی ئه‌وان بێت، ئه‌مه‌ فه‌لسه‌فه‌یه‌کی نه‌گۆڕه‌ به‌لای ئه‌وانه‌وه‌، به‌ڵام سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ پیر بووه‌ که‌چی هیچ ده‌رسێکی له‌ تاقی کردنه‌وه‌کانی ژیانی درێژی وه‌رنه‌گرتووه‌ ده‌بوایه‌ زیاتر به‌ره‌و هوشیاری و ژیری بڕۆیشتایه‌ به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سیاسه‌تیشی له‌ بیر چۆته‌وه‌‌ به‌ یه‌کجاری پشتی کردۆته‌ هاوڕێ دێرینه‌کانی خۆی و ئێستا بووه‌ به‌ هاوڕێی ته‌حسین شاوه‌یس و عه‌لی قه‌لاب و خۆفرۆشه‌کانی تری کوردستان که‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌ک له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه‌ خه‌ڵات ده‌کرێن و پاداشتی خیانه‌ته‌کانیان ده‌درێنه‌وه ... نازانم چیت پێ بڵێم جه‌لال تاڵه‌بانی ئێستا هه‌موو شتێکی به‌ڕێزتان ئاشکرایه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش ئاشکرا بووه‌ که‌ بنه‌ماڵه‌ ده‌یانه‌وێ هه‌قی به‌ر‌و دوات لێ بکه‌نه‌وه‌، بۆچی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانت ئاوا به‌ قوڕا برد، پێم ناڵێیت به‌ ته‌مای کێ بتپارێزێ؟
خۆ هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه‌ گیان له‌سه‌ر ده‌ستانه‌ی که‌ له‌ کاتی خۆیدا به‌غداشیان بۆ هێنابوویته‌ له‌رزه‌ له‌ لای تۆ نه‌ماون، ته‌نانه‌ت ده‌نگه‌ دلێره‌که‌ی فه‌رهاد سه‌نگاوی که‌ موچڕکه‌ی به‌ گیانی هه‌موو کوردپه‌روه‌رێکدا ئه‌هێنا ئه‌ویشت له‌ کیس چوو. باشه‌ مه‌لا به‌ختیار تازه‌خزمت ئه‌تپارێزێ یان عومه‌ر فه‌تاحی ناموباره‌ک؟ به‌ه به‌ه له‌مانه‌ هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی شتی وا مه‌که‌ بڕوات بێ هاوڕێ تازه‌کانت حسابی تۆپێکی سێ په‌نجاییت بۆ ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ که‌ خه‌ویان پێوه‌ ئه‌بینی تازه‌ کار له‌ کار ترازاوه‌ بوویت به‌ سڵقی ڕووت، ئه‌وه‌ی که‌ بتوانی بیکه‌یت ده‌ست له‌ به‌رۆکی ئه‌و خه‌ڵکه‌ به‌رده‌و له‌ خوا بپاڕێوه‌ عه‌فووت بکا هه‌تا ماویشی داوای لێ بووردن له‌ گه‌لی کورد بکه‌.
  3/8/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە