کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چالاکوانانی سیاسی ومەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان شۆرش گێرو حیزبە کوردیەکانی کۆنفرانسی بریتانیاش کارتۆنی

Wednesday, 02/03/2011, 12:00


ماوەیەک لەمەوپێش چەن حیزبی کوردی پێکەوە کۆبونەوەو بەیاننامەیەکیان بلاو کردەوە کە سەروبنی بەیاننامەکە ئەوە بووکەبەحکومەتی هەرێم بڵێن ئێمەش پشتی دەستەڵات دەگرین نەک گەل ، هەمووبەجۆرێک ڕیای کردنێک بوکەبەحکومەتی هەرێم بڵێن ئێمە بڵێنی وە ئەرکی خۆمان کەپاراستنی دەستەڵات وکپ کردنی دەنگی گەلە بەجێ دەگەیەنین.
لەراستی دا ئەم حیزبانە خۆیان دەرخست کەهیچ شەرعیەتێکی سیاسیان نیەوئیرادەیان لە جێگایەکی دیکە تاپۆکراوەو بریاری بەرێوە بەرد نیان لە جێگایەکی دیکەیە، واتە وەک حیزبی کارتۆنی لەلایەن خودی ئەودەستەڵاتانە دروست کراون و بۆ کاتی ئاوەها شەریان پێ بکەن وچاپلوسانە هەنگاوبنێن بۆ سەرخستنی پرۆژەکانی دەستەڵات وگەل لە مافەرەواکانی خۆیان دڵ سارد بکەن، هەرچەند ئەوانە زۆر لەوە بچوکترن کە شەقامی تێگەیشتو وە پێشکەوتوی کوردستانیان پێ پاشەکشەبکرێت.
ئەوحیزبانەی کەنێویان هاتوە لەنێو ئەوبەیاننامەیە بەتایبەت پارتەرۆژهەڵاتیەکان ئەگەربێت وبیان دەی لە چەرخ بەهەموویانەوە نیوە حیزبێکیان لێ دەرناچێت،
پارتی وا لە نێو ئەوکۆنفرانسە کارتۆنیە دەبینرێت کە بە خاهیش وە داواکاری شای گێرعەزیزوەیسی ماڵێکی رەش وە روتی پێ دراوە لە باشوری کوردستان کە ئێستا خۆیان بە مەقەرپێناسەی دەکەن، واتە مەقەری تابلۆداکوتراو وە بێ پێشمەرگە وە هەر لە ئێستاوە کە حیزبێکی هەپلی هەپانە پشتی کردوەتە گەل وە روی کردوەتە دەستەڵات. لەهەمووسرنج راکێش ترئەوەیە کە لە نێوئەوبەیاننامەیەدا هاتووە کە داوا لە هەمووکەس وە نیشتمان پەروەرێک دەکات کە هاوکاری هێزەکانی حکومەتی هەرێم بکەن بۆهێورکردنەوەی ئەم وەزعە واتە هاوکاربن بۆ کپ کردنی دەنگی ئازاد وە داخستنی دەمی رەوتی چاکسازی.
ئێدی نەهاتون ئەرکی راستەقینەی خۆیان بە جێ بهێنن و شۆرشگێرانە داوالەحکومەت بکەن کەدەبێت گوێ بۆ داخوازیەکانی خەڵک بگرێت و داوەکاریەکانیان جێ بە جێ بکات. لێرەدایە حیزبی کارتۆنی وە بێ بریارخۆی دەر دەخات. هەروەها لەنامەیەکدا کەچالاکوانانی سیاسی وە مەدەنی لەرۆژهەڵاتی کوردستان ئاراستەی حکومەتی هەرێمیان کردوە نیگەرانی خۆیان لەووەزعە دەربریوەو داوایان لە دەستەڵات کردوە کەدەبێت خواستەکانی گەل گوێ بگرن وبۆیان جێ بەجێ بکەن، داوایان کردوەکەنابێت بەرانبەر بەگەل توندوتێژی ئەنجام بدرێت ودەنگیان بکوژرێت ئەوان لە ئێران وە لەوخەفەقانە کە دەستەلاتی سەردەست بێ شک روی پشتیوانی لە سەردەستان وە دەستەڵاتدارانە پشتیوانی خۆیان لە گەلی خۆیان کردوەو دەستەڵاتیان بە شێوەیەک مەحکوم کردوە، رایشیان گەیاندوە هەرجوڵەیەک کەببێتە هۆی ئەوەی دەنگی نارەزایەتیان بخنکێندرێت وبەرانبەربە گەل بە گوڵە راوەستە بکرێت مەحکومەودەرواتە خانەی دیکتاتۆریەوە.
ئافەرین بۆ ئێوە چالاکوانیانی سیاسی وە مەدەنی کورد کە هلوێستێکی بە جێ لە کاتی بە جێدا گرتتان وبەم کارەتان بونی هەستی شۆرشگێری خۆتان دەرخست وئەرکی ویژدانی خۆتان بە جێ هێنا.
ئێوەش برۆن حیزبە کارتۆنیەکان دەستەلاتان پیرۆز بێت خۆتان لە ریزی گەل جودا بکەنەوە و ئەرکی ویژدانی وئەخلاقی سیاسیتان بفرۆشن بە مەعاشی مانگانەتان وئەو کولانەیەی پێیان داون کە تێیدا وەک زیندان لە نێویدا ژیان دەکەن.بەڵام دڵنیابن هەرشەوبونێک رۆژبونێکیشی بەدوایە وە ئەم هەلوێستە دژی گەلیە لە مێژودەمێنێتەوەو رۆژێک لە لایەن گەلەوە رسوا دەکرێن.
هەربژی بەرەی گەل، سەرشۆری بۆ چاپلوس وکاسە لێسان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە