کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم بانگەوازە بۆ کەسە ترسنۆکەکانی نێو دەسەڵات

Thursday, 24/04/2014, 12:00


سەربەستی وەک ڕۆحی مرۆڤ گرنگە، بەڵام کۆیلەکان نایانەوێت تامی کەن و سەربەست و ئازادبن ، وەک دەڵێن شمشێر درێژکراوەی دەستە . لەئاسماندا خواستی ئاسمان هەیە و لەسەر زەویش یاساو ڕێساو ڕەوشت. ئەو کەسانەی ئەمڕۆ بوونەتە میراتگری یەکێتی لەهەموو شتێک شۆراونەتەوە بۆیە پێتان دەڵێم:
هەرەشەکانتان ڕاگرن ئێوەی بودەڵە و ترسنۆک چەند شەوێکە بە ژمارە تەلەفونی نادیار قسەی بێمانا و جنێو دەدەن، جنێوێک، کە لە سەردەمی بەعسیشدا قوات خاسەکانی مولازم موحسین بەدەمیاندا نەدەهات، بەڵام ئێوە لەهەموو بەهایەک هێندە شۆراونەتەوە ئازایەتیتان تێدا نییە، هەروە وەک سۆزانی شەهاب نوری بکەن و نەترسن! سۆزان بە ژمارە تەلەفۆنی تایبەتی خۆی هەڕەشەی لێکردین. من لە ١٠-٤ -٢٠١٤ دا ووتارێکم لەسەر دکتۆر "عێزەت سابیر" نووسی بەناوی کوڕی سێهەمی هێرۆ، کە بە ناوی خۆمەوە بڵاوم کردەوە، ئەگەر ئێوە تۆزێک دەماری ئازایەتیتان تێدا بوایە دەهاتن جنێوەکانتان بە خۆم دەدا، نەک بە هاوڕێ و هاوسەر و خوشک و دایکم، بیرتان دێنمەوە دایکم شاخ و دۆڵ و هەرد نەما بەدوای منی پێشمەرگەدا نەگەڕێت . مخابن بۆ ئەو ڕۆژانە. هەروەهاش جنێوتان بە کاک "کەمال جەمالی موختار"ی بەرپرسی کوردستانپۆست نەدەدا، من هەمان شەو لەگەڵ کاک کەمال قسەم کرد لەبارەی ئەو هەڕەشانەوە و پێم ووت با جارێ هیچ نەڵێین بۆ ئەوەی نەڵێن ئەمانە دەخوازن خۆیان دەربخەن و بڵێن هەڕەشەمان لێکراوە، چونکە مێژوو ئەوەی بۆ پشت ڕاست کردووینەتەوە، کە ئەوەی خۆی بادەدا و قسە و جوێن دەبەخشێتەوە هیچی لەباردا نییە. هەربۆیە زۆر لە برادەرانی تریشم ئاگادار کردەوە لەنموونەی کاکە دانای سەعدی بەگ برای شەهید (دارای سەعدی بەگ) داوای کرد بێدەنگ نەبم و قسەی خۆم هەبێت، بەلام هەر دانمان بەخۆماندا گرت و هیچمان نەووت تا نەچێتە قاڵبی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە.
من لێرەوە ئیتر بەو ترسنۆکانەی ناو یەکێتی دەڵێم هەرچیەکتان هەیە لەگەڵ خۆمدا یەکلایی بکەنەوە، چونکە نە کوردستانپۆست، نە کاک کەمال جەمال موختاریش بەرپرس نین لەو بابەتانەی من دەینووسم، لە کۆتاییدا بۆتان دووپات دەکەمەوە من لە بەعس نەترساوم ئیتر ئێوە چین، دڵنیاش بن تا پەنجەکانم هێزی نووسینیان تیا بێت لە کوردستانپۆست دەنووسم.
ئەوەندە دەڵێم بەم کردەوە هەرزە و منداڵانەتانەوە .خێراتر یەکێتی لە لێواری گۆڕ نزیک دەکەنەوە، کە قەوماش دڵنیام هەمووتان سەنگەرەکانتان وەک گۆرەوی دەگۆڕن، چونکە ئێستا لەناو پارتەکانی باشوردا شتێک نەماوە ناوی ئایدیا بێت و خەڵکی دسپلینی هەبێت پێوەی، بۆیە تابێت سیاسەت وەک بۆ گەنی و گەندەڵی و پیسخۆری ئێوەی لێهاتوە دەتوانرێت لەئاسمانەوە بۆنبکرێت.
ڕزگار ساڵح
٢٤-٤-٢٠١٤
هۆڵەندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە