یه‌کێتی له‌ئه‌مریکا بڕیاری دا،،نوێ نه‌بێته‌وه، وه‌ڵامێك بۆ پیوکه‌ی میدیا
Wednesday, 25/11/2009, 12:00
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و وه‌ڵامه‌یه که به‌ناو ،کومیته‌ی ڕێکخستنی ئه‌مریکا، له‌مه‌ڕ نووسینێکی من له‌ژێر ناونیشانی (له‌واشنتۆن دی سی فۆرمی حزبی به‌عس به‌سه‌ر کورده‌کاندا دابه‌شکرا)، که‌له‌کوردستان پۆست‌دا بڵاو کرابۆوه، که‌وه‌ك چاوه‌ڕوان ئه‌کرا، ئه‌بوو وه‌ڵامێکی شیته‌ڵ ئامێز‌و شرۆڤه‌کاری بوایه، من له‌و ڕاپۆرته‌دا چه‌ند پرسیارێك له‌شێوه‌ی گوماندا خستبومه به‌ر ڕووی ئه‌و براده‌رانه، به‌و هیوایه‌ی بیان توانیایه تیشکی بخه‌ن سه‌رو هه‌موو ئه‌و گومان و پرسیارانه‌یان ڕیشاڵ ڕیشاڵ بکردایه‌و وایان لێ بکردینایه جارێکی دی نه‌مان توانیبایه له‌ده‌رگایان بده‌ین. لێ نه‌ك هه‌ر نه‌یان توانی ئه‌و پرسیار‌و ڕه‌خنانه‌ی من به‌باشی شیبکه‌نه‌وه، به‌ڵکه بۆ جارێکی تریش هه‌مان هه‌ڵه‌ی ڕابردوویان کرده‌وه‌و چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی وایان نیشان داوه که‌هه‌رگیز ئه‌م حزبه نه‌ك هه‌رنایه‌وێ بگۆڕێ، به‌ڵکه له‌تواناشیدا نیه، چه‌ند هه‌نگاوێ به‌تیۆرێ بنێ له‌و ئاسته‌دا. لێره بۆ زیاتر چاوڕوونی هه‌ندێك نمونه وه‌ك به‌رکۆڵێك ده‌سته بژێر ئه‌که‌ین و دواتر بۆ خوێنه‌ری جێدێڵین با سه‌رپشك بن له‌هه‌ڵسه‌نگاندنیان و قه‌زاوه‌تی له‌سه‌ر بده‌ن .
یه‌کێ له‌و پرسیار‌و ڕه‌خنانه‌ی من ده‌رهه‌ق به دانان وده‌ستنیشانکردن وته‌زکیه‌ی قوباد بوه ، بۆ دانانی به‌رپرسی نوێ بۆ ئه‌و که‌رته ، له‌کاتێکدا ئه‌مان ئه‌م پرسیار‌و ڕه‌خنانه سه‌رله‌به‌ری هه‌مووی ڕه‌ت ئه‌که‌نه‌وه‌و به‌هه‌ڵه‌ی شاخدار ئه‌یچوێنن و بانگه‌شه‌ی پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسی لێئه‌ده‌ن، لێ پێمان ناڵێن که‌ئایا ئه‌و به‌رپرسه نوێیه گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی دیموکراسیانه دانراوه، وه‌یان ڕاستر بێژین ،،هه‌ڵبژێراوه،، چه‌ند که‌س به (ئا) و چه‌ندی تر به(نا) ده‌نگیان بۆ داوه. که‌واته کاتێ هه‌ڵبژاردن نه‌کراوه، کاتێ که‌س ده‌نگی بۆ ئه‌م به‌رپرسه نوێیه نه‌داوه، کام پرۆسه‌ی دیموکراتی لێره‌دا به‌دی ئه‌کرێ؟ مادامه‌کی ئه‌م جۆره پرۆسه‌یه نه‌کراوه‌و په‌یڕه‌وی بنه‌مای هه‌ڵبژاردن نه‌کراوه، ئه‌ویش ده‌نگدانه، که‌واته ئه‌و براده‌ره به،، ته‌زکیه،، دانراوه، وه‌یان ته‌نها ،، ده‌ستنیشان کراوه،، که‌واته هه‌ر وه‌ڵاکه‌مه‌ی خۆتان ئاماژه‌یه‌کی سروشتیه بۆ ڕاستی بۆچوون وگومان وپرسیارو ڕه‌خنه‌کانی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
ئاشکرایه لای هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕۆژێ له‌ڕۆژان له ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی ئه‌مریکا کاریان کردوه، هه‌موو کاتێ قوباد تاڵه‌بانی له‌نزیکه‌وه له‌هه‌موو کۆبونه‌وه‌و کۆنفرانسێکی یه‌کێتیدا بوونی هه‌بوه‌و له‌زۆربه‌ی کاتدا له‌پێشی پێشه‌وه دانیشتوه‌و یه‌کلایی که‌ره‌وه‌ی بڕیاره‌کان بوه، لێ تائێستا که‌س نازانێ پله‌ی حزبی ئه‌و کابرایه چیه! چگه له‌وه‌ی ته‌نها کوڕی سکرتێره و ئاو بێنه‌وه و ده‌ست بشۆ، که‌چی چ له‌کۆمتیه وه‌یان چ له که‌رتی واشنتۆن دی سی که‌سێ ناپرسێ بۆ؟ لێره‌شدا به‌هه‌مان شێوه ئه‌م براده‌رانه نه‌یان توانی ڕۆڵی قوباد له‌ته‌زکیه دانا ن‌و ده‌ستنیشان کردندا، بۆ پۆست وپله‌کان ده‌ستنیشان بکه‌ن وبڵێن نه‌خێر وانیه‌و ئه‌مه‌ش ئه‌لته‌رناتیڤه‌که‌یه.
خاڵێکی تر، که‌وورژاندبووم سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌نابێ هیچ که‌سێکی سلێمانی له‌مه‌و به‌دوا هیچ پله‌یه‌که‌ی له‌یه‌کێتیدا هه‌بێ ، بۆ نمونه له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌کدا چه‌ندین که‌سی سلێمانی تیابوه‌و زۆر له‌وه‌ش به‌تواناترو دڵسۆزتر بۆ یه‌کێتی که‌ئه‌بوو ئه‌و چانسه‌ی پێبدرایه وه‌یان گه‌ر به‌هه‌ڵبژاردن بوایه ، ئه‌وا زۆربه‌ی ئاماده‌بوان ده‌نگیان پێئه‌دا، هه‌ر بۆ نمونه(کاك هه‌ردی) که کاتی خۆی سه‌رتیپ وپێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی ئه‌و حزبه‌یه وخه‌ڵکێکی گه‌لێ پاك ودڵسۆزه، ڕابردوه‌یه‌کی پاکی هه‌یه و هیچ فایلی نیه، که‌چی وه‌ك ئه‌ندامێکی ساده‌ش پرسی پێنه‌که‌راو پرۆسه‌ی ته‌زکیه‌که‌ش نه‌یگرته‌وه. که‌واته له‌مه‌شدا ئه‌و براده‌رانه نه‌یان توانی قه‌ناعه‌تمان پێبکه‌ن له‌وه‌ی که ،،دژه سلێمانچێتی ،، نه‌کراوه.
جارێکی تر دێنه‌وه سه‌ر ووتاره‌که‌ی خۆیان و بابزانین چی به‌هزریاندا هاتوه‌و تێفکرینیان چۆنه دوای ئه‌و دۆڕاندنه‌یان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کوردستان. ئاشکرایه که‌یه‌کێتی قه‌ڵاکه‌ی دۆڕند، ئه‌ویش سلێمانی و گه‌رمیانه، که‌چی هه‌نوکه ئه‌یانه‌وێ ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن له حه‌وشه‌که‌ی قه‌ڵا دۆڕاوه‌که‌یانکدا بده‌ن به‌گوێی خه‌ڵکیدا، ئه‌و براده‌رانه ئه‌بوو له‌بری ده‌سته‌واژه‌ی ،، نوێبوونه‌وه،، بیان ووتایه،،دروست بوونه‌وه،، چونکه له‌ڕاستیدا ،، یه‌کێتی ،، نه‌ماوه، ئه‌وه‌تا هه‌ر له ئه‌مریکا ته‌نها یه‌ك که‌رتیش به پراکتیکی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێکه نه‌ماوه. ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه هه‌پرون به‌هه‌پرون بوون. خۆ ئه‌وه حاڵی یه‌کێتی له‌کوردستان هه‌ر مه‌پرسه، گه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌یان نه‌بوایه له‌گه‌ڵ پارتی، ئێستا ئه‌بوو یه‌کێتی و ڕێکخستنه‌کانی به(D.N.A) بمان دۆزینایه‌ته‌وانێ.
هه‌ر له‌دوای ئه‌وه‌ی باس له‌نوێبونه‌وه ئه‌که‌ن، پاشان دێن وباس له‌وه ئه‌که‌ن که له‌مه‌و دوا چۆن ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو خه‌ڵکی و جه‌ماوه‌ر، که‌چی ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ جوویینی ڕیکلامیه‌و هیچی تر، ئه‌وه‌تا چه‌ندین خه‌ڵی هیلاك وماندوو دڵسۆز هه‌ن نه‌ك هه‌ر بانگیان نه‌کردونه‌ته‌وه و نه‌یان خوێندونه‌ته‌وه، به‌ڵکه هه‌ر وه‌ك ڕابردوو له‌خانه‌ی په‌راوێزدان وبه‌تاماش نین بانگیان بکه‌نه‌وه، هه‌ر بو نمونه(کاك ئازاد قه‌ساب) که‌پێشمه‌گه‌ی دێرین و خاوه‌نی زیاتر له 10 ساڵ پێشه‌مه‌رگایه‌تی ودواتر به‌م هۆیه‌وه ئاوه‌ره‌ی پاکستان بۆته‌وه، ئه‌وپه‌ڕی که‌نارگیریان لێ گرتوه‌و به‌نیازیش نین ئاوڕی لێبده‌نه‌وه، ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌م کاك ئازاده هه‌ر وه‌ك یه‌کێتیه‌ك خۆی نمایش ئه‌کات وکاریشی ته‌نها هه‌ر بۆ یه‌کێتی کردوه.
له‌هه‌مووی پێکه‌نیناویتر له ووتاره وه‌ڵامیه‌که‌یاندا، ئه‌وه‌نده چیکڵدانه بچووك خۆیان نیشان داوه، وادیاره که‌به‌رگه‌ی یه‌ك هه‌ڵامه‌تی ڕه‌خنه ناگرن.من نازانم چۆن ئه‌و براده‌رانه به‌نیازن به‌قسه‌ی خۆیان ،،نوێببنه‌وه،، که‌چی ئه‌وه‌نده بێحه‌وسه‌ڵه‌و سه‌بر کورتن که ڕه‌نگه به‌س له‌به‌ر تایتڵی ووتاره‌که‌م به‌ری دڵیانی گرتبێ و ته‌یعه‌تیان نه‌یبردوه هه‌مووی بخوێنه‌وه‌و ڕاڤه‌ی بکه‌ن. ئاخر ئه‌وه‌ی ووتاره‌که‌ی منی خوێندبێته‌وه، ئه‌زانێ که‌من هیچ قسه‌ی زبر‌و جوێنم له‌دژی که‌س به‌کارنه‌هێناوه. به‌ڵام ئه‌م براده‌رانه هاتوون و به‌وپه‌ڕی شپرزه‌یی وهه‌ناسه بڕکێه‌وه پێمان ئه‌ڵێن(مرۆفێکی مه‌زاج نه‌شاز، درۆزن، خه‌یاڵ خاو‌و، شه‌رمه‌زارو ڕوو ڕه‌ش). جا نازانم من له‌وه‌دا هه‌ڵه‌بووم که‌وا ئه‌و جۆره که‌سانه‌م به‌که‌لتوورو فه‌رهه‌نگی به‌عس چواندوه؟ خۆ به‌عسیش هه‌روا دژی نه‌یارو ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌بوه‌وه. ئیجا له‌سه‌رو ئه‌و هه‌موو وه‌سفه ناشرینانه‌ی که کردویانه ، ئه‌ڵێن له‌مه‌و دوا به‌زمانێکی زبرتر وه‌ڵام ئه‌ده‌ینه‌وه. جا لێره‌وه بۆمان ده‌رکه‌وت که ئه‌و براده‌رانه نه‌ك هه‌رنایانه‌وێ پێ به‌و هه‌ڵا‌نه‌ی ڕابردودا بنێن و هه‌وڵ بده‌ن وانه‌ی لێ وه‌ربگرن، به‌ڵکه به‌م شێوازه‌ی ئێستایان هه‌گیز سه‌رکه‌وتوو نابن و خه‌ڵکی زیاتر لێیان ته‌ره ئه‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست