ئەی لەم پەرلەمانە كوردستان، هەزەلییە!
Tuesday, 08/03/2011, 12:00
ئەوەی ئەمڕۆ گوێم لێبوو لەمێژووی بەشەریەت دا گوێم لێنەبووە، پەرلەمانی كوردستان بۆتە ماڵی باپیرە گەورەی پارتی و كە ئەوان كۆتایی یان بە دانیشتنی پەرلەمان هێنا پێویستە ژیان لەپەرلەماندا كۆتای بێ، ئەرێ من پرسیار لەو پەرلەمانتارە بەدخوانە ناكەم كە ناوێرن لەبەر مەكتەب سیاسیەكان یان هیچ هەڵوێستێك یان هەبێ، ئەی كاك دانای سەعید سۆفی و كاك رەفیق سابیر، ئەرێ ئێوە چ مرۆڤێكن لەو پەرلەمانەدا، نازانم كەی رستەیەكی هەق دەڵێن، ئەرێ پرسیارێ لەویژدانی خۆتان ناكەن و بڵێن ئێمە بەردین یان تەختە لەم پەرلەمانە؟
ئەوەی من بیستم زۆر هەزەلی بوو، كاتێك ئەندام پەرلەمانەكانی ئۆپۆزیسیۆن هەڵوێست وەردەگرن ئیتر لای كەمال كەركوكی دنیا ئاخر دەبێ و دەرگای پەرلەمان یان لەسەر دادەخرێ، سێ رۆژە ئەو پەرلەمانە 100وشەی هەقی بۆ خەڵكەی سەر شەقام و خۆپیشاندەران لەدەم نەهاتۆتە دەر، دەبوو هەر ئەم ئێوارەیە(8-3) مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو و كۆمەڵ هیچ یان نەكردایەو بە بەیاننامەیەك داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیان بكردایە، وەك چۆن بزوتنەوەی گۆڕان لە29-2 داوای كردووە، گۆڕان دەمێكە دركی بەو مەهزەلەیە كردووە، ئەو پەرلەمانە بۆچی باشە كە تەنیا یەك كەس حاكمی بێت و بەعەقڵ و بەئارەزوی یەك كەس و یەك حزب بجوڵێ، ئەگەر وایە ئەوا ئەم خەڵكە پەرلەمانی ناوێ، هەموو دەچین عەریزەكانمان دەبەینە لای بكوژی عەلی عەسكەری و هاوڕێكانی، بەڵكە قەتڵ و عام بۆ هەموو كورد دەربكا و ئیتر بنەماڵەی مەسعود لەم بەڵای خۆپیشاندەرانە رزگاری بێ كە تووشیان بووە.
ئێستا كەمال كەركوكی و بنەماڵەی مەسعود ئەو كورسیەی پەرلەمان بەموڵكی بابی خۆیان دەزانن و پێیان وایە بۆ كەس نی یە توخنی كەوێ، بێ شەرمی گەیشتۆتە رادەیەك كە هیچ حیسابێ بۆ ئەو میللەتە نەماوەو نوێنەری خەڵك سوكایەتی پێدەكرێ، پارتی و بنەماڵەی بارزانی رۆژ بەڕۆژ شتی هەزەلی تر و سەیرو سەمەرەتریان لێدەبینرێ، لێرەدا ئەوەستم رودەكەمە هەر یەك لەمامۆستا عەلی باپیر و مامۆستا بەهادین سەڵاحەدین، تكایەكی برایانەو دۆستانەیان لێ دەكەم كە بەڕستەی هەڵخەڵێتێنەری جەلال و مەسعود هەڵمەخەڵەتێن و ئێوەش وەك كاك نەوشیروان مستەفا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو پەلەمانە هەزەلیە بكەن، بەردەوام بن لەتێكشكانی رەمز و قودسیەتی بنەماڵەی مەسعود و دارودەستەكەی لەپەرلەماندا ئێمەش لەسەر شەقام ئەوپەڕی سوكایەتی یان بۆ دەنێرین ، یان ئێمەی جەماوەر یان بنەماڵەی مەسعود.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست