کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


جـــەنابی مەسعوود بارزانـی و خــەونى نێوان سەربـــەخۆیى (كوردستان و میرنشینی مۆناكۆ ..!)

Wednesday, 01/10/2014, 12:00

1289 بینراوە








روونكردنەوەیەك :
..........................
ئەگەر پاش چەند مانگێ یان ساڵێك، بیستتان كە جەبابی مەسعوود بارزانی دەستى موباشرى هەبوو لە هێنانى داعش بۆ موسڵ و دوایش هاندانى داعش بۆ سەغڵت كردنى هەرێمى كوردستان، بەهیچ جۆرێك سەرتان سووڕنەمێنێ و جەنابی ئامادەیە ناوچەكە هەمووى بسووتێ و كەس مەجالى ئەوەى نەبێ بیر لە 31 ى ئاب و بیر لە كۆتایى دووساڵە نوێكراوە ساختەكەى بكاتەوە .......سەفەرەكەیشی بەر لەو رووداوە هەر بەنیازى هێنانى داعش بوو بۆ موسڵ
....................... * ........................
ئەوەڵ قسە، سەربەخۆیى كوردستان، تەنیا خەونى شاعیرانى كورد نییە وەك جەنابی (جەلال تالەبانی) جارێ وتبووى، بەڵكو خەونى هەموو تاكێكى كوردستانییە بەگشتى و، بەتایبەتى و لەبەر گەورەیى قوربانیەكانیان خەونى خەڵكى ئەو بەشەكوردستانیەیەكە لەدابەشكردندا بەر عیراق كەوتووە، بەڵكو خەونى ئەوتاكە كوردانەیشە و كە زەمانێ بو بوون بە (موستەشارى فەوجەكانى دیفاعی وەتەنى!) بۆیان بڕەخسایە ئەبوون بە موستەشاری فەوجى رزگارى نەك (حكومى) .... موختەسەر خەونى سەربەخۆیى هەموو تاكێكى كوردبووە بە كوردە موستەشارەكانى شاى ئێرانەوە و هەر ئەو خەونەشیان هانى دان شا ئیقناع بكەن یاریدەى كوردەهاى كوردستانى عیراق بدات بەڵكوسەركەوتنیان دەرگاى ئەو سەربەخۆییە بكاتەوە ....! بەلاتانەوە سەیرە ؟ هیچ سەیر نەبێ...! بەكورتى دەمەوێ بڵێم هەموو تاكێكی كورد خەونى بە سەربەخۆیى كوردستانەوە بینیوەو و دەبینێ، شكی تێدا نییە جەنابى مەسعود بارزانى و ئەندامە دەست ڕۆشتوەكانى بنە ماڵەكەى لەم دیاردەیە بەدەرنین، كێشەكە ئەوەنییە، ، بەڵام پرسیارەكە هەرتاكە و كۆمەڵێكیان خەو بە چۆن سەربەخۆییەكەوە دەبینن ؟ بەتایبەتى جەنابی كاك مەسعوودو بنەماڵە رێزدارەكەى خەونەكەیان زۆرتایبەتمەندى هەیە و دوایى دێینە سەرى .
جارێ با بە كورتی وەسفی سەربەخۆیى گەلێك یان نەتەوەیەك بە ئاڵاو خاك و گەل لەم سەردەمەى مرۆڤایەتى دەساڵى هەزارەى سێەمى تێپەڕاندوە بكەین، بەتایبەتى بە مەفهومى غەربی واتە ئەوروپاو ئەمەریكا حەیاتەكەو لەوانەوە بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان سەربەخۆیى چۆنە تا ببێ بە ئەندام لە رێكخراوى نێو دەوڵەتى ؟
وەسفەكە بێجگە لە وجوودی خاك و نەتەوەو زمان و میژوو و ئیرادە، دەڵێت :
1- زامنى مافی مرۆڤایەتى و یەكسانى و دەستاودەستكردنى دەستەڵات لەرێگەى هەڵبژاردنەوە .
2- ریزگرتنى بیروڕاو بیروڕاى بەرامبەر.
3- لەرووى پەیوەندى هەرێمایەتى و نێودەوڵەتیەوە زامنى هۆكارى ئاشتى و هێمنى نێودەوڵەتى بێت . هۆكارى ئەو ئاشتى و هێمنیەبێ نەك پێچەوانەى .
بارودۆخى ناوچەكەو چوار پارچەیى خاك و گەلى كوردستان مەسەلەى زامنى ناوخۆیى و نێودەوڵەتى و ئارامی ئەم ناوچەیەى كوردستانى تیایە مەسەلەى زامنكردنى ئەو مەرجانەى مەحاڵنەكردوە بەڵام زۆر لەحەدى مومكین زیاتر گرێداریكردوە، ئەگەر بارودۆخى شەق و شڕى ئەو دوو دەوڵتە عەرەبیەى دووپارچەى كوردستانیان بەر كەوتوە (سوریاو عیراق) و دەمارگیریى نەتەوەیى تیایاندا خاوبۆتەوە بەرادەیەك باكیان نەبێ كورد (خاك و خەڵك) لێیان جیاببنەوە، بەلاِم ئەو دەمارگیرییە نەتەوەیى و خۆ بەزلل زانینە لاى فارس و تورك هێشتا بەگوڕوچالاكە لاى هەمەجۆر چین و لایەنە سیاسییەكانیانەوە و لەزۆر حاڵەتدا كوردها بەخوێندنەوەى دەمارگیرانەو خۆبەزلل زانینیان بە داشێكى بەكاری گەمەى دامە دادەنێن رادەى ئیحترامیان بۆ كوردها لە سنوورى ئەم گەمەیە سانتیمێك تێناپەڕێ، لەوانەیە لەناو هەموو سیاسەتمەدارانى كورددا كەس وەك جەنابى كاك مەسعوود لەم حەقیقەتە شارەزاو ئاگادار نەبێ و كەسیش وەك جەنابی ئیمكانیاتى وەبەرهێنانى نەبێ .
لاى تورك و ئێرانى فارس، مانع نییە، هەرلایەنە لە روانینى خۆیەوە، كورد لە بەشەكەى سەربە عەرەب، عیراق _ تارادەیەكیش سووریا، قەوارەیەكى دەستەڵاتیان وەك ئەوەى ئیستاى عیراق هەبێت و ئەگەر زیاتریش بێت بەمەرجێ :
بەهیچ كلۆجێ هاندەروو هۆكارى هەمان شێوەماف نەبن بۆكوردهاى ئێران و توركیاو زامنى كۆكى ئەوەش بدەن ئەگەر كوردهاى ئەوان (ئێران و توركیا) پێان لەسەر ئەوەداگرت، دەستنانە بینەقاقایان لەلایەن دەستەڵاتى كوردهاى عیراقەوە، تا حەدى خنكاندنیان لە هێزى دەستى دەستەڵاتى تورك و ئێران بەهێزتر بێ!
ئەودوستەڵاتەى كوردهاى عیراق بەبێ موافقەت و لەبەر رووناكى مەێلەحەتى تورك و ئێراندا نەبێ بۆیان نەبێ پەیوەندى بازرگانى و كەلتوورى و لە پێشیانەوە سیاسی لەگەڵ هیچ لایەنێكى ئەقلیمى و نێو دەوڵتیدا ببەستن .
ئەگەر تەوافقی بەینى ئێران و توركیا لەسەر ئەو دوومەرجە كۆك و هاوسەنگ نەبوو، ئەوا هەردوولایان، دیسان مانعیان نییە لە بوونى نەوعێ ئیستقلال بۆ كوردهاى عیراق بە مەرجێ دوو دەستەڵات بن یەكێكیان لە خانەقینەوە بۆ خەلەكان و ئەوی دیان لە خەلەكانەوەبۆ زاخۆ و هەریەكەیان بەجیا (وەك ئیستا وایە) موراعاتى مەێڵەحەتى ئەقلیمى (سیاسی و بازرگانى و كلتوورى) توركیاو ئێران بكەن .
وەك ئیشارەتماندا جەنابی كاك مەسعوود لە هەموو سیاسەتمەدارەكانى دى كورد زیاتر لە پێچ و پەناو جادەو كۆڵانى ئەم سیاسەتەى ئەو دوولایەنە شارەزاترە، ئەشزانى بوونى هەر جیابوونەوەو سەربەست بوونى كورد بەو جۆرەى لە سەرەوە باسمانكرد، تەنیا زەرەرى ماددى و مەعنەوى لە عەرەب دەدات و توركیاو ئێرانیش بەم زەرەردانە لەعەرەب مورتاح دەبن و لێرەدا تعاونى ئینتیماى ئیسلامى لاى هەردوولا قسەى بەتاڵەو ناچێتە گیرفانەوە! بەڵام، جەنابی كاك مەسعوو ناتوانێ واز لە خەونى (ویراسەت) لە حوكمكردنى ئەودەستەڵاتە بێنێ كە نەتەوە و بە خۆێن و فرمێسك دەستیخست و ئەو و بنەماڵەكەى خۆیان بە خاوەنى ئەزانن و هەموو ئیتجاهات و لایەنێكى دى بە تابیع ئەزانن و تائیستاش لەزۆر بۆنەدا بەراشكاوى رایئەگەیەنێ : (ئێمە...!) نەبوینایە كورد بەم دەستەڵاتە نەدەگەیشت و ئێمەش نەبین لەدەستى ئەچێت! پشتەوەى ئەم روانینە ئەڵێ : ئەوەى پێچەوانە بیربكاتەوە ئێمە ئەو دەستەكەوتە لەبارئەبەین ..! .... لە خەون و هزرو روانین و ....هتدێ .. جەنابی كاك مەسعوود هەموو ئیختیارێ مومكینە ئیختیارى دەستاو دەستى خاوەن دەستەڵاتى یەكەم نەبێ لەو حوكمڕاییەى دەست كوردستانى عیراق كەوتووە!...... ئەمەش وەسیەتى رەحمەتى بارزانى باوكە! مومكین نییە پایەكانى (سەرۆكى هەرێم، ، سەرۆكى وەزیران، ، راوێژكارى ئەنجوومەنى ئاسایش) بەر كەسانێك بكەوێ لە بنەماڵەى جەنابی بارزانى نەبن (ئەو راپۆرتەش كە گوڤارەكەى رۆژنامە نووسە لووسەكەى لڤین بڵاویكردەوە گوایە كوڕەكانى بارزانى سەرپێچى بریارى مەلامستەفاى باوك دەكەن كە پلەو پایەى رەسمییان وەرگرتووە، درۆى ئەحمەد میرەیە بۆ دەستخەڕۆكردن)، جەنابی كاك مەسعوود ئەمەى بەراشكاوى بە جەنابی جەلال تالەبانی وتووە، پێدەچێ لە كۆتایى نەوەدەكانى سەدەى پێشوەو، دوایى پەلامارى ئەمەریكا بۆسەر عیراق و رووخاندنى سەددام حوسین و گۆڕانى میزانى قووەت لەرووى كۆمەڵایەتى وسیاسی یەوە كە سیماى هەرەدیارى بەرڵایى سیاسى و هەرزانى بڵاوكردنەوەى درووشمى سیاسی بوو، جەلال تالەبانیى گەیاندە ئەو قەناعەتە ئیتر نە تەمەنى و نە رۆژگار لە مەسڵەحەتى ململانێى تووند رەویدا نییە لەگەل بنەماڵەى جەنابی بارزانى، فیكرەى بوونى بە سەرۆك كۆمارى عیراق كە سیاسی یە عیراقی یەكانى دۆستى خستیانە بەردەمى بەهەلی زانى خۆى لەوملمڵانى یە قوتار بكات و پێى رازیبوو .
جەنابی كاك مەسعوود بارزانى میللەتەكەى خۆى چاك دەناسێت، ئەزانێ گەورەترین سیاسی تیاندا بە دروشمى وروژاندن و ختووكە ئەكەوێتە جووڵە، سەیربكەن، گەشتێكى كوت و پڕو بێئاگادارى دەستەڵاتى تەشریعى و تەنفیزى هەرێمى كوردستانى كرد، هەرچەند زووربەى سەری گوریسیان بەدەست حیزبەكەى خۆیەوەیەتى، كە هاتەوە عیراق وروژا، هەلەكەى قۆستەوە، درووشمە وروژێنەرەكەى (سەربەخۆیى كوردستان) ى خستەوە بازار، نەوشیروان مستەفا پێى بەهەموو درووشم و هاتوو هوتى (گۆڕان) داناو بەراكردن روەو سەری رەش چووە خزمەتى سەرۆك! سەرۆك پاداشتى بەوەدایەوە كەچوو بۆكەركووك نەیهیشت وەزیرى پێشمەرگەى لیستى گۆڕان ئاگاى لێبى، هەروەك لەكۆتایى تەمموزى ئەمساڵدا سایتى (شارپرێس) بەجوورئەت نووسیبووى (بارزانى پێى خۆش نییە كوردێك لەو باڵاتربى!)، ئەبینن بارزانى تاقانەسەرۆكە (هەرێم یان دەوڵەتى سەربەخۆ) لە هەموودنیادا سەفەرى كورت و درێژئەكات بۆدەرەوە نابێ هیچ كەس و دەستەڵاتێ لە هەرێم و حكومەتى مەركەز ئاگایان لێبێ، رۆژى بەر لەسەفەرەكە (ئەوەئەگەر رۆژێ دواى سەفەر نەبێ) كەس پێى نازانێ وەك هەواڵێ نەبێ لە یەكێ لە میدیاكانى هەریمەوە بڵاو ئەكرێتەوە، هەمووجاریش نەك هیچ خاوەن بەرپرسیارێك لە هەرێم بە سەفەرەكە نازانێ، كەسیش نازانى كێى لە وەفدەكەى سەرۆكدایە، بێگومان وەفدى یاوەرى جەنابی بارزانى لەسێ یان چوار لەكەسانى زۆر جێی باوەڕى خۆی نەبێ تیناپەڕێ (بێجگە لە مەسروورى كوڕى زووربەى جار وەفدەكە بریتى ئەبن لە : كەمال (قادر) كەركووكى، ئاشتى (عەبدوڵلا) هەورامى و دووان سیانێ لە شارەزاكانى كارى هەواڵزانى (مخابەراتى!) و ئەو رێكخراوەى پێى ئەڵێن پارتى دیموكراتى كوردستان، سەركرداتیەكەى بەتەواوى لە درێژە و هۆى ئەو سەفەرە بێئاگایە تەنیا قیادەى پاراستن نەبێ كە تۆزى لە مەوعدى سەفەرەكە بەئاگایە، ئیتر جەنابی كاك بارزانى بۆكوێ ئەچێ و چی ئەكا ؟ كەس نازانێ، ئوسوڵ وایە ئەو سەرۆكانە كە سەفەرى وائەكەن بەتایبەتى ئەگەر پەیوەندى بە چارەنووسی گەل و وڵاتەوە بێ، كە لەسەفەر دێنەوە پەرلەمان و دەستەڵاتى تەنفیزى لە هەموو لایەیەكى سەفەرەكە ئاگادار ئەكرێن یان بە ئامادەبوونى سەرۆك خوى یان بە راپۆرتێ لە سەرۆكایەتیەوە بۆیان ئەچى ێ، بەڵام بەنیسبەت جەنابی كاك مەسعوودەوە كێ قودرەتى پرسیارى لە هۆو مەبەستى سەفەرەكەى هەیە ؟ جەنابی كاك مەسعوود (خواى لێڕازیبێ و بیپارێزێ) وەك یەكێك لە قیادییەكانى (گۆڕان) وەسفیكرد (موختارى كوردستانە) بەبێ مۆرى ئەو هیچ لە كوردستان سفەتى شەرعی وەرناگرێ و بۆ كەسیش نییە بەو بڵێ : قوربان ئەحواڵمان (نەك ئەحواڵى ئەو) چۆنە ...؟ ئیتر ئەو سەربەستە جواب دەداتەوە یان نە ْ، لەبیرتانە كە ماوەى یاسایى و دەستوورى سەرۆكایەتیەكەى تەواو بوو چى روویدا ؟ دارو دە ستە گوورز وە شێنەكانى خۆیى كۆكردەوەو ئەمریپێكردن : ئەوا من بۆ سەفەر دەچم بۆ ئەوروپا، تا دێمەوە تەسفیەى ئەم مەسەلەیە دەكەن ... من سەرۆكم یەعتى سەرۆكم ئینتیخاب بكرێم یان نەكرێم ... چۆن ئەمە دەكەن ؟ من كارم پێى نییە، من راپەڕاندنم دەوێ لە سەفەردێمەوە ساف و لوو س من ماوەى سەرۆكایەتیم وەك لاستێك لە گەرمادا درێژ دەبێتەوە ئەم مەسەلەیەش ئاوا درێژ بۆتەوە و تەواو ....! وە لەبیرتانە وابوو، ، وەڵا وەڵا وانەبووایە كێشەى شەرێكى درووست دەكرد خواى دەكرد هەرچوار پارچەكەى كوردستانى ئەگرتەوە جا بائەوسا موعارەزەى (وەتەنى) باسی یاساو ئینتخابی شەرعی بكردایە ...!
جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانى بەو دوو سفەتەوە كە ئاماژەمان پێیاندا (بارزانى پێى خۆش نییە كوردێك لەو باڵاتربێ شارپریس!) و (مختارى كوردستان رۆژنامەى ئاوێنە لە زمان سەركردەیەكى گۆڕانەوە -) بەڕاستیەتى و لە هەموو كەس بە پەرۆشترە بۆ دامەزراندنى قەوارەى سەربەخۆی كوردستان، بەڵام كێشە پڕلە گرێكە لەوەدایە ئەمەى بەومەرجە دەوێت لەو قەوارە سەربەخۆیەدا كەس لەخۆى و بنەماڵەكەى باڵادەستر نەبێ، ئەبێ ئاماژە بەوەبدەین كە بنە ماڵەى بارزانى دەووریان هەبووە و دەورى كاریگەریش لە گەشەسەندنى بزوتنەوەى رزگاریخوازى كوردستانیدا و وەفاداریى لەوەدایە ئەم راستى یە لەبیر نەكرێ، بەڵام بنەماڵەكەى ئەو بە هەموو پێوانەیەك زۆر زۆر كەمترە لە قوربانى قاعیدەى جەماهیریى كوردستانى ئەمە ئەگەر باس لەدەوریشیان لە هەرەسەكانى بزووتنەوەى رزگاریخوازى كوردستانى بە راستگۆیى بكرێ نیسبەتى بەرپرسیارى بنەماڵەى بارزانى لەو هەرەس و نوشستیانە زیاترە لە دەوورى ئیجابیان و كە بەوورد بەو ئەنجامەدا دەچیتەوە دەبینى ئەوان دەووریان لەو هەرەسانەدا بووە كاتێ هەستیانكردوو گۆڕانكارییە سیاسییەكانى بزووتنمەوەى رزگاریخوازى كوردستانى بەلاى سوودى بنەماڵەكەیاندا ناروواتى!، هەرچەندە جەنابی سەرۆك و هەموو ئیمكانیاتى زانیارى و راگەیاندن و داریى كە لەبەر دەستیاندا هەیە خستویانەتە كار بۆ شۆرینەوەى بیرو میژووى ئەو دەوریەى هەیانبووە لە نوشستیەكانى بزووتنەوەى كوردستانیدا بەتایبەتى شەڕنانەوەى 64 70 و هەرەسی 74 و لە هەموویان نەگتر (عملیەتى ئاب متوكل) كەپەناى برد بۆ ئەو حاكمەى ئیبادەى دەیانكەسی لە بنەماڵەكەی خودى بارزانى خۆی كرد سەرەڕاى ئەنفال و كیمیارانكردن كە (سەددام حوسین) بوو بۆ ئەوەى دەستەڵاتى بۆبگێڕێتەوە لە هەرێم، لەمیژوودا ئەوانەى گەشی و سەركەوتنى گەلەكانیان دەكەن بە مڵكى خۆیان و ئەیانەوێ بەو بیانووەو هەتا هەتایە (كوێخا) ى ئەرزو رزق و ژانى گەلەكانیانبن لەزۆردارى زیاتر هچیان بەگەلەكانیان نەبەخشیوەو دوایش گەلەكانیان نۆڵەیان لێكردوونەتەوە، دیارترین نموونە لە سەدەى بیستەمدا (تیتۆ) یۆگسلاڤیاو (تشاوسیسكۆ) ى رۆمانیا بوون، بنە ماڵەى جەنابی بارزانى لەخۆبایبوونیان لەلایەنەوە گەیشتۆتە رادەى ئەوەى لەجارێ زیاتر منەت دەكەن بەسەر نەتەوەى كوردداو دەڵێن (ئێمە نەبووینایە ... ئێوە هیچ نەبوون و بە هیچ نەدەگەیشتن)
بەكوردى و كوردى جەنابی كاك مەسعوو بارزانى حەزى لە سەربەخۆیى هەرێمى كوردستانى عیراقە بەیەك شەرت خۆی و بنەماڵەكەى تاقانە كوێخا بن، ئەگەر لایەنێكى ئەقلیمى یان نێو دەوڵەتى لەرێى دەڵالى وەك (زەڵماى خەلیل زاد) یشەوە بێ زامنى ئەوەى بۆبكات چەند شارێكى هەرێمى بۆبكەن بەمیرنشینى خۆى وەك (میرنشینى مۆناكۆ ..) ئەوە بەهەردەپەنجەى ئیمزاى دەكات و ئامادەیشە كاربكات بۆ نەهێشتنى مەترسی كورد لە یەكێتى خاكى توركیاو ئێران.
حكومەتێكى سەربەخۆی كوردى وەك میرنشینى مۆناكۆ بو حەزوو ئاواتى كوێخایەتى جەنابی كاك مەسعوودو بنەماڵەكەى سەد دەرسەد گونجاوە، بۆ زانیارى خوێنەر دەربارەى مۆناكۆ : پانتایى خاكى مۆناكۆ 2 كیلۆمەتر چوارگۆشەیە و بچوكترین دەوڵەت و (سەلامەتترین!) دەوڵەتە دواى فاتیكان و ژمارەى دانیشتوانى 32,671 نەفەرە! و زامانى رەسمى فەرەنساوییە!، مۆناكۆ (كەسنازانێ بۆ...!) ئەندام نییە لە یەكیتى ئەوروپا، بەڵام پارەى رەسمى یۆرۆیە! مۆناكۆ سیستەمى حوكمى شێوە مەلیكى دەستوورییە، ئەمیر ئەلبیرى دووەم رابەرى دەوڵەتە كە لە بنە ماڵەى ئال گریمالدى یە و بەپێى رێكەوتنى بەینى فەرەنساو مۆناكۆ، ئەم میرنشینە سەربەخۆ بووە، تا ئیستەش هەوڵدەدات سیاسەتى دەرەوەى سەربەخۆبێ، بەڵام دەستەڵاتى بەرگرى و هێزى چەكداری لە ئەستۆى فەرەنسایە
جا ئەگەر بێین بەراووردى مۆناكۆ لەگەڵ حەزى جەنابی كاك مەسعوود بەراوورد بكەین، كێشەنییە، ئەو ئەمارەتە خەریكە نەخشەى بۆ دەكێشرێ و بەنیسبەت میرنشینەكەى ئێمە ئەركى بەرگریمان ماڵیان ئاوابی دەكەوێتە سەر (سڵتەنى ئۆردۆگان .........) خواپادشتى چاكەیان باتەوە ...

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)