کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شەڕى هەڵبژاردن

Saturday, 02/05/2009, 12:00

963 بینراوە


ماوەیەكە كە دەنگوباسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان لە نێو میدیاو وتارە حزبى كەسایەتییە رۆشنبیرو سیاسییەكاندا بە شێوەیەكى ڕاستەوخۆ جێگەیەكى تایبەتى هەیەو قسەى زۆرى لەسەر دەكرێت، هەڵبژاردن لە بنەمادا سەرچاوەى دیموكراسییەو دیاریكردنى حاكمى وڵاتە بە شێوەیەكى ئاشتییانەو بە دەنگى گەل، گەل كێى بوێت لە رێگەى ێندوقەكانى دەنگدانەوە دەیكات بە سەرۆكى وڵات.
كوردستان ساڵانێكى كەمە تا رادەیەكى كەم ئاشنا بووە بە چەمكى دیموكراسىو هەڵبژاردنو بەشداربوونى خەڵك لە هەڵبژارنى نوێنەرەكانى لە ئەنجومەنى پەڕلەمانو سەرۆكایەتى كوردستاندا، هەروەها ئەو دیموكراسییەى لە كوردستان 18 ساڵە بانگەشەى بۆ دەكرێتو بە شانو باڵیدا هەڵدەدەن تەنها بەشێكى كەم لە سەرەتاكانى هەڵبژاردنە، چونكە لایەنێك كە بانگەشەى هەڵبژاردن بكات دەبێت مل كەچى هەموو ئەنجامەكانى بێت بە بردنەوەو دۆڕاندن، بەڵام لەكوردستان كاتێك پاپەندى هەڵبژاردن دەبن كە خۆیان براوە بنو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان دۆڕاوە.
لە ئێستادا ترسى حزبە دەسەڵاتدارەكانى كوردستان دۆخێكى نائاسایى هێناوەتە ئاراوە بۆ هەڵبژاردنەكانى داهاتووى پەڕلەمانى كوردستان، چونكە ئەو دوو حزبە (یەكێتىو پارتى) لە ماوەى 18 ساڵەى حوكمڕانیاندا نەیانتوانیوە نمونەیەكى باشو خزمەتگوزارییەكى شایستە بە خەڵكى كوردستانو كەسوكارى شەهیدانو ئەنفالكراوانى كوردستان پێشكەش بكەن، هەوڵى ئەوە دەدەن لە رێگەى كۆبوونەوە جەمارییە بەزۆرە ملییەكانى گەنجانو خوێندكارانو فەرمانبەرانى دامو دەزگا حكومییەكانو كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان جارێكى تر هەوڵى فریودانى كورد بدەن بۆ بەدەست هێنانى زۆرترین كورسیەكانى دەسەڵات، ئەویش بە بەڵێنى بێ بنەماو دابەشكردنى فۆڕمى ئەرزە وەگرتنو لەم لاو ئەو لاش بە ترساندنى خەڵكانى بێ پشتو پەنا بە دەركردنیان لەسەر كارو نان بڕینیان ئەگەر دەنگ بەوان نەدەن.
كاتێك كە سەركردەو دەسەڵاتدارانى كورد باسیان لە دیموكراسىو هەڵبژاردن دەكردو خۆیان بە نمونە دەزانى بۆ هەموو عێراق لە رووى دیموكراسییەوە، بەڵام دوایى ئازادكرنى عێراقو دامەزراندنى حكومەتو پەیڕەوكردنى دیموكراسى لە هەڵبژاردنو سەرجەم لایەنەكانى ترى حكومڕانى بۆمان دەركەوت كە حكومەتى هەرێمى كوردستان هێلكەیەكى پیسبوو و هیچى هەڵنەهێنا، چونكە ئەوان پێش ئێمە لیژنەى نەزاهەو ئاشكراكردنى سەروەتو سامانى بەرپرسانیان پەیڕەو كردو ئێستا چەندین هەنگاو لە پێش ئێمەوەنو ئیدى ناتوانین خۆمان لەوان بە پێشەنگتر بزانیین.
بۆیە پێویستە كە خەڵكى كوردستان باش ئەوە بزانێت كە چەوساوەترین میللەتە بە دەست سەركردەى خۆیەوە و دەبێت ئاگادارى ئەوە بێت كە ئەگەر بێتو حكومڕانى كوردستانى باشوور بەم شێوەیە بڕوات تاكە زەرەر كە بیكات خەڵكەو هیچى تر.
هەڵبژاردنى داهاتوو بەپێى بۆچوونى چاودێرانى سیاسى ئەگەرى شەڕو پێكدادانى زۆر لە نێوان خەڵكىو پیاوانى بەرپرس بە دوور نازانرێت، چونكە رێژەیەكى زۆرى خەڵكى كوردستان لەم وەزعەى ئێستا نارازییەو نایەنەوێت جارێكى تر ئەو ئەزموونە دووبارە بكەنەوە و دەنگ بەو دوو حزبە بدەن كە ساڵانێكە سامانى خەڵكى بە هەدەر دەبەنو لە خۆشگوزەرانى خۆیانو هەڵگرتنى لە بانقەكانى دەرەوەى وڵات توند دەكەن.
خەڵكى كوردستانى چەوساوە لەسەر دەستى یەكێتى و پارتى ئەو رۆژانەتان لەبەرچاو بێت كە بە گەڕەكێكەوە نانێك لە ماڵتانا نەبوو و بەرپرسانو كوڕەكانیشیان لە ئەوروپاو ئەمریكا رایان دەبوارد لەسەر حیسابى ئێوە شەوى سووریان لە پاریسو نیۆیۆرك بەسەر دربردو ژنەكانیان بە دووگیانى دەبەن بۆ ئەمریكا منداڵى ببێت بۆ ئەوەى لە پاشە رۆژدا مافى جنسییەو خوێندنى لەو وڵاتە هەبێت.
خەڵكى كوردستانى شۆڕشگێڕ هەڵوێستى خۆتان لەم هەڵبژاردنانەدا بوێرانە دەرببڕن، ئێستا مانەوەو دەرپەڕاندنى سەركردە گەندەڵو پاوانخوازەكانى كوردستان لە كورسى دەسەڵات بە دەستى ئێوەیەو دەتوانن بەو شێوەى دەتانەوێ هەرەمى دەسەڵات بگۆڕنو بە جیهانى بسەلمێنن كە كورد هۆشیارەو چۆن چەوسانەوەى بەعسى قبوڵ نەكرا ئاواش ئەم دەسەڵاتەى بەرپرسە كوردەكانى پێقبوڵ ناكرێت، لە كاتێكدا كە نەتوانێ لە ئاست دواكارییەكانى گەلى كوردستاندا بێت، ئەگەر بێتو هەمان ئەزموونى رابردوو دوبارە بكەینەوە ئەوا چیدى خوێنى خۆمان لە ئەستۆى خۆمانە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)