کچە سەربازی ئیسڕاییلیش بوو بە گریلا؟!
Sunday, 16/11/2014, 12:00
دووپاتکردنەوەی مێژوو هاسانە. نوسینەوەو داڕشتنەوەی مێژوو ئەرکێکی قورس وگرانە. کورد بە دەستی خۆی مێژووی خۆی دووپات دەکاتەوە. لە رێگوزەری دووپاتکردنەوی مێژووداهەڵەکان ئەوەندە مەزنن کە باری ئەرێنی دە ستکەوتەکانی مێژوومان ڕنووی زسستانی بێبەختی دایدەپۆشێ وئاسەواری لێ نامێنێ!خانی لەپ زێڕین بە لاقی خۆی چووە بەردەمی زولفەقاری سەفەویەکان لە ناوچوو!شێخ عوبیدللا بۆ خۆی هاتە لای تورکانی سوننە وگوتی هەچی بێ بە ئایین سوننەن ونامکوژن! کەچی مامڵەی ئایین وسیاسەت لەگەڵ شیعەی سەفەوتدا ئەویشی لە نابرد! سمکۆی شکاک بە سواری ئەسپی خۆی لەسەر خاکی کورد کەوتە ژێر بۆسەی رەزاشێی قولدر وترۆرکرا! شێخ مەحموود وایدەزانی ئیگلیزیەکان دەیکەنە پاشێی کوردستان کە چی دیتمان چییان بەسەر هێنا! مەلا مستەفای بارزانی ئەوەندە باوەڕی بە شای ئێران وئامریکا هێنا ، کە چی بینیمان ساڵی ١٩٧٥ چۆن شۆڕشی کورد کوژایەوە! قازی مەحەممەدی نەمر وایدەزانی شوڕەوی وئەڕتەشی سوور دەوڵەتی کوردیمان بۆ درست دەکەن! زۆری تێنەچووکۆماری کورد لە مهاباد بە بێدەنگی سەودای سیاسی چۆن کوژایەوەو ئاو بە ئاوردا کرا!
دوکتور قاسملو بە شێوەیەکی سادەدڵانە هاتە بەر دەستی ئەو کەسانەی کە لە ئاسمان لێی دەگەڕێن ولەسەرعەرزوەچەنگیان کەوت . ئاکامیش ئەو کارە بوو کە بەسەرمان هات!زۆری نەخایاند مێژوو دووپات بۆوە، دوکتور شەڕەفکەندیش لەسەر ئەو رێبازە گیانی خۆی بەخت کرد پاش ئەو هەمووە ئەزمونە حیزبێک کە ٧٨ ساڵی مێژوو هەیە رێک نیوەی تەمەنی لە کەمپەکاندا تێپەڕیوەو وەک گەڵای پاییزی لێدەوەرێ! لەو سەردەمەشدا بنە ماڵەی بارزانی وادەزانن ئەردۆغانی کۆنە مەغۆل دوستی هەرە نزیکی کوردو وەک فریشتە دەچێ! بۆیە بۆتە یاری تەنگانەی بنە ماڵەی بارزانی! ئەوانەو سەتان بابەتی دیش نموونەگەلێکن بۆ نەهامەتی خۆمان کە بەدەستی خۆمان بەڕێوەیە.
شەڕی کۆبانی لاپەڕیەکی نوێیە لە رزگاریخوازیی نەتەوەکەمان. هەرچەند لەسەرخاکی کورد شەڕی گەورە بەڕێوە چووە.بەداخەوە ئاکامی چووکی وەرگرتووە.ئەو جار لە کۆبانی رۆژئاوادا گەڵێک سنور بەزان.سنوری جەغڕافی، سیاسی، کولتوری، مرۆوایەتی،تەنانەت سنوری چارەسەری کێشەی کوردیش بەزا کە بیانی وای بیر دەکردەوە کورد کێشەی نەماوەو دەسەڵات چارەسەری دەکا.لە کۆبانی زۆر بابەت روون بونەوە وزۆی کەسیش چوونە ژێر پرسیار؟ گرتنی شاری موسڵ ئاوا هاسان! رادەستکردنی شەنگال لەسای کەمتەرخەمی ونەفامی سەرۆکی هەرێم وسیاسەتی ملکەجکردن بۆ تورکەکان تووشی ئەو نەهامەتیە بوین کە دیتمان.! لە ناوداعشدالە لە٨٠وڵاتی جۆراوجۆر چەکداریان تێدایە!وشەڕمان لەگەڵ دەکەن.بە درێژایی مێژوو کورد هیچکات دژایەتی هیچ نەتەوەیەکو ئایینێکی نەکردووە، خاکی هیچ وڵاتێکی داگیر نەکردووە، سەروەتوسامانی هیچ دەوڵەتێکی بە تاڵان نەبردووە. لە حاڵێدا پێچەوانەی تەواوی ئەو نەهامەتیانە بەسەر کورد هێنراون.
لە وڵاتی ئیسڕاییل نزیکەی سەتهەزار کورد دەژین، لەچاو کوردەکانی رۆئاواو رۆژهەڵاتو باکور دەڵێی شای سەرتەختن. لە قەدەر خۆیان ژیانێکی ئارامیان هەیەو هەر نەبێ لەسەر کوردبون ناخرێنە زیندان.ئەوەش بەو مانایە کە تەواوی گرفتەکانیان تەواو بووە، یا دەوڵەتی ئیسڕاییل بۆتە فریشتە بۆ کورد.بەدرێژایی مێژوو دەسەڵاتدارانی ئیسڕاییل بە چاوی تەماح وگزە لە کورد نزکبونەوە. رفاندنی رێبەرئاپۆ بەڵگەیەکی سەردەمە کە دەستێکی بە هێزی دەوڵەتی ئیسڕاییلی تێدابوو.کۆمەڵگای سیاسی دامودەزگای ئایینی وپاراستنی دەوڵەتی ئیسڕاییل لە سیستمی پەروەردەیی خۆیاندا وایان بە گوێچکەی تاکی ئیسڕاییلیدا خوێندووە کە ئایین وباوەڕمان پێمان دەڵێ: هەمووئیسڕاییلیەک دەبێ بۆ پاراستنی وڵات ونەتەوەی خۆی وەک کەسێکی،،سیخۆر،، هەڵسوکەوت بکا.بەو واتایە کە دەبێ بە هەموشێوەیەک خاکمان بپارێزێن. چاوو گوێچکەمان لە حاند دووژمنەکانمان نەقوچێنین.
من رێزو حورمەتم بۆ نەتەوەی ئیسڕاییل هەیەو رەنگە ئەو کارەش مافی خۆیان بێ. بەڵام ئەوەی کە بۆ من گرینە هاتنی کچە سەربازی پێشووی ئیسڕاییلە بە ناوی،،، جیلی رۆزینبرگ،،، بۆ ناو شەڕوانانی کورد لە رژئاوای وڵات کە گۆیا بۆ بەرگری کورد هاتووە لەوێ شەڕ بکا! لەوەش بترازێ لە وتووێژێکدا گوتوویە دەبێ دەسەڵاتی وڵاتی من(ئیسڕاییل) کەسانی پسپۆڕ وشارەزا بنێرنە نەو شەڕوانان کورد تا راهێنانیان پێ بکەن.!!بەتایبەت واوێدەچی زیاتر دەخوازێ لە قارەمانانی،،یە،پە،ژە،، نزیک بێتەوە. رەنگە ئەو کچە تەمەن ٣١ ساڵە بە دڵێکی پاک هاتبێتە ناو شەڕوانانی کورد لە کۆبانی. من گومانم لەوەدانییە کە ئەو ماستە بێ موو نییە. دامودەزگای نەهێنی ئەو وڵاتە ژێر دەریاکانیش دەتەنێ تا بگاتە ئەو ئامانجەی کە پێویستیەتی.لە مێژە حەول دەدەن خۆیان بگەیننە قەندیل تا بزانن ئەو حەڕەکەتە چۆن دەژی، چۆن سیاسەت بەڕێوە دەبا،؟ لە شەیتانە بازاڕی دونیای سەردەمدا ئەگەر تێکنۆلۆژیای پێشکەوتوو رۆڵی گرینگی هەیە، گزەو فێڵی سیاسیش جێگا پێی خۆی هەیە.من ناڵێم / جیلی رۆزینبرگ/ بۆ سیخۆری هاتۆتە رۆژئاوا بەڵام دەڵێم هوشیار بن.
جەعفەر کەریمی
١٥/١١/٢٠١٤
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست