کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


17 شوبات و ئەمنە زەردەكە

Wednesday, 23/02/2011, 12:00




ئەو رۆژەی كەشار بەرگی هێمنی و ئاشتی پۆشی بوو، هەروەك ڕۆژانی تر ئاسای كاكە رێژوان و كاكە زمناكۆ دەچوون بۆ قوتابخانە تا لەئایندەدا ببنە كەسێك خزمەت بەشاری قوربانی و هەڵمەت بكەن. بەڵام ئەو ڕۆژە كەس نەیدەزانی ئەو دوو پەپولە، ئەو دوو گەنجە، ئەو دوو كۆترە، شەقامەكان لەباوەشی دەگرن، شەقامەكانی سلێمانی بەخوێنایان سوور دەكەن، درختەكانی سەر شەقامەكان دێنە فرمێسك ڕشتن، شاری سلێمانی ڕەش پۆش دەكەن، باڵندەكان لە فڕین دەوەستن، شارەكەی شێخ مەحمود و نەوەی گەنجان دەتاسێن، كوچە و كۆڵانەكانی شار دێنە دەنگ و هاواری ئەو دوو پەپولە شەهیدە دەكەن، سەراكەی هەڵمەت و قوربانی دێتە دەنگۆ و گەنجانی شارەكەم وەرن ئەم ناهەقیە، ئەم زوڵمە، ئەم دەنگ كپ كردنی ئازادیە، ..هتد قبوڵ مەكەن، سەراكەی شارەكەم هاوار دەكات وەرن ئەی گەنجانی شارەكەم راپەڕن لێرەوە دژی بەعسیە كلك زەردەكان، دژی خوێن رێژەكان، دژی جاش و ئەنفالچاییەكان، دژی خائینانی كوردستان، دژی 31 ئاب، دژی ئەمنە زەردەكە راپەڕن.
سەراكەم هاوار دەكات، ئەی گەنجان، ئەی دیموكراسی خوازان، ئەی نەوەی شارەكەم، نەكەن چۆك بۆ خۆفرۆشان و دزو فزی لقی 4 دا بدەن، نەكەن خوێنی كاك (رێژوان و زمناكۆ و سوركێو) بەهەدەر بڕوات. نەكەن جاشە كلك زەردەكان بە ئاسانی دەربچن، راپەڕن دژی داگیركەرانی شارو ئەمنە زەردەكە، راپەڕن و تێكۆشن ئەی رۆڵەی شارەكەم بۆ ئازادی و سەربەستی. راپەڕن وا 7/3 لەنزیكبوونەوەیە بۆ ڕاماڵینی ئەم دیكتاتۆرانە، ئەم بنەماڵە مافیایە، ئەم بەعسیە میكیاچ زەردانە، مژدەی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانمان وا نزیك دەبێتەوەو خۆشی سەركەوتن بەرەو پیرمان دێت. راپەڕن و سەر بڵند بن ئەی گەنجانی شاری سلێمانی هەموو بەیەك دەنگ دەڵێن:
بڕوخێ بارزانی.... بروخێ بارزانی
نامانەوێ جاش و بەعسی
دەمانەوێ سەربەستی و ئازادی
بروخێ بارزانی... بروخێ بارزانی
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە