کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هه‌ر له‌سه‌ر دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید

Sunday, 08/03/2009, 12:00

1631 بینراوە


ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی هه‌موو میله‌تانی دنیا بکه‌ین ،به‌ تایبه‌تیش مێژووی هاوچه‌رخ. ئه‌بینین کاسانێك که‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی چاکه‌ کردن وکاری چاکدا بوون وئه‌رکه‌کانیان به‌ باشترین شیواز ڕاپه‌ڕاندووه‌ ،ئه‌م که‌سانه‌ گه‌ر له‌ ناخافڵدا هه‌له‌یه‌کیان کردبێت ،بۆ ڕزگارکردنی مێژووی خۆیان ده‌ستیان له‌و کاره‌ به‌رداوه‌و دانیان به‌ هه‌له‌کانیاندا ناوه‌ وداوای لیبوردنیان له‌ میله‌تی خۆیان کردووه‌.
له‌ ڕێگه‌ی سایتی ئازادی بوێری کوردستانپۆسته‌وه‌ باسێکم خوێنده‌وه‌ ده‌رباره‌ی چاوپێکه‌وتنێکی ك.ك .ن ی کۆمپانیای ووشه‌ که‌ له‌گه‌ڵ دانادا کردبووی که‌سێك به‌ ناوی (کارمه‌ندێك) باسێکی له‌ سه‌ر ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ نوسیبوو که‌ جێی ئه‌وه‌یه‌ خاوه‌نی کۆمپانیای ووشه‌ وخه‌ڵکی کوردستان هه‌ڵوێسته‌یه‌کی له‌سه‌ر بکه‌ن. من نامه‌وێت هه‌مان شت بنوسم به‌ڵام پێویته‌ ئه‌و ووتاره‌ بخوێنینه‌وه‌.
کێشه‌ی هه‌موومان ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆ ڕزگار بوون له‌و حاڵه‌ی کوردستانی تێ که‌وتووه‌ ، له‌ گه‌نده‌ڵی وبێ سه‌ره‌و به‌ری ودزینی سه‌روه‌ت وسامان و...هتد که‌ ته‌واو نابێت هه‌ژمارکردنی. هه‌ر تروسکاییه‌کمان لێ ده‌ربکه‌وێت له‌م تاریکیه‌مان "که‌ هه‌ردووحیزب بۆیان دروستکردووین "بڕه‌وێنێته‌وه‌ گه‌ر تراویلکه‌ش بێت ،ئه‌که‌ینه‌ جێی ئومێد وهیوای پێوه‌ گرێ ده‌ده‌ین.نزیکترین نموونه‌ش ئه‌و سیناریو نه‌شازه‌ بوو که‌ کۆسره‌ت وده‌سته‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی به‌ ناو ڕیفۆرم نواندیان بۆ به‌ده‌ست هێنانی زیاتری ده‌سه‌ڵات وپاره‌و سامانی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان،هه‌موومان من خۆم وخۆشه‌ویستانی کوردستان پۆستیش که‌وتینه‌ هه‌مان هه‌ڵه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی وبێ سنوری نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری وسه‌رفکردنی بوجه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌ .
جا بێمه‌وه‌ سه‌ر دانا که له‌‌ توێی ئه‌و باسه‌دایه‌ ، دانا به‌هۆی نزیکی کاتی پێشمه‌رگایه‌تیمه‌وه‌ لێی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م باسه‌ پێویست بێت ئه‌یناسم.دانا له‌ ده‌روه‌ش که‌سێکی لوتبه‌رز وبێ هوده‌ بووه‌ وله‌ناو پێشمه‌رگه‌دا نه‌ویستراوبوو ، ئه‌و کاته‌ش که‌سێکی ترسنۆك وخۆپارێز بوو‌ ،و ئه‌م سیمایه‌ی ئێستای پێوه‌ دیار بوو، نه‌زانی له‌ قسه‌کردن و کرده‌وه‌کانی پێچه‌وانه‌ی ووته‌کانی بوون وهیچی له‌باردا نه‌بوو،هه‌تا له‌م ساڵنه‌ی دوایی هاوڕێیه‌کی کۆنی پێشمه‌رگایه‌تیم چوبوو بۆ پشتگیری بۆ مه‌سه‌له‌ی خانه‌ نشینی کاتێك که‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاساییشی سڵێمانی بوو ،سکرتێره‌که‌ی نه‌هێشتبو بچێته‌ ژوره‌وه‌ کاتێك که‌ پێی وتبو فڵانه‌ له‌ تیپی 47 له‌ گه‌ڵ خۆت بووه‌ .له‌ وه‌ڵامدا وتبوی نایناسم ومن قه‌ت له‌ تیپی 47 پێشمه‌رگه‌ نه‌بووم.
یه‌ک دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌ گه‌ڵ که‌ناڵی کوردستان تیڤی و به‌ ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێز ئاسۆ عبد اللتیف ،پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ کرد بۆچی گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌ له‌ جێ به‌جێ کردنی پرۆژه‌کان پاره‌که‌ی ئه‌دزرێت و پرۆژه‌که‌ شکست ئه‌هێنێت،زۆر بێ شه‌رمانه‌ خه‌ریبوو هه‌ڵسێت بۆی و ووتی به‌یانی ئه‌تده‌م به‌ مه‌حکه‌مه‌ وسجنت ئه‌که‌م ،زۆر نه‌زانانه‌ هۆکاری شکستی پرۆژه‌کانی ئه‌خسته‌ پاڵ ئه‌و ته‌ڕوتوشیه‌ی له‌ کوردستانه‌،وه‌ك که‌سمان ئاگامان له‌ ووشکه‌ ساڵی کوردستان نه‌بێت.یان ووڵاتێکی وه‌ك ئه‌ڵمانیا وهۆڵه‌ندا
که‌ 10 بۆ 11 مانگی ساڵ بارانه ئه‌بارێت چۆن ئه‌و هه‌موو پرۆژه‌ جوانه‌ جێ‎به‌جێ ئه‌که‌ن؟
گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ ڕاستی ڕیفۆرمخوازه‌و ئه‌یه‌وێت ئه‌و وه‌زعه‌ بگۆڕێت که‌ هه‌یه‌ ،له‌ خۆی بپرسێت ئه‌وانه‌ی له‌ خۆی وکۆمپانیاکه‌ی کۆبونه‌ته‌وه‌ کێن ؟و تا چه‌ند ده‌ستیان له‌و نه‌هامه‌تیه‌دا هه‌یه‌ که‌ ئێستا خه‌ڵکی کوردستانی تێدایه‌؟ ئایا نه‌ك له‌ ڕابردوودا ئێستا دهیان که‌سی باڵی ڕیفۆرم نیه‌ جومگه‌ گرنگه‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌ ڕێوه‌ ئه‌به‌ن ؟ که‌سێکی وه‌ک دانا ئه‌مڕۆ پارێزگاره‌ به‌ ڕاست و چه‌پدا پاره‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ ئه‌دزێت ،وهه‌ر دوێنێ نه‌بوو به‌ڕێوه‌بری ئاساییش بوو کوڕی خه‌ڵکی ئه‌شکه‌نچه‌ ده‌داو بێ سه‌ر وشوێنی ئه‌کردن ؟؟ئه‌ی بۆچی له‌و شوێنه‌دا نابنه‌ که‌سی نمونه‌یی له‌ ده‌ستپاكی وداوێنپاکێ وڕێز وخۆشه‌ویستیدا ؟




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)