جاش ئەنوەر بەگی بێتواتە و کوڕە جاشەکانی
Thursday, 05/07/2012, 12:00
دوای ئەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتە کەڵەگاکەی دوو حزبە مافیاکە نەیانهێشت جاشەکان بدرێنە دادگا ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە بۆیە من وەک تاکێکی ماف خوراوی ئەم ووڵاتە بێنازە نهێنی و دڕندەیی چەند جاشیکتان بۆ باس دەکەم هەرجارەو جاشێک..
هەموومان دەزانین بنەماڵەی ئەنوەر بەگی بێتواتە هەر لەسەرەتای ٦٠ کان بون بە جاشی حکومەتی ئەوسای عێراق و کەوتنە کوشتن و تاڵان کردن و دزینی ماڵ و موڵکی ئەم میلەتە. دوای ئەوە و پیش هاتنە سەرتەختی سەدام ئەنوەر بەگ بەهۆی چەند کیشەیەک ناچار دەبێ لەناچەی خۆشناوەتی برواتە هەولێر لەوێ دەست دەکات بە ژەنینی ئامێری(دەف)دیارە کە جەنابیان ژەنیارێکی باشی ئامێری دەف بوون، لەگەڵ دروست بونی بەعس و هاتنە سەرتەختی سەدام حسێن ئەنوەر بەگ یەکێك بوو لەو هەزاران جاشە وولات فرۆشەی کوردستان کە هەر زوو پەیوەندی کرد بەو ڕژێمە خوێن ڕێژە. ئەنوەر بەگ ڕاستەو خۆ سەر بە علی کیمیاوی بوو،باوەرناکەم کەسێك هەبێت ناوی علی کیمیاوی نەبیستبێت و نەیزانیبێت چ تاوانێکی ئنجام داوە.
بۆیە هەر ئەوکاتەی کە بالیسان کیمیا باران کرا دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆوە کەدەستی ئەو بنەماڵە جاشەی تێدا بەتایبەت نەوزادی کوڕی کە ئەو ئامر فوج بوو
دیارە رونترین بەڵگە کە ئەو بنەماڵە جاش و خۆفرۆشە ناتوانن نکۆڵی لێبکەن کوشتنی بە ناحەقی کوێخا رسول بوو کە بەرۆژی روناک و لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا بەبەرچاوی سەدان و هەزارن کەسەوە لەدوای سەیارەیان خست و بردیان تاوەکو بێتواتە لەوێش دوای ئازاردان و کوشتن بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ نەوتیان لەماڵی کەس و کاری کوێخا رسول دەهێنا و لاشەو ئیسقانەکانیان دەسوتاند ئەوەیە کردەوەو مرۆڤایەتی و ئیسلامیەت لای ئەوان. دوای ئەوەی کوێخا رسول شەهید کرا ڕەشۆی کوری کە ئەوکاتە پێشمەرگەی (ی ن ک) بوو چوو بۆ لای سواراغا کە ئەوکاتە سەرتیپی ئاکۆ بوو رەشۆ لەوێ بو بە ئامر مەفرەزە،دوای ئەوەی جاشەکانی مالی ئەنوەر بەگ بەوە دەزانن بەشەو هێرش دەکەنە سەریان بەداخەوە چەند کەسێک لەهەردوولا دەکوژرێن ئەوکاتە خەبەر دەبەن بۆ ئەنوەر بەگ دەڵین جەنابی میر خەلکمان زۆر کوژرا ئەویش دەڵیت ئەوەشەڕە یان دەیان کوژی یان دەت کوژن لەوکاتەدا خەبەر دێ کە یەکێک لە کورەکانی جەنابی میر کوژراوە ئەنوەر بەگ دەڵیت ئەی هاوار ماڵم وێران بوو !!!دوای ئەوەی ناتوانن لەژێر دەسەڵاتی (ی ن ک) رەشۆ بکوژن ناچار دەکەونە دژایەتی کردنی کورانی عباس ئاغای ئاکۆ تا لە ئەنجامدا ئاکۆی عباس ئاغا لەلایەن ڕژێمی ئەوکاتەوە دەستگیر دەکرێت بەبیانووی ئەوەی یارمەتی پێشمەرگەی داوەو حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت دیارە ئەوکاتە نەوزادی ئەنوەر بەگ لە کەرکوک شکاتی لە ناوبراو کردوە.وە دەمەوێ ئاماژەیەک بەو چاو پێکەوتنەی گۆڤاری چرپە بکەم کەلەگەل ئەو جاشانە ئەنجامی دابوو بەداخەوە کە زۆربەی گۆڤارەکان بۆ پڕکردنەوەی پەرەکانیان چەندین جاش بە خەلک دەناسێنن و وەسفیان دەکەن،دیارە لەوچاوپێکەوتنە چەندین شتی سەیرم بەرچاو کەوەت یەکێک لەو شتانە ئەوە بوو کە باوکیان بەسەدام ی وتوە هەموو سجنەکان ئازاد بکە ئەویش ئازادی کردون ئایا؟ ئەوە بەڵگە نیە کە ئەوان جاشێکی دڵسۆز بوون بۆ سەدام!!؟
دوای ئەوە هیمدادی ئەنوەر بەگ دەڵیت هەموو ئیشەکانمان لەریگەی یاساوە دەکەین من دەپرسم کام یاسایە، ناشێ مەبەستی ئەو یاسایە بێ کە مافی فەقیروو هەژاری ئەم ووڵاتەی داوە بە ئەوان.
ئەمانە بچوکترێن تاوانەکانی ئەوانن ئەوە جگەلە داگیر کردنی ماڵ و موڵکی خەڵک و تاپۆ کردنیان لەسەر خۆیان یەکێک لەوانە گردەکەی سەرووچاوە، بۆیە من وەکوو گەنجێکی ئەو دەڤەرە زووڵم لێکراوە داوا لە بەناو حکومەت دەکەم چی زوە ئەو جاشوو خۆ فرۆشانە بدەنە دادگا.وە ئەو بنەماڵە جاشە ئاگادار دەکەمەوە ئەو سەردەمە گوزەشت ئێوە پاشا بن و ئێمەش کەنیزەک و خزمەتکاری کۆشك بین قەت جارێکی تر گەنجانی خۆشناوەتی نایەڵن و قبوڵ ناکەن بێنەوە ئەم ناوچەیە.!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست